له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوودا، كاتێك شاندی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڵڵا سلوم ئه‌لسامه‌رایی، به‌مه‌به‌ستی دانوووستان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول هاتبووه لایی مسته‌فا بارزانی ، له كاتی نانخواردن دا سه‌رۆكی شاندی دانووستانی عێراقی زۆر بێ شه‌ڕمانه گووتی: "كێ ده‌ڵێ كه‌ركووك كوردستانییه ؟" ، له‌و كاته‌دا مسته‌فا بارزانی به توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ده‌فه‌رموێ: " من پێت ده‌ڵێم كه‌ركووك شاری كوردانه و ئێوه داگیرتان كردووه و رۆژێك داده‌ێت لێتان ده‌ستێنینه‌وه ". ئه‌وه بوو له ئاكامی پێداگرتن وداكۆكیكردن له شاری كه‌ركووك و ده‌ستهه‌ڵنه‌گرتن له كوردستانیبوونی كه‌ركووك له‌لایه‌ن بارزانی و شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه ،گه‌ورترین پیلانگێری دژی شۆڕشی كوردستان ئه‌نجامدرا ، دواتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بڕیاری داگیركردن وگۆڕینی دیمۆگرافی كه‌ركووكیان دابوو ، له‌و كاته‌وه تا پیلانگێری هه‌رێمایه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 تا ئێستا شاری كه‌ركووكی دڵی كوردستان هه‌ر به‌داگیركراوه‌ی ماوه‌ته‌وه و رۆژ نییه زۆرداری و سته‌مكاری و هه‌وڵی ڕاگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن و داگیركردنی موڵك و ماڵی كورد له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به پاساوی جۆڕاجۆر نه‌كرێت
داگیركردنی كه‌ركووك پێشێڵكارییه ده‌ستوور "چونكه به گوێری مادده‌ی 9ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق،ناكرێت هێز دژی هاووڵاتییانی به‌كار بهێنێت ، له‌كاتێكدا تا به ئه‌مرؤ به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه هێز و سوپا و میلیشیاكان تاوانی نامرۆڤایه‌تی دژی خه‌ڵكی سڤییل و ده‌ربه‌ده‌ركردنیان له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌م داگیركارییه له ئه‌نجامی تاقمێكی عه‌قڵ سووك و ڕێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر بوو بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گه‌لی كورد نه‌توانێ له‌و شاره‌دا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت ، ئه‌و پیلان شوومه وایكردووه هه‌ر رۆژه‌و دانیشتیوانی كورد له شاره‌كه ڕووبه‌ڕووی سته‌مكارییه‌كی نوێ ببنه‌وه و دوایین په‌لاماردان و سته‌مكاریش هێرشی سوپا وهێزه ئه‌منییه‌كان بوو بۆ سه‌ر چه‌ند ماڵێكی كورد و ئازار وئه‌شكنجه‌دان وسووكایه‌تی پێیان و داگیركردنی سه‌روماڵیان
سووكایه‌تی و سته‌مكاری به‌رامبه‌ر به كورد له كه‌ركووك له‌كاتێكدایه ، زۆربه‌ی پۆسته گرنگ و ستراتیژییه‌كانی كورد ، ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و له شوێنیان خه‌ڵكی دیكه‌یان داناوه و ئه‌و شاره نه‌ك له ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی سڤیڵ دا نییه ، به‌ڵكو له ژێر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازی ومیلیشیایی فاشیزمیدایه ، ئه‌وه‌ش رۆژ به رۆژ وایكردووه گوشاره‌كان له‌سه‌ر كورد وناچاركردنیان بۆ جێهێشتنی زه‌ویی و موڵك وماڵی باب وباپیرانیان زیاتر ببێت
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، چونكه كه‌ركووك داگیركراوه ، هه‌ڵبژاردن و پارێزگار و په‌رله‌مان له كه‌ركووك هیچ واتایه‌كی نییه ، ئه‌و شاره و ده‌وروبه‌ری له ژێر هه‌ژموونی سه‌بازی و میلیشیاییدایه و هه‌ر بابه‌تێك له به‌رژوه‌ندی خۆیان نه‌بووه ، ئه‌وه به شه‌و بێت یان به رۆژ و له هه‌كاتێكدا په‌لاماری كورد ده‌درێت و هیچ حیسابێك بۆ كورد و پارێزگار ناكرێت ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی رۆژ به‌رۆژ بازنه‌ی سته‌مكاری به‌رامبه‌ر به كورد له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به‌رته‌سه‌ك تر ده‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه ، پارێزگاری كه‌ركووكیش توانایی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێز و گروپ و میلیشیایانه‌ی نییه ، چونكه جوڵاندنی هێز و سووكایه‌تیكردن به شكۆ و ئیراده‌ی گه‌لی كورد له‌و شاره پێمان ده‌ڵێن دۆخه‌كه له حاڵه‌تێكی زۆر نایاسایی و سه‌ربازی دایه ؛ كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد بخرێته‌گه‌ڕ له پێناو دوورخستنه‌وه‌ی هێز و گروپ و میلیشیا كان سیمای داگیركاری ئه‌و شاره به ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌و دۆخه ناڵه‌بار و سته‌مكارییه بهێنڕێت
له‌ماوه‌ی 9ساڵ داگیركردنی شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ، ده‌یان تاوانی گه‌وره به سیناریۆ و پاساوی پارێزگاریكردن له یاسا به ڵام له دژی كورد و سووكایه‌تی پێی ئه‌نجام دراون ، ئه‌مه تاوانكارییانه به‌رامبه‌ر به كورد له‌كاتێكدایه ،تا ئێستا پارێزگاری كه‌ركووك نه‌یتوانیووه بچووكترین هه‌نگاو بۆ ڕێگریكردن له‌و تاوان و سته‌مكارییانه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد له‌و شاره بگرێت ، به‌تایبه‌تی له‌و سنوورانه‌ی كه به مادده‌ی 140 ناسراون ، هه‌موو هه‌وڵی فاشیزم و میلیشیاكان ئه‌وه‌یه كورد له‌سه‌ر زێدی باپیرانیان ده‌ربكه‌ن و ده‌ستیش به سه‌ر زه‌وی و موڵك وماڵیان بگرن
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌ر جاروبه‌پاساوێك خۆیان له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌دزنه‌وه ، واته هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌یه گه‌لی كورد له‌و شاره له هه‌موو روویكه‌وه بكرێته كه‌مینه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكاریكردن ژه‌ماری دانیشتیوانی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه ، بۆیه گرنگه هێزولایه‌نه نیشتیمانپه‌وه‌رو كوردپه‌وه‌ره‌كان هه‌ر چی زوورتر ڕێگری له‌و پیلان و داگیركارییه له‌سه‌ر خۆیه بگرن ، هه‌وڵێك بۆ شێواندنی كوردبوون و كوردستانبیبوونی شاره‌كه‌یه خه‌ون و پیلانێك ده‌یان ساڵه نه‌هاتۆته‌دی و به ته‌بایی ویه‌كهه‌ڵوێستی گه‌لی كورد و بوونی سه‌ركردایه‌تی بارزانی ڕێگه نادرێت كه‌ركووك به داگیركراوی بمێنێته‌وه و تا كاتی ئازادبوونیشی هه‌رگیز سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێت