له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ ئیداره‌كردنی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م ، سه‌ركردایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی، ته‌نیا وێستگه‌یه‌كی كاتی له حكوومرانی و ڕێره‌وسی سیاسی كاتی نییه" به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه و دیدگایه‌كی ته‌واوه ، له زانستی سه‌ركردایه‌تیكردنی و پێداگری و رژد بوونی له سه‌ر تێكشكاندنی به‌ربه‌سته و كۆسپه‌كان وپووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانگێرییه‌كان بۆ ده‌رفه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات .
به‌تایبه‌ت بۆ قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه و نێوده‌ڵه‌وتی تژییه له گۆرانكاری و پێشهاتی نوێ ، بۆیه ئه‌م حكوومه‌ت و كابینه‌ی له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كاندا بووه ره‌مزی خۆ گونجاو داهێنان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ، شێوازێكی نوێی له ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان و هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی .
دونیا بینی ستراتیژی و زانست و ئیداره‌دان وسیاسه‌ت و دیپلۆماسییه په‌یوه‌ستن به‌یه‌كتره‌وه ، بۆیه، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی ، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی سه‌خت و پڕكێشه وئاسته‌نگدا" دیدێكی گشتگیری په‌یڕه‌وكرد كه ئه‌ویش واقعبینی خواستی تێدا كۆكردبووه . له زانستی سه‌ركردایه‌تیكردندا " حكوومه‌ته‌كان به‌بێ دروستكردنی پردی متمانه له نێوان هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵات ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌توو به‌دی بێت . بۆیه ، ئه‌م ڕاشكاوی و خاكه‌ڕایی و ڕاستگۆییه سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند ، توانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و خاوه‌ن ئیراده كه تێیدا خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی هه‌ڵگرتووه و ئومێده‌كانیش ده‌كاته ده‌ستكه‌وت و ده‌رفه‌تی به‌رچاو و سه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان
هه‌ر بۆیه ، بینیمان كه ، له سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رجه‌كاندا ، توانی به‌ره‌نگاری تۆقان و گه‌رده‌لووله‌كان ببێته‌وه و چاكساز و ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه .
له‌ڕووی ئابووریی وكشتووكاڵییه‌وه ، په‌ره به كه‌رتی خۆبژێویی و پشتیوانی به‌هێزی وه‌به‌رهێنه‌ران بكات .
هه‌روه‌ها كار له سه‌ر گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بكات له تاكی كوردستانیدا . گرنگی ته‌واو به كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی بدات .
هه‌روه‌ها له رووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه سیاسه‌تی ده‌ره‌كی به دانایی وهێز له ناو ناوچه و جیهانێكی ئاڵۆزدا هاوسه‌نگی دروست بكات . پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز بكات ، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی هێزی نه‌رم و دیپلۆماسییه‌كی ئارام وكاریگه‌ری مه‌سروور بارزانی توانی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ زڵھێزان و وڵاتانی ناوچه‌كه و دونیا بگه‌ێنێته لووتكه
هه‌روه‌ها ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات كه مه‌رجی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و متمانه‌یه . كار بۆ هاوبه‌ش ستراتیژی له‌گه‌ڵ وڵاتان جیهان دروست بكات .
به شێوه‌یه‌كی گشتی ، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و خۆڕاگر و بڵیمه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه هه‌ستیاره‌كان بكات
چونكه ئه‌و قه‌یران و ئاسته‌نگانه ته‌نها تاقیكردنه‌وه نین " به‌ڵكو ده‌رفه‌تن بۆ ده‌رخستنی سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه له رۆژه سه‌خته‌كاندا ، به‌تایبه‌تی كه چه‌ند ساڵی رابردوو ، هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی كوردستان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین به‌ربه‌ستی گه‌روه له گشت بواره‌كانی ئه‌منی و دارایی وته‌ندروستی و ئابووری بووه ، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی به‌ڕێگه‌ی بریاری دروست و یه‌كلاكه‌ره‌وه توانی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌خخترین هه‌لومه‌رجه‌كاندا بپارێزێت .
ئینجا هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی دارایی سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق .
بۆیه، ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد ته‌نها گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانییه نییه " به‌ڵكو به‌رجه‌سته‌كردن ونیشاندنی زانستی سه‌ركردایه‌تی و ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتوو و ژیرانه‌یه ،كه بناغه‌كه‌ی له سه‌ر راستگۆیی و بینی ڕوون بونیانتراوه ،كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا توانی گه‌ل و سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ دراشتنی ئاینده‌یه‌كه ، كه شایانی خواست وداواكارییه‌كانیانه .