دواین هەواڵ

موچەخۆرانی هەرێم لەچاوەروانی تەوطینەكەی بەغدادو ئەژماری مندا...

‌چۆمان محەمەد عەلى

4 کاتژمێر پێش ئێستا

موچەخۆرانی هەرێم لەچاوەروانی تەوطینەكەی بەغدادو ئەژماری مندا...

حكومەتی هەرێم لەڕێگەی پرۆژەی ئەژماری منەوە بڕیاریداوە پرۆسەی بەبانكیكردنی موچەی فەرمانبەران جێبەجی بكات وەك ئامرازی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وخانەنشینان،سەرباری ئەوەی بێ متمانەیی زۆر هەیە بۆ ئەم پرۆژەیە، چونكەتائیستا %۱٥ ئەژماری منیان پركردۆتەوە لەهەرێم، بەداخەوە هەندێك لایەنی سیاسی بۆ مەرامی سیاسی كەوتنە دژایەتی كردنی،هەرچەندە ئەو ڕەخنانەی ئێمەش لەرابردوو لێمان گرتوە تەنها دلسۆزی وخەمخۆری بوە،وتمانە ئەم پرۆژەیە بۆ بانكی حكومی تێدا نیە یاخود عمولەكان زۆرن یاخود بۆئەوەندە پێداگری لەسەر ئەم ئامرازی دابەشكردنی پارە دەكرێت،سەرباری ئەوەی تێبینی وڕەخنەكان ماوە،بەڵام رۆحی ئیشەكە وئەولەویەتی ئێستای خەڵك دابەشكردنی موچەیە بە ئاسانترین شێوەو بێ دروستكردنی جەنجاڵی وفەوزا لەكۆتایی مانگدا كەتائەم چركەساتە ئەزیەت ماندوبون هەیە بۆی،بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێمە متمانە بەم هەنگاوانە زیاد بكات وئێمەش هاوكار دەبین گەر لە بەرژەوەندی موچە خۆران بێت

تێڕوانینێكی هەڵە
لە ئێستادا تێڕوانینێك یاخود وێنەیەك دروستكراوە لەلایەن بەشێك لە حزبە سیاسیەكان و پەرلەمانتارەكان لەسەر پرسی تەوطینەكەی بەغداد، بەوەی كەی موچەی بەغدا چوە نێو حسابی بانكی فەرمانبەرانی عێراق لەبانکەكاندا بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاستەوخۆ بچێتە سەر حسابی فەرمانبەرانی هەرێم، لە ڕاستیدا ئەم تێڕوانینە دەبێت زۆر بە ئاشكراو بێ ترس ڕون بكرێتەوە، تا ئەو ساتەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینان لە چوارچێوەی پشكی هەرێم لێیی بڕوانرێت ئەستەمە شتی وا ڕوبدات، تا ئەوساتەی هەرێم كوردسان و حكومەتەكەی دەست بگرن بەو چەمكەی سیستەمەكە فیدراڵییە و ناكرێت بەهاو مانا و دەسەڵات بۆ قەوارەی هەرێم نەهێڵنەوە، پاشان تا ئەوكاتەی عێراق موچە بخاتە سەر ئەژماری بانكی وەزارەتی دارایی ودواتریش وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشی بكات بە شێوازەكانی بەردەستی ئیتر باسی تەوطین بەو شێوازەی لێی تێگەشتون هەڵەیە، تەنانەت لە بڕیاریی دادگای باڵای فیدراڵیدا کاتێك ناوی تەوطین دەهێنرێت باسی ئەوە دەكات بەهەماهەنگی وەزارەتی دارایی هەرێم لە شرۆڤەی دادگای فیدراڵی و داواكەی سەرۆك كۆماری عێراقیشدا بۆ پرسی موچەدادگای فیدراڵی دیسان بۆ پرسی تەوطین ڕێگەی داوە بۆ بانكە ئەهلیەكان كە رێگەپێدراوی بانكی مەركەزین، سەرباری ئەمانەش لەناو یاسای بودجەكانی عێراقدا هەمیشە باسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم جیانەكراوەتەوە لەپشكی هەرێم، لەڕوی واقعیشەوە پرسی موچە پەیوەست كراوە بە رادەستكردنی نەوت وداهاتی نانەوتی، هەرچەندە تائێستا كێشەی تەوطین بەتەواوی چارەنەكراوە لەنێوان هەرێم و بەغداد ئاخۆ لەسەر چ میكانیزمێك رێدەكەون، دەشبێت چاوەڕوانی دەرچواندنی یاسای بودجەی تازەی عێراق وڕێكەوتنەكانی نێوان هەرێم وبەغداد بین.
چۆمان محەمەد
۲٠۲٥/۱٠/۲

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP