کورت و پوخت:
گۆڕانی ئاراستەی بازاڕ: نرخی نەوت ڕووبەڕووی پەستانی زیاتر بووەتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی خستنەڕووی جیهانی و دابەزینی بەکارهێنان، ئەمەش وایکردووە بازاڕەکان سەرنج بخەنە سەر مەترسییەکانی زێدەڕۆیی لە بەرهەمهێناندا (فائض المعروض)، سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە نزیک گەروی هورمز.
گەڕانەوەی هەناردەی کەنداو:
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی "بلومبێرگ"، هەناردەی نەوتی ناوچەی کەنداو نزیک بووەتەوە لەو ئاستەی کە پێش جەنگی ئێران هەبووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە زیادبوونی بەرهەمهێنان و گونجاندنی هێڵەکانی گواستنەوە.
بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان لە وڵاتانی کەنداو:
سعوودیە لە مانگی تشرینی یەکەمدا (ئۆکتۆبەر) ڕۆژانە ۱۰.٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە، لە کاتێکدا عێراق و کووەیت و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبیش زیادبوونی بەرچاویان لە بەرهەمهێناندا تۆمار کردووە.
تێپەڕبوونی خستنەڕوو لە خواست:
ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دەریدەخات کە بۆ یەکەمجار لە دوای هەڵگیرسانی جەنگەوە، خستنەڕووی نەوت لە جیهاندا لە خواست تێپەڕی کردووە و بازاڕ نیشانەکانی سەرەتایی بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی پیشان دەدات.
گەشەی بەرهەمهێنان لە دەرەوەی کەنداو: بەرهەمهێنانی هەفتانەی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ١٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تێپەڕی کرد، هاوکات بەڕازیل و گویانا ئاستی پێوانەیی لە بەرهەمهێناندا تۆمار کرد.
دابەزینی خواست لە بازاڕە گەورەکاندا: هاوردەکردنی نەوتی چین لە مانگی تشرینی یەکەمدا نزیکەی ۱۵٪ دابەزی و گەیشتە ۹.۹ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها وڵاتانی ئەورووپیش دابەزونێکی بەرچاویان لە بەکارهێنانی دیزەلدا تۆمار کرد.
دابەزینی نرخەکان:
نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ ٩٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، لە کاتێکدا بەرهەمهێنەرانی کەنداو ناچار بوون نرخی هەندێک لە جۆرەکانی نەوت کەم بکەنەوە بۆ ڕاکێشانی کڕیاران.
بەردەوامیی مەترسییەکانی گواستنەوە: سەرەڕای کەمبوونەوەی فشارەکان لەسەر دابینکردن، بەڵام هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوەی دەریايي، بەتایبەت لە گەروی هورمزدا، بەردەوامە لە کاریگەریخستنە سەر جووڵەی هەناردەکردن.