دواین هەواڵ

یەک حکوومەتی بەهێز لە پێناو كوردستانێكی گەشەندووتر

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

پێش 2 هەفتە

هەنگاوەکانی جەنایی سەرۆک مسعود بارزانی ،رابەری کارێزما و پەرۆشمی دۆزی نەتەوەیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت هەرێمی کوردستان لە پێناو پێکهێنانی یەک حکوومەتی بەهێز  و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و درککردن بەو گۆرانکاری  وپێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  گفتگۆی ڕاشکاو و لەیەکتر نزیکبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی  بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم ، بەدڵنییاییەوە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکی سیاسیی گرنگ بە خۆیەوە دەبینێت ، ئەویش تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی زیاتری لە گشت بوارەکاندا لێدەکەوێتەوە .

بەتایبەتی دیداروکۆبوونەوەکانی مەسروور بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڤڵ تاڵەبانی ، ئینجا بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی پارتی ویەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی بەهێز وبەتوانا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و ئینجا خزمەتگوزاری و بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خەڵکی کوردستان هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ .

هەموو ئەو پێشکەوتن و گەشەسەندنانە ، ئاماژەن بەو بەرپرسیاریەتییە مێژووییە و خەمخۆری و پەرۆشی پارتی و بارزانی ، لە پێناو دەستەبەرکردنی رۆڵێکی هاوسەنگ و هاوبەش و دادپەوەرانە و بۆ بەڕێوەبردنی یەک حکوومەتی بەهێز  و یەکدەنگ و سەربەخۆ و دوور لە دەستوەردانی حزبی و ناوچەگەرێتی ، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا خەمخۆری  و پەرۆشی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەپێناو سەروەری یاسا و حکوومرانییەکی بەهێز و دوور لە هەموو کۆسپ و ئاستەنگێک و بەهێزتربوونی هەرێمی کوردستاندا ، هەر ئەوەشدا پارتی جەخت لە سەر خێرا پێکهێنانی حکوومەتێکی کارا و کاریگەری لە پێناو کوردستانێکی گەشەسەندوو و ئاوەدان و پێشکەوتوو  بە پێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی 20ی10ی 2024 کە خۆی لە خۆیدا  دەبێتە بنەمایەکی باش و بەهێز بۆ قۆناغێکی سیاسی سەقامگیرتر و جێگرتر و ئەوەش بەدڵنییاییەوە کاریگەری باشی لە سەر بارودۆخی  ئابووری و کۆمەڵایەتییی هەرێمی کوردستانیش دادەنێت .

چونکە ڕێککەوتێنی سیاسی دەتوانێت بەشداریی لە چارەسەکردنی هەموو کێشەکان بدات بە تایبەتی چارەسەری پرسی مووچە و خزمەتگوزارییەکان و بەهێزتربوونی ژێر خانی ئابووری و وەبەرهێنان  بۆ سەقامگیری هەرێمی  کوردستان گرنگە و کاریگەرتر دەبێت .

لە رووی سیاسیشەوە ، تەبایی نێوماڵی کوردستانی ، وادەکات کە هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی عێراقدا بەهێزتر بێت ، بەتایبەتی لە پرسی ماددەی 140ی دەستوور و پرسی ناوچەکە داگیرکراوەکان  و بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان ، دەبێتە خاوەن هەڵوێستێکی بەهێز  لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و  بە پێگەیەکی بەهێزتر و بەرپرسیارانە تر مامەڵە بکات کە ئەوەش دەتوانێت دەستکەوتنی ستراتیژی بۆ گەلی کورد  بەدەست بنێت و چیتر بەغدا نەتوانێت گوشارەکانی لەسەر کوردستان زیاتر بکات .

لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسیشەوە ، بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی کوردستان توانایی گەلی کورد زیاتر دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە  و بەهێزبوونی پێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەتوانێت دەرفەتی باش بۆ هاوکاری ئابووری و ئاسایش برەخسێنێت کە خزمەتی بەرژوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بکات .

بەدڵنییاییەوە، سیمایی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی بەهێز وتەبا و سەقامگیرتر  دەتوانێت پێگەی کوردستان لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەهێز بکات  بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و ئابووریی بەردەوام و زاڵبوون بە سەر ئاستەنگەکاندا ، بۆ بوونی یەک حکوومەتی کاراتر و بەتواناتر دەتوانێت هەنگاوەکانی چاکسای  و پاکسازی بە شێوەیەکی ئەرێنی باشتر بکات و کاریگەری باشیان لە سەر هەموو پێکهاتەکان دەبێت و لە پێناو سەقامگیرییەکی هەمیشەیشەیی بەرەو کوردستانێکی بەهێزتر وئاوەدانتر .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP