به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له پێناو مافه‌ره‌واكانی و ئازادی ، دوژمنان و ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق،هه‌میشه به زمانی ئاگروئاسن و بۆمب و گه‌مارۆدان و پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كی هه‌وڵی شكاندنی ئیراده و بیروباوه‌ری كوردانه‌یان داوه بۆ به‌ڵارێدا بردنی كاروانی كوردایه‌تی گه‌له‌كه‌مان ، به‌ڵام هه‌موو جارێك به به‌خشینی خوێن و گیان و خۆڕاگری ڕێگه‌نه‌دراوه خه‌ونی نه‌یارانی كوردستان بێته‌دی.
به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م 15 ساڵه‌ی دواییدا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق جۆره‌ها كارت و قه‌یران و سیناریۆیان بۆ لێدانی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵی خۆراده‌ستكردنی گه‌لی كوردیان داوه و به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن به‌ڵام به‌كرێگیراو و پرۆگرامكراو وه‌ك تابووری پێنجه‌م له پێناو لاوازكردن چۆك پێدادانی كوردستان ، به‌ڵام هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی ئیراده‌ی به‌هێز و خۆڕاگری بێ وێنه‌ی ئه‌م گه‌له سته‌ملێكراوه بوونه‌وه ، وێرای خراپی ره‌وشی ئابووری وفشاری دروونی نه‌یارانی كورد به‌ڵام كۆڵیان نه‌دا و مێژووییان تۆماڕ كرد .
له كۆتاییدا دوای سێ مانگ و چه‌ندین فشاری سه‌ربازی و دروونی و دارایی دژی 7 ملیۆن كوردستانی ، یه‌ك ملیۆن مووچه وه‌رگڕ ، به خۆڕاگری و پشوودرێژی و ئیراده‌ی به‌هێزی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ، به دیپلۆماسی ولۆژیك توانرا جارێكی تر به‌ڕێككه‌وتن له سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بگه‌نه چاره‌سه‌ر ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو دژ به گه‌لی كورد ، ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌نفالێكی سپی وسزادانی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستان و دووره له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و درێژه‌پێدانی زێهنیه‌تی فاشیزمی و دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به پیلانگێری ده‌ره‌كی ، له‌كاتێكدا ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵی ڕێگه نادات مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێكه‌ڵ به هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی بكرێت ، به‌ڵام سیاسه‌تی برسیكردن و بڕینی بودجه و مووچه و شایسته‌داراییه‌كانی كوردستان ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانی مێژوویی پڕ ریسوایی و كۆمه‌ڵكوژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوو دژبه هه‌ڕیمی كوردستان و مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی ده‌یكه‌ن، هه‌مان زمانی كۆمه‌ڵكوژی و به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستن و چۆڵكردنی گونده‌كان و كیمیابارانكردن و ئه‌نفاڵ و وێرانكردنی گونده‌كان ، كه به شێوه‌یه‌كی به‌كارهێنانی داموزده‌زگان و دارایی و درۆن و ئاگر وئاسن دژی كوردوكوردستان به شێوه‌یه‌كی سته‌مكارانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن . ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به چاوساغی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی كورد به‌ڵام به‌كرێگیراو دژی كوردستان ده‌یكه‌ن ، هه‌مان ئه‌و زێهنیه‌ته‌یه له رابردوو پێش سوپای داگیركه‌ری به‌عس بۆ ده‌ستگیركرد و وێرانكردن و كوشتن وبڕینی كورد ده‌یانكرد، هه‌ڵبه‌ته ئێستا به شێوازی تابووری پێنجه‌م و چه‌ندین ده‌زگه‌ی راگه‌یاندن هه‌وڵی نانه‌وه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دووبه‌ره‌كی و هاندانی خه‌ڵك بۆ توندوتیژی دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیان كردیان دوای شكستی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش " بینیمان دوژمنان و میلیشیا تیرۆریسته‌كان به‌رێگه‌ی درۆنی بۆمبرێژكراو كێڵكه نه‌وتییه‌كان و ژێر خانی ئابووری كوردستان و به‌تایبه‌تی غازییان په‌ڵاماردا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كێشه بۆ كاره‌با و دیسان شێواندنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ندین ڕێگه‌ی تر و شه‌ڕی نێوان بنه‌ماڵه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌موو ئه‌مانه و چه‌ندین پیلان وقه‌یرانی دروستكراوی تر له پێناو له‌ناوبردنی دۆزی ڕه‌وای كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت ڕێگریكردن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه بۆ گه‌لی كورد له ناو ئه‌و پێشهاته نوێیانه‌وه هاتوونه‌ته پێش ، كاریان بۆ لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دا و چه‌ندین پاساو وبیانووی بێ بنه‌مایان بۆ ده‌هێنایه‌وه .
مێژوو گه‌واهیده‌ره ، پێشه‌ی ڕژێمه‌كانی عێراق و دوژمنانی كورد هه‌میشه ئه‌وه بووه به له واژۆ و ڕێككه‌وتنه‌كان و به‌ڵێنه‌كانیان پاشگه‌ز ببنه‌وه و دواتر به ئاگر وئاسن رووبه‌رووی شۆڕش و گه‌لی كورد ده‌بوونه‌وه ،ئێستاش ته‌نها زه‌مانه گۆڕاوه و ئه‌گینا زێهنیه‌تی په‌ڵاماردان و گه‌مارۆدان و پیلانگێری دژی گه‌لی كورد نه‌گۆڕاوه و درێژه‌ی هه‌یه ، عێراقێك به‌هۆی بوونی گه‌رانێك میلیشیایی تیرۆریستی و له یاسا ده‌رچوو هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانجی عێراقه بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانیان به‌تاڵان برد ، عێراقیان رووبه‌ڕووی شكست و كاره‌ساتی گه‌وره كرده‌وه ، ئێستا دێن بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان سیاسه‌تی گه‌مارۆدان و برسیكردنی
خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌و میلیشیا دڕندانه پێیان وایه ده‌توانن گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌كانیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بشارنه‌وه .
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێن ، ئیتر عێراق ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانێت هه‌رگیز ناتوانێت بگاته ئاستی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه خۆڕاگری و ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌لی كورد و دیپلۆماسی و سیاسه‌تی لۆژیكانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان خه‌ونی دوژمنانی شكست پێهێنا . ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه خاوه‌ن پێشمه‌رگه ،ڕابه‌رێكی وه‌ك سه‌رۆك مسعود بارزانییه ، بۆیه هه‌رگیز خه‌ونی نه‌یاران كورد نایه‌ته‌دی و تێڵێسمی دوژمنانی كوردستانیش به‌تاڵ و شكستخواردوو ده‌بێت .