وەک زۆر جار لە هەموو نووسینەکانماندا ئاماژەمان پێداوە، کورد پێویستە لەگەڵ خەباتی سەربازی، گرنگی زۆر بە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی بدات. هەروەها بەردەوام جەختمان لەسەر ئەوەن کردووە کە دەبێت شەر بکەیت و خۆت بسەلمێنیت، تا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دێتە سەر خەت؛ چونکە ئەگەر شەر نەکەیت و بەرگری نەکەیت، هیچ کەسێک وەڵامت نادات و ناھیتە سەر خەت. خوشبەختانە، ئەمڕۆ تا ڕادەیەک گۆڕانکاریی لەسەر هاوکێشەکاندا ڕوویداوە، و تا ڕادەیەک کورد لە ڕووی دیپلۆماسییەوە سەرکەوتوو بووە. هەرچەندە هێشتا زووە بڵێین شەر تەواو بووە و هیچ مەترسییەک نیە؛ چونکە لایەنی بەرابەر بەردەوام هەموو هەوڵێک دەدات هاوکێشەکان دووبارە بگۆڕێت. نابێت لەبیرمان بچێت بلوکێکی گەورەی سیاسی، ئابووری و سەربازی ھەرێمی لە پشتی ئەو بەرەیە دژایەتی كورد دەكەن. بۆیە، کورد نابێت ڕاوەستێت، پێویستە زیاتر لە هەر کاتێک لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی ھەۆڵ بدات.
بە گشتی، ئەو گۆڕانکارییانەی لەم دوو ڕۆژەی رابردوودا ریداون و تارادەییەك هاوکێشەکاندا گورێوە، بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە:
یەكەم، هەنگاوەكانی گرنگ و مێژووییەکانی سەرۆک بارزانی؛ بەتایبەتی لە ئاستی دەرەوە و لە ڕووی دیپلۆماسییەوە كاریگەری زۆری ھەبووە بۆ كوكردنەوەی پالپشتی بۆ پرسی كورد لە رۆژئاوا. بەتایبەت بارزانی وەک سەرکردەیەک کە جێگای باوەڕی گەلەکەیەتی و لەلایەن هاوڕێ و دوژمنەکانەوە حسابی تایبەتی بۆی دەکرێت. بۆیە، هەر ئەم هۆکارەش بوو کە توم باراک چەندین جارە بە تەلەفونی قسەی لە گەڵ دەكرد. پێموایە تەلەفونی دوێنێ نێوان توم باراكو بارزانی زۆر زۆر گرنگ بوو بۆ پرسی روژئاوا. بەتایبەت وەك دوێنێ ئاماژەمان پێدا، ئەمریکا هەستی بەوە کردووە کە ئەو سیاسەتەی لە ڕۆژئاوا پراکتیزە دەکات کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر پێگەكەی هەیە، نەک تەنها لە سووریا، بەڵکوو لە عێراقداش؛ تا ئەو ڕادەیەی کە کورد چیتر ناتوانن باوەڕ بە ئەمریکا بکەن و دەكرێت پێداچونەوە بە سیاسەتی خۆیان بكەن بە تایبەت ئەەگر ئەمریكا بەردەوام بێت لە سەر ئەو سیاسەتە. بوویە، توم باراک و سەرۆک بارزانی، دوێنێ ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی كە لە سووریا ئاگربەست دروست بکرێت و کێشەکان بە شێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. بە باوەڕی من، توم باراک و ئەمریکا ترسێکی گەورەیان لەوە هەبووە کە لە عێراقدا بەرژەوەندییەکانیان بکەونە مەترسییەوە، بەتایبەت دوای كاندید كردنی مالیكی، بۆیە تا ڕادەیەک هاتوونەتە سەرخەت و هەنگاوی نوێیان ناوە.
دووەم، وەک هەموو جاران ئاماژەمان پێداوە، کورد دۆستێکی زۆری لە ئەمریکا هەیە. ڕاستە توم باراک لوبی تورکیا، قەتەر و عەرەبستانی سعودیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کۆنگرەس ناتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت. وەک دەبینین، ئەمڕۆ لیندسی گراهام بە توندی هاتووەتە سەر خەت و جەختی لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کردووە: یەکەم، هەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسایەک لە کۆنگرەس بۆ پاراستنی کورد. دووەم، سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر سووریا و هەموو ئەو هێزانەدا کە هێرش دەکەنە سەر کورد، یان دەستیان هەیە لە هێرشکردنە سەر کورد.سێیەم، لیندسی گراهام جەختی لەسەر ئەوە کرد کە کورد دۆستی باوەڕپێکراوی ئەمریکان، و پشتتێکردنیان کارێکی نائەخلاقییە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەکی جدییەوە.هەروەها، لیندسی گراهام تەنها بەوە نەوەستاوە؛ بەڵکوو تەلەفۆنی بۆ ترەمپ و مارکۆ ڕوبیۆ کردووە و هانی داون بۆ ئەوەی تەلەفۆنی جولانی بکەن، تا سنوورێک بۆ هێرشەکانی دژی کورد دابنرێت. چوارەم: ھەروەھا لیندسی گراهام ڕەخنەی زۆر توندی لە عەرەبستانی سعودیە گرتووە، بەوەی بێدەنگە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر کورد، لە کاتێکدا سعودیە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر حکومەتی جولانی. بۆیە، ئەم هەوڵانەی لیندسی گراهام و دۆستانی کورد دەکرێت بڵێین کاریگەرییان هەبووە و گۆڕانکارییان درووست كردووە لە هەڵوێستی ئەمریکا، و تا ڕادەیەک هاوکێشەکان لە بەرژەوەندی کورد گۆڕاون. بەڵام وەک پێشتر باسمان کرد، ئەم هاوکێشانە دەکرێت دووبارە بگۆڕدرێن ئەگەر کورد وریا نەبن
سێیەم: بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیاش کاریگەری زۆری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئەو گوشارانەی لەسەر کورد هەن. بە تایبەتی، بەیاننامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بە هەموو هێرشە سەربازییەکان بهێنرێت و کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ و شێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. پێنجەم:ئەمڕۆ دیسان ترەمپ تەلەفۆنی بۆ جولانی کردووە، بە تایبەتی دوای ئەوەی پەنتاگون و کۆنگرەس گوشارەکانیان توندتر کردووە لەسەر ئێدارەی ترەمپ، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ جولانی دابنرێت. هەرچەندە تەواوی ناوەڕۆکی ئەم تەلەفۆنە دیار نییە، بەڵام بەشێکی سەرەکیی گفتوگۆکە ئەوە بووە کە ترەمپ داوای لە جولانی کردووە کۆتایی بە هێرشەکان دژی کورد بهێنرێت.
بە گشتی، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویداوە دەکرێت ببێتە سەرەتای گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان و وا بکات ئەو پیلانەی کە دەۆلەتە هەریمییەکان هەیانە دژی کورد، بۆ ماوەیەک لابچن. بەڵام نابێت وابنرێت کۆتایی هاتووە.بۆیە، زۆر گرنگە کورد لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بەردەوام بێت لە هەنگاوەکانی، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ سیاسەت و هێرشەکانی حکومەتی جولانی دابنرێت دژی کورد.