دواین هەواڵ

کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەبەردەم ڤیتۆی ترەمپدا

‌نەوزاد هێتوتی

11 کاتژمێر پێش ئێستا

ڤیتۆی ترەمپ لەسەر مالیکی و هەروەها هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەورەترین سزا ئابوورییەکان بەسەر عێراقدا، لە ئەگەری کاندیدکردنی مالیکی چوارچێوەی هەماهەنگییان خستووەتە بارودۆخێکی زۆر قورسەوە. لە یەک لایەوە، ئەگەر هێزە شیعەکان پێداگری لەسەر کاندیدبوونی مالیکی بکەن، ڕووبەڕووبووی سەپاندنی  گەورەترین گەمارۆی ئابووری ئەمریکا  دەبن بە سەر عێراقدا بەتایبەتی هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا بە ئاشکرا پەیامێکی بۆ بەرپرسانی شیعە ناردووە  و پێیان گوتراوە کە ئەگەر پێداگری لەسەر کاندید بوونی  مالیکی بکەن یان ئەگەر مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیران، ئەوا لە سەپاندنی گەورەترین سزا ئابوورییەکان بەسەر عێراقدا دوودڵ نابێت. بەتایبەتی باس لەوە دەکرێت کە ئەم گەمارۆیانە فرەلایەن دەبن و زۆر سێکتەر و بوار دەگرێتەوە لەوانە: بانکی ناوەندی عێراق,  کەرتی نەوت و وزەی، عێراق،  وەزارەتی نەوت،و بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی شیعەی هاوپەیمانی ئێران و تەنانەت بلوککردنی داهاتی نەوتی عیراق لە  ئەمریکا.

لەبەر ئەم خالانەی باسم کردن، پێناچێت هێزە شیعەکان  بوێرییان هەبێت بە شێوەیەکی ڕوون دژایەتی هەڵوێست و سیاسەتی ترەمپ و ئەمریکا بکەن. بەڵام کێشەی سەرەکی ئەوەیە هێزە شیعەکان تووشی ئێراجییەکی گەورە بوونە و نازانن چوون لیێ دەربچن و  کەسیکی تر لە جێگەی مالیکی دابنن بە شێویەەک نەبیتە هۆی زیاتر ئێحراجکردنیان لە بەردەم رای گشتی ناوخوی و درەکی. بەتایبەتی، کێشەی سەرەکی ئەوەیە هێزە شیعەکان زۆربەیان خۆیان وەک هاوپەیمانی ئێران و دژ بە ئەمریکا پیشان دەدەن و خۆیان سەر بە بەرەی موقاوەمە ناساندووە. لە ئێستاشدا ناتوانن کەسێک بکەنە سەرۆک وەزیران  کە لەلایەن ئەمریکا ڕەزامەندیی پێ نەدرێت.  ئەمەش هەموو ئەو پرۆپاگاندە و دروشمە بێ ناوەڕۆکەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە کە بەردەوام باس دەکەن. بۆیە،  ئێستا دارەکیان لە  دەستە هەردوو سەری پێسە.

ئێستا شیعەکان سێ هەڵبژاردەیان هەیە:  ڕەزامەندی ئەمریکا بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیران، کە ئەم هەڵبژاردەیە لە موستەحیل نزیکە. دووەم، بەردەوام بوون لەسەر کاندیدبوونی مالیکی بەبێ ڕەزامەندی ئەمریکا، کە ئەمە واتای خۆکوژیی سیاسی و گەڕانەوەی گەورەترین گەمارۆی ئابووری بەسەر عێراقدا. شیعەکان باش لەو راستییە تیدەگەن کە ئەگەر پەنا بو ئەو سیناریوە ببەن دەسەلاتیان دەکەویتە مەترسییەوە. بوویە، ئەم سیانریووە زۆر دوورە .سێیەم،  گۆڕینی مالیکی و پێشکەشکردنی کاندیدێکی سازان، ئەم سیناریۆی هەرە نزیکە بە ئەگەری زور روودەدات، بەڵام کێشەی سەرەکی هێزە شیعەکان  ئەوەیە چون ئەم سیناریوە  بەبێ دەنگی  و دوور لە  شەرمزار بوون  و پەرتەوازە بوونی ناومالی شێعە پراکتیزە بکەن بە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP