دواین هەواڵ

عیرفان و دووانەی ئاگر لە مێژووی مرۆڤدا

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

10/06/2024

بەشی نۆ (B)

ئاگر توخمێکی ناوەندی مێژووی مرۆڤایەتی بووە. هێمای دروست بوون ولەناوچوون، ژیان و مردن، گەرمی و مەترسییە.

  ئەم دووانەییە بۆ ئەفسانە،  هێماسازی ئایینی و بەکارهێنانی پراکتیکی لە سەرانسەری کولتوور و سەردەمە جیاوازەکاندا ئیلهامبەخش بووە. 

 چیرۆکی ئاگری نەمرود ئەڵقەیەکی بەرچاوە لە ئایینەکانی ئاسمانی و لە ناو نەریتی ئاینی ئیسلامی  ئێمەشدا، کە  لە بەستێنی ڕووبەڕووبوونەوەی پێغەمبەر ئیبراهیم و پاشا نەمرودا  دەسوڕێتەوە.
 نەمرود حوکمڕانی بەسەر ناوچەی میزۆپۆتامیایی ئێمەدا کردووە.

ئیبراهیم دژی ئەو بتپەرستییە  بوو کە لە شانشینی نەمروددا باو بوو.  داوای لە خەڵک کرد لەبری بتەکان  خودای تاقانەی ڕاستەقینە بپەرستن.

نەمرود کە خۆی بە خودا دەزانی، پەیامی ئیبراهیمی وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر دەسەڵاتەکەی لێکدەدایەوە.  

ڕووبەڕووبوونەوەکە کاتێک پەرەی سەند کە ئیبراهیم بتەکانی لەناو پەرستگایەکدا لەناوبردو لە وەڵامی سەرپێچییەکەی ئیبراهیمدا، نەمرود فەرمانی کرد کە فڕێی بدرێتە ناو ئاگرێکی گەورەوە.  مەبەستی لەمە ئەوە بوو کە ئیبراهیم بە ئاشکرا لە ناوببرێت و لە کەسایەتی ئەودا عەوام تەمبی بکرێت ولە پەیڕەوکردنی نەریتە یەکتاپەرستییەکان پاشگەزببنەوە.

ئیبراهیم و ئاگر،  کە باوک و هێمای  ئاینە ئاسمانییەکانن، قوڵتر دەچنە ناو نەریتی ئیسلامی ومەسیحی، موعجیزەیەک ڕوویدا، خوای گەورە فەرمانی کرد ئاگرەکە بۆ ئیبڕاهیم ساردو سەلامەت بێت، ئەوەبوو دوای  ماوەیەک بێ زیان لە ئاگرەکە دەرچووە وپێگەی خۆی وەک پێغەمبەرێک زیاتر چەسپاند و هێزی یەک خودای ڕاستەقینەی بەسەر بتپەرستەکاندا نیشاندا.

لێرەوە ئاگر لە سەرانسەری نەریتە ئاینییە جیاوازەکاندا  هێمایەکی دووبارەبوە بووە،  لە چیرۆکی پێغەمبەرە جیاوازەکاندا،  نوێنەرایەتی دەسەڵاتی  خودایی جا پاککردنەوە یان سزادان دەکات.

لە کتێبی پیرۆزی عیبریدا، موسا لە ڕێگەی دارستانێکی سووتاوەوە لەسەر چیای هۆرێب بەرەوڕووی خودا دەبێتەوە. ئاگرێک کە دارستانەکە دەسوتێنێت  موسا دەهێڵێتەوە. ئەم دیمەنە موعجیزە ئامێزە ئاماژەیە بۆ بوونی خودا وڕاسپاردنی موسا بۆ ئەوەی ئیسرائیلییەکان لە میسر کۆچ بکەن.

پێغەمبەر ئیلیا تەحەدای پێغەمبەر بەعل دەکات لە پێشبڕکێیەک بۆ نیشاندانی هێزی خودای ڕاستەقینە،  هەردووکیان قوربانی ئامادە دەکەن، بەڵام تەنها خودای ئیلیا لە ئاسمانەوە ئاگر دەنێرێتە خارەوە بۆ ئەوەی پێشکەشکردنەکە بسوتێنێت، ئەمەش باڵادەستی خۆی بەسەر بەعلدا دەسەلمێنێت. ئاگر لێرەدا هێمای حوکمدانی خوداییە.

 لە کتێبی دانیالدا سێ گەنجی جولەکە ڕەتیدەکەنەوە (پەیکەری زێڕینی پاشا نەبوخودنەسر )بپەرستن بۆیە فڕێدەدرێنە ناو کورەیەکی ئاگرین. بە موعجیزە هیچ زیانێکیان پێ ناگات و کەسی چوارەمیان لێ پەیدا دەبێت، کە دەشێت بڵێین فریشتە بوە. 

ئەفسانە و هێماسازییە کۆنەکان

 لە ئەفسانەی یۆنانیدا پرۆمیتیۆس ئاگری لە خوداوەندەکان دزی و بەخشی بە مرۆڤ، ئەمەش هێمای ڕۆشنگەری و مەعریفە و بەرەبەیانی شارستانیەت بوو. ئاگر نوێنەرایەتی هەردوو  لایەنی پاکی ئیلاهی و  خراپی قەدەغەکراو دەکات، بۆیە ئاگر پێشکەوتن دەهێنێت لەهەمانکاتدا  سزای ئەگەریش دەهێنێت.

بۆ زەردەشتیەکان ئاگر هێمای پاکی و بوونی ئاهورا مەزدای خواوەندی باڵایە.  پەرستگاکانی ئاگر، یان ئاتاش بێهرامس، شوێنی پەرستنن کە ئاگرە پیرۆزەکان بۆ هەمیشە بە گەشاوەیی دەهێڵرێنەوە، ئەمەیش ئاماژەیە بۆ بڵێسەی هەمیشەیی ڕاستی و ڕووناکی ئیلاهی.

لە ڕێوڕەسمەکانی هیندۆسیدا ئاگر (ئاگنی) وەک کەناڵێک کاردەکات کە لە ڕێگەیەوە بەهاکان پێشکەش بە خوداوەندەکان دەکرێن.  ئاگنی بە خوداوەند و نێردراو و پاککەرەوە دادەنرێت، ڕۆڵێکی چارەنووسساز لە ڕێوڕەسمە ئاینییەکاندا دەگێڕێت.

شارستانییەتە کۆنەکان

مرۆڤە سەرەتاییەکان ئاگریان بۆ ئامادەکردنی خوراک،  گەرمکردنەوە و پاراستن بەکاردەهێنا.  توانای کۆنترۆڵکردنی ئاگر بە ساتێکی سەرەکی دادەنرێت لە پەرەسەندنی مرۆڤدا، کە دەبێتە هۆی پێشکەوتن لە دروستکردنی ئامێر و بنیاتنانی نیشتەجێبوون. لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازیدا بزوێنەری هەڵم و کارگەکانی بە ئاگر ڕۆحی شۆڕشی پیشەسازی بوون کە ئاستی مرۆڤیان بردە پێشەوە بەڵام زیانێکی بەرفراوانی ژینگەیشی لێکەوتەوە.
 ئاگر وەک چەک لە شەڕەکاندا بەکارهاتووە، لە تیری بڵێسەی کۆنەوە تا بۆمبی سووتێنەری مۆدێرن.  هێزی وێرانکەری ئاگر لە ململانێدا جەخت لەسەر ڕۆڵی ئاگرەکە دەکاتەوە لە هەردوو  بواری مانەوە و وێرانکردندا.

 ئاگر لە فەرهەنگ و مێژووی کوردا

کورد بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز، سەری ساڵی نوێی دەست پێدەکات.  بڵێسەی ئاگر هێمای خۆڕاگری و سەرکەوتنی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا، لای کورد ئاگر وەک هێمای ئازادی و نوێبوونەوەیە،  ڕەنگدانەوەیەکی گرنگی کەلتوری هەیە. 

 چیرۆکە دڵتەزێنەکانی ژنانی کورد کە گوایە خۆیان دەسوتێنن، یان پڕامێز لە حەمامەکەدا کڵپەدەکات و دەیسوتێنێت، یان لە لە کاتی نانکردندا دەسوتێن، ڕووداوە ناخۆشەکانی بازاڕی کاسبکارانی شارەکانی کوردستان، ئاگرکەوتنەوە لە کەمپەکانی پەنابەران، لاوازی و بێ تەدابیری مرۆڤ لە ئاستی سودوەرگرتنی ئەمڕۆی ژیانی جەنجاڵ و پڕ حەشیمەت دەردەخەن. 

 ئاگر بە دووانەیە قووڵەکەیەوە، وەک یەکێک لە بەهێزترین هێما و ئامرازەکانی ژیان ومرۆڤایەتی دەمێنێتەوە، ژیارەکانی بەمڕۆ گەیاندووەو  ئیلهامبەخش بووە بۆ ئەفسانە و بەردەوامە لەو کاریگەریەی لەسەر کولتوور و تاکەکان بەدرێژایی مێژوو هەیەتی.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP