دواین هەواڵ

ئۆلیگاریشەکان کێن و لە کوێی دەستەڵاتدا حوکم ئەکەن

‌نما ناوپردانی

1 رۆژ پێش ئێستا

بەواتای دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی گروپێکی کەم و دەستەبژێردا کۆکراوەتەوە،  زۆرجار لەسەر بنەمای سامان، پێگەی کۆمەڵایەتی، یان دەسەڵاتی سەربازییە. 

ئەم ئۆلیگاریشە لەوانەیە پۆستێکی سیاسی فەرمییان نەبێت، لەدەرەوەی دەستەڵاتی سەرۆکایەتی پەرە بە خۆیان دەدەن، بەڵام کاریگەری بەرچاویان لەسەر پرۆسەی بڕیاردان و تەرخانکردنی سەرچاوەکان هەیە ببێ سترەکچەری  باڵای پێگەی خۆیان.

هۆکارن بۆ سیاسەتێک کە لە بەرژەوەندیی نوخبەیەک  دەبێت بە زیانی دانیشتوانی ووڵاتەکە.

ئۆلیگارشییەکان گرووپێکی بچووکن کە دەسەڵاتی سیاسییان لە دەستدایە.
ئەم دەسەڵاتە لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە سەرچاوە دەگرێت، لەوانە دەوڵەمەندی، پێگەی میراتی، هێزی سەربازی، یان دەسەڵاتی ئایینی.
پۆستی سیاسی فەرمییان نیە بەڵام کاریگەرییان هەبە لەڕێگەی لۆبیکردن، کۆنترۆڵی میدیاکان.  

 
کۆکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی چەند کەسێکدا، دەرفەت بۆ خۆپەرستی و گەندەڵی و دزینی سامان بۆ خودی گروپەکە، دروست دەکات.
بە ئەگەری زیان گەیاندن بە خۆشگوزەرانی گشتی.

دەسەڵاتی ئۆلیگارشی دەتوانێت دامەزراوەکان و پرۆسەی دیموکراتی تێکبدات، ئەمەش قورستر دەکات بۆ هاوڵاتیان و خەڵکی ئاسایی، کە کاریگەری لەسەر حکومەت هەبێت.

لە ھەندێک حاڵەتدا، کاریگەری ئۆلیگارشەکان دەتوانێت نیگەرانیی ئاسایشی نەتەوەیی دروست بکات، بەتایبەتی ئەگەر پەیوەندییان بە دەرەوەی وڵاتەوە ھەبێت. هەر ئەوەش نا
نایەکسانی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان زیاتر دەکەن، چونکە سامان و دەسەڵات زیاتر لە دەستی نوخبەدا چڕ دەبێتەوە.

زۆرێک لە زاناو توێژەرەوەی سیاسی لە جیهان، پێیان وایە ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی دیموکراسییە، نیشانەکانی ئۆلیگارشی دەردەخات بەھۆی کاریگەری کەسانی دەوڵەمەند و 
گرووپە بەرژەوەندییەکانەوە.
 
نمونەیەکی بەرچاو:

ئۆلیگار پوتین و ترەمپ بەیەکەوە دەبەستێتەوەو بەم هۆیەوە ئەم هەستیاریەیی نێوان ڕووسیاو ئەمریکا هێور دەبێتەوە.
لەسەردەمی  جۆبایدن  بەتەواوەتی دژایەتی ئەم گروپە ڕووسیە ئولیگاریشە دەکرا!
چونکە لە لایەن خودی پوتین پەیڕەو دەکرێت ، واتا پەیوەندیەکی ڕاستەو خۆیی بە زیهنی پوتینەوە هەیە کە لە خولگەی ئەم ئۆلیگاریشەدا یاری مانەوەی خۆی دەکات ئەویش بە پەیوەندی ڕاستەو خۆی بە نوخبەو کۆمپانیا زەخمە پارەدارەکانی جیهان و بەتایبەت ڕووسیەکان،!

کارکردن بۆ گەڕانەوەی ترۆپکی دەستەڵاتی ترەمپ بۆ جاری دووەم لەسەر ئەم ئەساسەو ئەم چەمکە  بەهێزەی سەرمایەوە بوو کە تیایدا خودی پوتین لە پشتی بوو.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئارەزووەکانی نوخبەی دەوڵەمەند ئەگەری زیاتری هەیە لە سیاسەتدا پەیڕەو بکرێن لە چاو خەڵک، ئەمەش دەرخەری رادەیەک لە کاریگەری ئۆلیگارشییە.

چڕبوونەوەی سامان لە دەستی چەند کەسێکی کەمدا دەتوانێت بازدانەوەیەک دروست بکات، کە تیایدا سامان دەگۆڕێت بۆ دەسەڵاتی سیاسی، کە لە بەرامبەردا ڕێگە بە کۆکردنەوەی سامانی زیاتر دەدات.

لە بنەڕەتدا، دەسەڵاتی سیاسی ئۆلیگارشی بە چڕبوونەوەی کاریگەری و کۆنترۆڵ لە دەستی گرووپێکی بچووکی تایبەتمەند، دەتوانێت ببێتە هۆی سیاسەتێک لایەنگری نوخبەیە و حکومڕانی دیموکراتی تێکدەدات. 

نما ناوپردانی//

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP