دواین هەواڵ

پلانەكەی ترەمپ بۆ راگرتنی شەر و بەرقەرار كردنی ئاشتی لە كەرتی غەززە

‌نەوزاد هێتوتی

2 رۆژ پێش ئێستا

لە27 سپتەمبەری 2025 ترەمپ پلانەكەی بۆ راگرتنی شەر و بەرقەرار كردنی ئاشتی لە كەرتی غەززە راگەیاند.  كوشكی سپی لە 29یی سیپەمبەر  نەخشە رێگەكەی ترەمپ بەلاو كردەوە لە كە 20 خاڵ پێكدێت. بە گشتی نەخشە رێگەكە جەخت لەسەر كۆمەلێك خاڵ دەكات لەوانە: راگرتنی دەستبەجی شەر، ئازادكردنی گروگانەكان لە ماوەی 72 كاتژمێردا، درووستكردنی حكوومەتێكی راگوزەر لە  كەرتی غەززە، پاكردنەوەی  كەرتی غەززە لە ھەموو جورە  تیرۆریك، ناردنی یارمەتییە مرووییەكان لە رێگەی نەتەوە یەكگرتووەكان، حەماس و گروپەكانی تری ئیسلامی نابێت ھیچ ڕوڵیكیان ھەبێت لە ئایندەی حكوومرانی لە كەرتی خەززە راستەوخو یان ناراستەوخو، لە ناوبردنی تەواوی بوونیەتی تەحتی سەربازی ، تونییلەكان و دامالینی  چەك لە دەستی حەماس و گروپەكانی تر،غەززە بەتەواوەتی دەبێت ببێتە شوێنێكی سیڤیل و لە چەك دابمالرێت، ھێزیكی نێودەلەتی درووست دەكرێت بۆ بەرقەراركردنی سەقامگیری و ئاشتی لە كەرتی غەززە بەھاوكاری  دەۆلەتانی عەرەبی.

 بەگشیی  ئەو نەخشە ریگەیەكی ترەمپ باسی دەكات ھەر چەندە ھێشتا حەماس بریاری خۆی نەداوە كە پەسەند دەكات یان خود نە، بەلام بەمانای كوتاییھنانی دەسەلاتی حەماس و گروپە ئیسلامییەكانە بە شێوەیەكی ھەمیشەیی لە كەرتی غەززە. واتە پلانەكە بە مانا كورتەكەی ئەوەیە دەبێت حەماس بە شێوەیەكی ئاشتیانە  و بێ شەر كردن نەك ھەر خۆی رادەست بكات، بەڵكوو دەبێت بە تەواوەتی خۆی ھەڵبوەشێنێت. ئەمەیش واتە ھەموو ئەو خال و ئامانجانەی ئیسرائیل ھەر لە سەرەتای شەرەكە باس دەكات كە ئەویش لە ناوبردنی حەماس و ھاوپەیمانەكانییەتی لە كەرتی خەززە  لەو نەخشە رێگەی ترەمپدا جێگیر كراووە. ئێستا حەماس لە بەردەم دوو ریگەدایە و ھەر دوو رێگەكەش لە كوتاییدا ھەر دەچێتە سەر ئەو خالانەی ترەمپ باسی كردووە. یان  شەر بەردەوامڤدەبێت و لە رێگەی  جەنكەوە حەماس  كوتایی پێدەێت یان لە رێگەی ئەو ئەو پلان و نەخشە رێگەی ترەمپ راگەیاندووە. جا ئەمە لەسەر حەماس دەمێنێت ئایا بە شەر یان بە ئاشتی خوی ھەڵدەوەشێنێت و كوتایی بە دەسەلاتەكەی دێنێت. 
 لێرەدا ئەگەر حەماس رازی بێت بە پلانەكە و خو رادەست كردن،  خالەكانیی ھەر ئیحراجی بو حەماس و ھەموو ئەوانەی پاڵپشتی حەماسیان كردووە ئەوە دەبێت: بوچی  ھەر لە سەرەتاوە حەماس ھێرشی كردە سەر ئیسرائیل لە ئۆكتوبەی 2023؟  حەماس  ئەو ھەموو خەڵكە بێتاوان و مەدەنییە لە پێناوی چی وبۆ چ مەبەستێك  بە كوشتندا ؟ كی بەرپرسیارە كە لەو ھەموو كارەساتەی بەسەر خەڵكی غەززەدا ھات؟ باشە  ئەگەر ھەر خورادەست دەكەن، ئەی ئەم شەرەتان لە پێناوی چی كرد و بوچی ھەزان خەڵكی مەدەنی و سیڤیلتان كردە قوربانی؟  بوچی ھەر لە سەرەتاوە رێگەی ئاشتی و دیالوكتان نەگرتە بەر؟بوچی قومارتان بە خوێنی ھەزاران مندال و خەڵكی بێتاوانی  غەززەتان كرد. باشە دوای ئەو كارەساتە ئیستا بە خەڵك چی دەلێین و ئایا ئەمەش ناوی دەنن سەركەوتنێكی دیكە . بەراستی ئەگەر حەماس بەو خالانە رازی بێت واتە نەك ھەر واژۆ لە سەر مردنی خۆی دەكات، بەڵكوو جارێكیتر زۆر سەختە خەلك بە دوای بەڵینە پریقەدارەكانی گروپە ئیسلامییەكان بكەوێت.

 دیارە دەۆلەتانی عەرەبیش بەو خالانەی ترەمپ رازین لە بەرژەوەندییاندایە لە بەر زۆر ھۆكار: یەكەم گورزێكی كەمەر شكین بە گروپە ئیسلامییەكان دەكەوێت بەتایبەت لە وەلاتانی عەرەبیدا. ئەمەیش لە بەرژەوەندی دەستبژێری ئیستای ولاتانی عەرەبییە كە لە ئیسلامییەكان دەترسن. دوەم، دەۆلەتانی عەرەبی كە رێككەونتی ئاشتیان لە گەل ئسیرائیل واژو كرد،  پالپشتییەكی بەھێز بۆ ئەو سیاسەتەیان درووست دەبێت و دەسەلمێنرێت تاكە ریگە دیالوك و دانوستاندنە لە گەل ئیسرائیل نەك شەر و دواتریش دوران و خورادەستكردن. ھەرچەندە لە مێژووی مڵملانی نێوان ولاتانی عەرەبی و ئیسرائیل لە مێژەوە ئەو راستییە سەڵمینراوە. سێیەم، زیانێكی زۆر گەورە بە ئێران وپرۆكسییەكانی دەكەوێت و جاریكی تر زۆر سەختە ئێران بتوانێت گروپەكی ئیسلامی سوننەی وەك ھێزی پرۆكسی  بۆ سیاسەتو ئەجندەكانی بەكار بھێنێت. چوارەم، دەستێوەردانی ئێران لە ولاتانی عەرەبیدا زۆر كەمتر دەبێت و پاشەگشەی گەورە دەكات. ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی دێكە لە ئێران و پرۆكسییەكانی لە عێراق زۆر زیاتر دەبێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP