به ڕوونی
كاوه مه‌حموود
بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان تێكه‌ڵنه‌كرێن!
له ڕه‌وشێكی سیاسی ئاڵۆز له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا و هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی فشاره جۆراجۆره‌كان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌نجامدانی فشاری ئابووری و سیاسی هه‌مه‌چه‌شن و بوونی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان، لێڵی دروستكردن و تێكه‌ڵكردنی دید و ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه و بژارده‌ی سیاسی، یه‌كێكه له‌و چه‌كه مه‌ترسیدارانه‌یه، كه هه‌رده‌م له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌یارانی مه‌سه‌له نیشتمانی و چینایه‌تییه‌كان ده‌بێت و وزه و توانا و گوتاری سیاسی هێزی چه‌پ به‌جۆرێك به‌فیرۆده‌دات، كه به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆسه‌ی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و جگه له سه‌رقاڵبوونی وزه و تواناكان له ململانێی لاوه‌كی و جموجۆڵ و چالاكییه حزبی و جه‌ماوه‌رییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ڕه‌وتی سیاسی دیكه كۆتاییدێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا، ئه‌وه‌ی له گوتاری سیاسی هه‌ندێ له هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ستی پێده‌كرا، تێكه‌ڵكردنی چه‌مكی دۆژمنداری له‌گه‌ڵ چه‌مكی به‌رهه‌ڵستكاری به‌مانای ئۆپۆزسیۆن بوو.
تێكه‌ڵكردنی ئه‌و دوو چه‌مكه به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ، كه سنووری دیار له نێوانیاندا نه‌مێنێت، دۆخێكی وای له لای ناوه‌ندانێك دروستكرد، كه بگاته ڕاده‌ی به‌بێهه‌ند ڕوانینه بوونی پێكهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان و ته‌ماشاكردنی قه‌واره له ڕوانگه‌ی ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵات و له ده‌ره‌وه‌ی تێكۆشان و قوربانیدانی هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی گه‌لی كوردستان، به‌جۆرێكیش ئاكامه‌كان بگاته ڕاده‌ی گوێنه‌دان به بوون و دواڕۆژ و پاراستنی ئه‌م قه‌واره‌یه و به‌ئاسایی ڕوانینه تێكڕای هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندێتی ڕه‌ها و ته‌نانه‌ت هه‌ماهه‌نگیكردنی له‌م پرۆسه‌یه‌دا و به‌م جۆره له هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆنبوون له سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا بازی كرده‌یی بۆ پرۆسه‌ی لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و دوژمنكاری ئه‌م قه‌واره‌یه درا.
ئۆپۆزسیۆنبوون مانای كاركردنه بۆ گۆڕانكاری له سیاسه‌ت و پرۆسه‌كانی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنانی دامه‌زراوه‌كان و كۆتاییهاتن به زۆنگه‌ری و دابینكردنی مافی خه‌ڵك و كاركردن بۆ پاراستنی ئازادییه‌كان، ئه‌م كاره‌ش به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای سپی به‌رامبه‌ر عێڕاقێكی تایفه‌گه‌ری و كۆنه‌په‌رست و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی قووڵ و وابه‌سته به ده‌ره‌وه‌ی خۆی نایه‌ته‌دی. به‌رده‌وامبوون به‌م ئاراسته‌یه هه‌ڵوێسته‌كان له ئۆپۆزسیۆنه‌وه بۆ ئاراسته‌ی دوژمنكاریی قه‌واره‌ی هه‌رێم و دانانی حوكمڕانی به‌غدا به نموونه ده‌بات و ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتیش له كوردستاندا به‌هۆی نه‌بوونی حوكمڕانی باش، یارمه‌تیده‌ری گه‌شه‌كردنی ئه‌م ئاراسته‌یه بووه.
بنه‌مای سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنبوون بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات و خۆڕسكی و ڕه‌مه‌كی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كه‌مته‌رخه‌می له بنیاتنانی دامه‌زراوه‌كان و به‌رده‌وامبوونی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی به‌رته‌سك و خراپی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ڕه‌وشه، به‌غدا له هیچ كاتێكدا ئه‌لته‌رناتیڤی شیاو نییه و نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نییه.
لێره‌دا گرنگی ئاراسته‌ی بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی ڕوونی چه‌پ دێته پێشه‌وه، كه پاڵپشتی له بزووتنه‌وه‌ی داخوازیكارانه‌ی جه‌ماوه‌ر بكات و جه‌خت له‌سه‌ر سیمای مه‌ده‌نی و دیموكراسی و ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بكاته‌وه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ درێژه‌دان به تێكۆشان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی چلۆنایه‌تی به‌رچاو بۆ زامنكردن و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و مووچه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌ماوه‌ر.
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونانه پێویستی به به‌رهه‌ڵستكاری له ڕوانگه‌یه‌كی چه‌پی نیشتمانی دیموكراسیخواز هه‌یه. ڕه‌وابوونی گوتاری ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ له‌ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراو، و ناوه‌ڕۆكی پرۆژه سیاسییه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. ئاماژه‌كردن به شوناسی چه‌پبوونی به‌رهه‌ڵَستكاری، جه‌ختكردنه له‌سه‌ر ئه‌لته‌رناتیڤێك، كه پشت به به‌رنامه‌یه‌كی چه‌پ بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسی و شارستانی و ئاراسته‌ی مه‌ده‌نی عه‌لمانی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وایینه‌دان به توندوتیژی ببه‌ستێت و هه‌ر ئه‌مه‌شه ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ له به‌رهه‌ڵستكاریی ڕه‌وته ئایینی و لیبڕاڵ و ڕاستڕه‌وه‌كان جیاده‌كاته‌وه و گوتاری چه‌پ له ژاوه‌ژاوی پۆپۆلیستی جیاده‌كاته‌وه.
له‌م بواره‌دا سێ ئاراسته‌ی جیاواز كاری كردۆته سه‌ر دروستكردنی لێڵی ده‌رباره‌ی شوناسی ئۆپۆزسیۆنی چه‌پگه‌رایی. یه‌كه‌م هه‌وڵدانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ به‌كارهێنانی جۆره گوتارێكی سیاسی، كه بابه‌تی ورووژاندن و پۆپۆلیستی شوناسی ئۆپۆزسیون بێت، له كاتێكدا خودی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌توانێ گوتاری پۆپۆلیستی و ورووژاندن به‌كاربهێنێت و به‌كاریشیهێنا.
دووه‌م په‌یدابوونی هه‌ست و خولیایه‌ك لای به‌شێك له چه‌پ و ماركسیسته‌كان نه‌ك ته‌نیا لای ئێمه، به‌ڵكو ئه‌م دیارده‌یه له به‌شێكی زۆری حزب و لایه‌نه چه‌په‌كان له جیهاندا به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌دیده‌كرێت، كه خولیای به‌كارهێنانی پۆپۆلیستی چه‌پڕه‌وانه‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پۆپۆلیستی ڕاستڕه‌وانه.
سێیه‌م ئه‌و ئاراسته‌یه كه ته‌ماشای ئۆپۆزسیۆن وه‌ك یه‌ك پێكهاته‌ی سیاسی و باس له یه‌كبوونی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات دوور له ده‌ستنیشانكردنی شوناسی ئه‌و لایه‌نه‌ی خۆی به ئۆپۆزسیۆن داده‌نێ و چ به‌رنامه‌یه‌كی به‌دیل ده‌خاته‌ڕوو، له ئاكامی ئه‌م بۆچوونه‌شدا باس له یه‌كبوونی ئۆپۆزسیۆن ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی هزری گه‌وره‌یه به‌نیسبه‌ت چه‌پ و ماركسیسته‌كانه‌وه، چونكه هزری چه‌پ له لایه‌ك و هزری ڕاستڕه‌وی له لایه‌كه‌ی دیكه‌وه له یه‌ك به‌رنامه و به‌دیلی سیاسی كۆناكرێنه‌وه.
بۆ نه‌هێشتنی لێڵی، گرنگه ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین، كه بابه‌تی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنبوون په‌یوه‌ندیی به ڕه‌وشێكی دیاركراو و ئه‌ركه سیاسی و ئابوورییه‌كان و ئه‌و به‌رنامه‌یه و توانای ئه‌نجامدانی، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو. ئۆپۆزسیۆنبوون له چه‌مكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی بابه‌تی و له هه‌مان كاتدا ئاماده‌بوون بۆ دیالۆگی نیشتمانی كوردستانی بۆ داكۆكیكردنی هاوبه‌ش له كوردستان و مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان دانابڕێت و ناكرێ به‌ئاره‌زووی پێشوه‌خت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن به‌نیسبه‌ت هێزێكی چه‌په‌وه بریتییه له ئه‌ركه نیشتمانی و چینایه‌تییه‌كانی ئه‌م قۆناغه بۆ ته‌واوكردنی قۆناغی رزگاری نیشتمانی و كاركردن له‌پێناو ده‌ستوورێكی دیموكراتی مه‌ده‌نی عه‌لمانی له‌كوردستان و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌كان و حوكمڕانی باش و جه‌ختكردن له‌سه‌ر چه‌مكی هاووڵاتیبوونی كوردستانی و به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی ئاشورییه‌كانی كلد و سریان و توركمان و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نی، ئه‌ركه چینایه‌تییه‌كانیش له‌بواری كاركردن له‌پێناو سیاسه‌تێكی ئابووریدا كه خزمه‌ت به ره‌نجده‌رانی بیر و بازوو، و سه‌رجه‌م زه‌حمه‌تكێشان بكات و ئابووری به‌رخۆر (ره‌یعی) تێپه‌ڕێنێت و گه‌شه‌پێدانی درێژخایه‌ن به‌ده‌ستبێنێت.