دواین هەواڵ

دوو سیناریۆی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم هەیە

‌د. پشتیوان فەرەج

21/07/2025

سیناریۆی یەکەم و کورت مەودا (٦-١٢ مانگی پێ دەچێت) و سیناریۆی دووەم و درێژ مەودا (٢ -٣) ساڵی پێدەچێت

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرئم کارێکی هەروا سانا و ئاسان نیە چونکە دوو ساڵە بۆریەکان وەستاون و عەمبارەکان و پەمپەکان هەموویان پێویستان بە ١٠ بۆ ١٢ هەفتە هەیە بۆ چاککردنەوە و سیانە کردن هەیە. جگە لەوەش تورکیا دەبێ یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلار قەرەبووی عێڕاق بکاتەوە و هەرێم ملیار و نیوێک قەرزاری کۆمپانیاکانە و  ئێرانیش نایەوێ هەرێم لە پرسی نەوت و غازدا بەهێز بێ...

سیناریۆی یەکەم و کورت مەودا ٦ بۆ ١٢ مانگ
لە باشترین حاڵەتی سەرکەوتنی دیبلۆماسیەتی هەرێم لە گەل بەغداد و ڕێکەوتنی دوولایەنانە ئەم ئەگەرانە هەیە:

بەردەوامی پچڕانی هەناردەکردن بە شێوەیەکی زۆر دڵنیایە
فشاری دارایی زیاتر لەسەر بودجەی هەرێم و خزمەتگوزارییە گشتیەکان

ئەگەری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی زیادە لەگەڵ کەڵەکەبوونی کێشەکانی چاککردنەوە

هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکان کە پێدەچێت پێشکەوتنی بەرجەستە و سنووردار بەدەستبهێنن

ئەگەری وەبەرهێنانی زیاتری کۆمپانیاکانی نەوت لەگەڵ زیادبوونی فشارە داراییەکان

بەبێ پێشکەوتن و سەرکەوتنی دیبلۆماسیەت و ڕێکەوتنی سیاسی، پێدەچێت دۆخی ئابووری زیاتر تێکبچێت و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی نائارامی کۆمەڵایەتی زیاتر و ناسەقامگیری سیاسی لەناو کوردستاندا.
ئەم سیناریۆیە ئەگەرەکەی %٥٠ یە

سیناریۆی دووەم و مامناوەند (1-3 ساڵ) و ئەم سیناریۆیە سێ سینارۆی جیاواز دەگرێتە خۆ

سیناریۆی یەکەم: چارەسەری وردە وردە بە دانوستان نێوان هەرێم و بەغداد

ڕێککەوتنی قۆناغ بە قۆناغی نێوان بەغدا و هەولێر

دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی سنووردار لە ژێر چاودێری فیدراڵی

چارەسەرکردنی بەشەکی کێشەکانی پارەدان بە کۆمپانیاکانی نەوت

 ئەگەری ئەم سیناریۆیە: مامناوەندە

سیناریۆی دووەم: دەستبەسەرداگرتنی فیدراڵی

بەغدا کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئۆپەراسیۆنە نەوتییەکانی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ

دانوستاندن لەسەر گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان بەپێی مەرجەکانی فیدراڵی ڕێکدەخرێت

بەڕێوەبردنی داهاتی نەوت لە عێڕاقدا بەشێوەی ناوەندی و بەشی تەرخانکراوی حکومەتی هەرێم دیاری دەکرێت

ئەگەرەکانی ئەم سیناریۆیە: یا دێت زیاد دەکات ئەگەر قەیرانی ئابووری هەرێم و بەغداد قووڵتر بێتەوە

سیناریۆی سێیەم: بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا (ستەیتس کۆ)

بەردەوامی چەقبەستوو بە کەمترین بەرهەمهێنان بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی

تێکچوونی زیاتری ژێرخانی و وەبەرهێنان

خێراکردنی دەرچوونی کۆمپانیاکانی نەوت لە ناوچەکە واتە لە هەرێم و بەغداد و لەدەستدانی متمانەی نێودەوڵەتی لە هەرێم و عێراق

ئەگەری ئەم سیناریۆیە : بەرزە

سەرچاوە: ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP