هەنییە یەکێ لەو سەرکردە خۆنەویست و دەگمەنانەبوو، بەگیانێکی جۆش خواردووی ئیسلامی و نیشتیمانیی فەلەستینییەوە، سەرجەم کات و تواناو ژیان و تەمەنی خۆی و دەوروبەری کردبووە وەقفی مەسەلەی ڕزگاری نیشتیمان و گەلەکەی . تادواساتەکانی لەگەڵ درووشم و بەڵێنەکانی و ئەو مەسەلەی بروای پێبوو ڕاستگۆبوو،
ئەو گەرچی نەگەیشت بە ئاواتی سەربەخۆیی کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی داگیرکەرانی وڵات و خاكەکەی، بەڵام بووە سەرمەشقێکی گەورە بۆ دەستگرتن بەمافەکان و سازش لەسەرنەکردنیان وئازایەتی و ئیرادەی لەشکاننەهاتووی سەرکردانە وگیانی خۆ کردنە قوربانی بۆ گەل و وڵات و دۆزی رەوا، هەروەها بەشدارێکی کاریگەر بوو لە پرۆسەی شکاندنی دیواری ترس و خستنەڕووی کەسێتی سەرکردەو پێشەنگی نموونەو بەوەفا و قوربانیدەر و لەرووهەڵماڵینی ئەخلاقیی دووژمنەکانی لەئاستی جیهانیدا.
کەهەموو ئەوەش فۆرمێکیتری ئیلهامبەخشی سەرکەوتنە.
شوێنی بەهەشت و ڕزگاری یەکجاریی بۆ گەلی فەلەستین و گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی بندەست و بێبەشانی جیهان.
شکست وبەزین بۆ بکوژانی ئەوو سەرجەم داگیرکاران و دوژمنانی مافی چارەنووسی میللەتان.