دواین هەواڵ

ئەنجامی کۆبونەوەکەی ترەمپ و پوتین بەکورتی

‌د. پشتیوان فەرەج

16/08/2025

پڕێس کۆنفرانسەکەیان پڕێس کۆنفرانس نەبوو, دوو لێدوان بوو,هیچ پرسیارێک وەڵام نەدرایەوە
قسەی زۆریان کرد, هیچیان نەگوت, هیچ باسی ئاگربەست نەکرا جارێ ڕێکەوتن نیە
بە قسەی پوتین تا ڕەگی کێشەکان چارەسەر نەکرێت ئاشتی نابێت
بەقسەی ترەمپ لەسەر زۆر شت هاوڕان زۆر شتیش ماوە لەسەری ناکۆکن بۆیە ڕێکەوتن نیە تا ڕێکدەکەون
تۆپەکەیان خستە ساحەی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و زیلینیسکی
پوتین و ترەمپ ماستاوی باشیان بۆ یەکتر کرد و بەشان و باڵی یەکتریان هەڵدا
پوتین سەلماندی کەس ناتوانێ پەراوێزی بخات و قسەی یەکەمی کرد و زیاتر ڕووی دەمی لەناوخۆی وڵاتەکەی بوو
ترەمپ  لە زاری پوتینەوە سەلماندی ئەگەر ئەو سەرۆک بوایە لەجێ ی بایدن شەڕەکە ڕووی نەدەدا و ڕوسیا دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نەکردوە و قسەی کۆتایی کرد
پوتین بانگێشتی ترەمپی کرد بۆ دەعوەتێک لە مۆسکۆ
ڕۆژنامەنوسەکان کەلەوپەڕی دونیاوە چوو بوون بۆ ئالاسکا نێردران بۆ کەوەر
بەبۆچونی من کۆبونەوەکە زیاتر بۆ ئەوە بوو تا بزانن خواست و مەرجەکانی ڕێکەوتنی هەردوولایەنی شەڕەکە ئۆکرانیا و ڕوسیا چین نەوەک بڕیاڕیان لەبارەوە بدرێت...

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP