دواین هەواڵ

ترەمپ دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم ئێران یان شەر یان ئاشتی

‌نەوزاد هێتوتی

4 رۆژ پێش ئێستا

دوای ئەوەی لە 12 ئاداری 2025 نوێنەرەكەی ترەمپ بۆ رۆژھەلاتی ناوەراست، ستیڤ ویتكوف نامەیەكی لە رێگەی ئیماراتەوە رادەستی ئێران كرد و مۆلەتی دوو مانگی بە ئێران داووە بۆ ئەوەی سەبارت بەرنامە ئەتومیەكەی رێككەوتن لە گەل ئەمریكا بكات. بەپیچەانەوە، ترەمپ ھەرەشەی ئەوەی كردووە ئێران رووبەرووی گورزی سەربازی دەبێتەوە. لە بەرامبەردا دوینێ 26 ئاداری 2025 ئێران بە فەرمی وەلامی ئەمریكای دایەوە و نامەیەكی لە رێگەی دەۆلەتی عوممان بۆ ترەمپ نێردراووە. ھەر چەندە تەواوی ناوەرۆكی نامەكە ئاشكرا نەبووە. بەلام وەزیری دەروەی ئێران ھەندێك خالی ئاشكرا كرددوە و باسی ئەوەی كردووە كە لە ئێران دانوستاندنی راستەوخو لە گەل ترەمپ رەتدەكاتەوە. چونكە ئێستا ئێدارەی ئەمریكا كەمپینی زۆرترین گوشاری ئابووری بۆ سەر ئێران دەستی پێكردووە. ھەروەھا وەزیری دەروەی ئێران رایگەیاند كە ئێران ئامادەیە بە شێوەی ناراستەوخو دانوستاندن لە گەل ئەمریكا بكات.

هەر چەندە تاکوو ئێستا ناوەرۆکی تەواوی نامەکەی ترەمپ و وەلامەكەی ئێران ئاشكرا نەبووەنە. بەلام ئەوەی دیارە ئەوەیە كە ترەمپ دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم ئێران یان شەر یان ئاشتی و رێككەوتن. واتە رێگەی سێیەم نیە وەک جاران کە ئێران دەیگوت نە شەر و نە ئاشتی. ئەوەی راستی بێت و ئەوەی لە سەرچاوە ھەوالەكانی ئەمریكا باس دەكرێت ئەوەی كە ترەمپ سێ داواکاری سەرەکی لە ئێران هەیە یەکەم، دەستبەجێ دەست هەڵگرتن لە چەکی ئەتۆمی. دووەم، سنووردار کردنی بەرنامە مووشەکی. سێیەم، دەست هەڵگرتن لە پالپشتی کردنی گرۆپە چەکدارەکان لە سەر ئاستی ناوچەکە.

لەبەرامبەردا، ئێران نایەوێت لە ژێر گوشار و ھەرەشەكانی ترەمپدا دانوستاندن بكات بەلام ھەست كردن بە مەترسییەكان وایكردووە بە حەزەرەوە مامەلە لە گەل نامەكەی ترەمپ بكات.

لە كاتێكدا بە ئەگەری ھەرە زۆر ئێران سیاسەتی كات كوشتن دەگرێتەبەر و دەیەوێت تا پێ بكرێت ئەگەر بۆی بچێتە سەر نەكەوێتە دانوستادن لە گەل ترەمپ. بەلام مەترسیەكە لێرەدا ئەوەیە و بەرپرسانی ئێرانیش ترسیان لێ ھەیە لەوانەیە لە كوتاییدا ئەم سیاسەتە ببیە ھۆی ئەوەی ترەمپ دەستی خۆی بوەشێنێت. بەراستیش ئێستا ئێران لە بەردەم دوریانێکدایە و بژاردەی زورکەمی لە بەردەستە و وەک جاران کات کوشتن هێچ دادی نەدات. بە تایبەت لە لایەک کارتی پروکسییەکانی بو ترساندنی ئیسڕائیل و ئەمریكا لە دەستداوە. لەلایەکی تریشەوە، سیستمی مووشەکی کارێگەرییەكی ئەتووی نییە بۆ ئەوەی ئیسرائیل و ئەمریكا بترسن لە ھێرش كردنە سەر ئێران. لە ھەموویانیش گرنگتر ئەوەیە لە دوای ھێرشی دووەمی ئێسرائیل لە 26 ئۆكتوبەری 2024 ئێران سیستمی بەرگیری ئاسمانیی لە دەست داووە. بوویە لە ھەر ھەنگاوێك ئێران دەھاوێژێت دەبێت ھەزارو یەك حسابات بكات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP