رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تر عێراق یه‌كێكه له‌و
ناوچه پڕ كێشه وململانێییه بێ كۆتاییه‌كان وگیرخواردن و لكاندنی زۆره ملێی
كوردوكوردستان به‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده فاشیزمییهوه جگه له ماڵوێرانی و سته‌مكاری
هیچ سوودێكی نه‌بووه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی
زۆر پشوودرێژانه و لۆژیكانه هه‌وڵیانداوه و مامه‌ڵه‌یان كردووه تا مافهزهوتكراوهكانیان
به‌ده‌ست بێنه‌وه .
گه‌لی كورد 33 ساڵه حكوومڕانی خۆجه‌یی كوردستان ده‌كات
، وێرای ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می توانیوێتی هه‌نگاوی گرنگ و ستراتیژی له به‌ره‌و
پێشبڕدنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی بهاوێژێت ، به‌ڵام دوژمنان و ناحه‌زانی وه‌ك هه‌میشه
كۆسپ و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ده‌خوڵقێنن ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕێگریانهشدا ،
بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیر و وردبینانه له پێناو خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی
، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هه‌رگیز له پێناو پۆست و ناوبانگدا هه‌وڵی نه‌داوه به‌ڵكو
كه‌سایه‌تییه‌كه هه‌میشه به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی پێش
هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه خستووه وكاری له پێناو بونیاتنانی دامه‌زراوه‌كانی
نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات بۆ داهاتوویه‌كی پڕ ئومێد و ئاوا ، سه‌رۆكوه‌زیرانی
كوردستان مه‌سروور بارزانی ، ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌هێزو ده‌وڵه‌تمه‌داره كارامه و كاریگهرهییه له‌ناو
جه‌رگه‌ی قه‌یران و ناوخۆشیی و ئاڵنگارییه‌كاندا ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی قورسی به
ئه‌ستۆ گڕت و هه‌رگیز شانی له ئه‌ركه قورسه‌كان خاڵی نه‌كرد
چونكه باوه‌رێكی ته‌واوی به دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی و
پێشخستنی نیشتیمانه‌كه‌ی و خزمه‌تكردن هه‌بووه ، هه‌رگیز له چوارچێوه‌ی دروشم
كاری نه‌كردووه ، به‌ڵكو له سه‌ختترین ههڵوهمهرجهكاندا به هه‌وڵ و شه‌ونخوونی و كاره‌ی به‌رده‌وام ده‌یان
پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی بۆ ئێستا و داهاتوو بونیاتناوه ،هه‌میشه خاكه‌ڕاییانه و به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه
هه‌وڵی داوه كوردستان له وابسته‌یی بۆ پشت به‌خۆبه‌ستن هه‌نگاو بنێت " ئه‌وه‌ش
ئاماژه‌یه به ڕۆح وكه‌سایه‌تی مه‌سروور بارزانی ، به توانایی بڕیاردانی به‌هێز
له گشت بواره‌كانی ئابووری و سه‌قامگیری و كشتوكاڵ و ئاو و كاره‌با و چه‌ندین پرۆژه‌ی
ستراتیژی بۆ داهاتووی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه .
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان هه‌میشه ،باوه‌ر وكاری ته‌واوی
كردووه له پێناو سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی و یه‌كده‌نگی خاكی هه‌رێمی كوردستان و
شوناسی گه‌له‌كه‌ی به به‌رز و پیرۆو ده‌زانێت و به‌هێزه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی
گه‌لی كورد كردووه و ڕێگه‌شی نه‌داوه هه‌رێمی كوردستان بخزێته ناو ململانێیه
ناوخۆیی و ناوچهییهكانهوهو كاری ته‌واوی
بۆ یه‌كڕێزی و ته‌بایی ناوماڵی كورد كردووه ،له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسیهتیشهوه
، توانیوێتی به شێوه‌یه‌كی زۆر ژیرانه په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و هاوسه‌نگییه‌كان
بپارێزیت.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی كار‌و و پرۆژه و به‌ڵێنه
كرده‌نییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له گشت بواره‌كانی ئاو و كاره‌با و په‌روه‌رده
و پشتیوانیكردنی گشت چین و توێژه‌كان و پێشخستنی له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانی
و كشتوكاڵه‌وه ، هه‌نگاوه‌كانی چڕتر كردۆته‌وه تا گه‌لی كورد متمانه‌ی به‌خۆی بێت
، له‌كاته سه‌خته‌كاندا پشت به‌خۆی ببه‌سێت ، له هه‌مانكاتیشدا مه‌سروور بارزانی
، هه‌میشه پیاوی رۆژانی سه‌خت و ته‌نگانه بووه بۆ گه‌له‌كه‌ی و له پاڵیان وه‌ستاوه‌ته‌وه
، كاری كردووه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
، هه‌روه‌ها فڕهچهشنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات ، له پێناو ئه‌وه‌ی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی له وابسته‌یی و فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق
رزگاری بێت ،ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه .
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی رابردوودا ،به‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی
وگڕێبهستێكی ستراتیژی له بواری نه‌وت و غازدا ، هه‌وڵه‌كانی سه‌ره‌ڕای هه‌موو
گوشاره‌كان بۆ ئه‌و راستییه ، كوردستان له ڕووی ئابووری و داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ
بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستانیش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی دیار و به‌رچاو بێت ،
له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوانه‌شدا ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ،كاری بۆ ئه‌وه كردووه
و تێده‌كۆشێت تا هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد نابێت و هه‌وڵه‌كانی
به‌رده‌وامه بۆ گه‌یاندنی كوردستان به كه‌ناڕی دڵنییایی .
له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاته نوێیانه‌دا و شه‌ڕی
جه‌مسه‌ره‌كاندا ، مه‌سروور بارزانی، هه‌میشه ڕێگه‌ی گفتوگۆ و لۆژیكانه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه گڕتۆبهر و به متمانه به‌خۆبوون
وباوهرێكی ته‌واو به مافه‌كانی گه‌لی كورد ، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا ڕێكخستۆتهوه
، له‌پێناو پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان به‌دیهێنانی ئامانجهگهورهكان له
داهاتووتدا ، واته ئه‌وه‌ی له رابردوو و ئێستاشدا ده‌بینرێت ،سه‌ركه‌وتنی لۆژیك
و سیاسه‌ت ودیپلۆماسی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له ئیداره‌دان و وه‌ك دهوڵهتمهدارییهكی
سه‌ركه‌وتوو بۆ كوردوكوردستان