عەلی زەیدی خەریکی گورێنی هاوسەنگیی هێزە دژی هێز و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراقدا؛
ئەم هەولانەش ڕاستەوخۆ لەلایەن تۆم باراک و ئیدارەی ترەمپەوە پشتیوانی دەکرێت. ئەگەر ئەم هەوڵانە سەرکەوتوو بن، ئەوا لە ماوەی چەند مانگ و ساڵی داهاتوودا بەغدایەکی بەهێز دەبینین کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەکرێت.
ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری و لێکەوتەی قووڵی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
بە تایبەتی، لە هەرێمی کوردستاندا هەنگاوەکان بە تەواوی پێچەوانەی بەغدان. نەک هەر هیچ کارێک ناکرێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێم و ئامادەکردنی بۆ گۆڕانکارییەکانی سەر ئاستی عێراق و ناوچەکە، بەڵکوو تەواو پێچەوانەوە هەوڵی دابەشکردنی هەرێمیش دەدرێت و لێکترازانێکی گەورە لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا هەیە.
تەنها سەیری هێزە شیعەکان بکە؛ سەرەڕای هەموو ناکۆکی و جیاوازییەکانیان، یەک کەسیشیان نابینیت کە باسی دابەشکردنی عێراق بکات. چونکە باش دەزانن بەهێزی و کاریگەریی هێزە شیعەکان لەوەدایە کە عێراق یەکگرتوو بێت. بەلام کورد هێچ کات دەرس لە مێژوو وەرناگیرێت .