دواین هەواڵ

سەرۆکی ھەرێم نەیھێشت تەقەڵی ئەم برینە ھەڵوەشێتەوە

‌تەنیا کوردی

13/05/2024

"ئەوەی بیەوێ چاک ببێتەوە و برینەکەی بدوروێتەوە، دەبێ بەرگەی دەرزیی لێدانیش بگرێ (قەولێکی گوتراو)"، ئەو تەقەڵە سیاسییەی کە بە رێککەوتنی ستراتیژی برینێکی قووڵی ھێزە سیاسییەکانی لە ھەرێم دووریتەوە، خەریک بوو بە فشارێکی سیاسی، یانیش دەستوەردانێکی دەرەکی ئەم برینە تەقەڵە سیاسییەکانی ھەڵوەشێتەوەو لەگەڵیدا ھەرێم لەگەڵ چەندان قەیرانی سیاسی و دارایی، لەناوخۆدا بەرەو ھەڵوەشانەوە بچێ، بەڵام نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نەیھێشت ئەمە رووبدات، بەھەموو لایەکی گوت، ئاشتەوایی چەند ئازاری ھەبێ، چارەسەری چاکبوونەوەی ھەموو  برینەکانە و قەیرانەکانیش وشک دەکات، بەڵام ترازان و سەنگەرگرتن لەیەکتر دەبێتە برینێکی وەھا قووڵ، کە ئیتر رەنگە کاتی ئەوەش نەبێ بە دورینەوەی رابگەین.

ئێستا لەم شەڕە ساردەی ھەیە، ھێزە سیاسییەکان دەتوانن بە دوای یەکتر بگەڕێن، چونکە ھێز لە دۆزینەوەی یەکتردایە..

چوارجار سەرۆکی ھەرێم مەڕسوومی بۆ ھەڵبژاڕدن دەرکردووە و ھێزە سیاسییەکان نەیانتوانی رێککەون لەسەر ھەڵبژاردن، ئەگەر لەم چوارجارەدا لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بپرسن، ھەمان وەڵام دەبیستن، کە لە ساتەوەختی یەکەم مەڕسوومدا بە ھێزە سیاسییەکانی راگەیاند ھەڵبژاردن ئەنجام بدەن، چونکە وەک خۆی نایەوێ یەک خوڵەکیش سەرۆکێکی ماوە بەسەرچوو بێت، ئێستاش کە مەڕسوومی پێنجەم بۆ وادەیەکی تری ھەڵبژاردن رادەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتییە کە نایەوێ ئەو برینەی وشکبووە، جارێکی تر تەڕببێتەوە، سەرباری سەرنجی پێشووی یەکێتی لەسەر ھەڵبژاردن کە سەرۆکی ھەرێم چوارجار مەڕسوومی دواخستنی دەرکرد، تا یەکێتی بەشداربێ، سەرباری سەرنجی ئێستای پارتی لەسەر ھەڵبژاردن و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، سەرۆکی ھەرێم مەڕسوومی پێنجەم دەردەکات تا پارتی بەشداری ھەڵبژاردن بکات.

ئیتر خاڵی ھاوبەش سەرۆکی ھەرێمە، ئێستاش گرینگە کە ھێزە سیاسییەکان پێشوەختە رێککەون، چونکە لە دوای ھەر ھەڵبژاردنێک تاکە بژاردە ھەر رێککەوتنە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP