دواین هەواڵ

مانەوە لە ناو عێراقێکى میلیشیایی زیان بە قەوارەى کوردستان دەگەێنێت

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

4 رۆژ پێش ئێستا

دواى چەندین ساڵ حکوومڕانى فاشیزمى ودیکتاتۆرییەتى بەعس، لە ساڵى 2003 بەهاوکارى هاوپەیمانان و گەلى کورد کار بۆ دروستکردنى عێراقێکى نوێکرا و دەستوورێکى نوێیش کەتێیدا مافى گشت پێکهاتەکانى تێدا مسۆگەرکرا نووسرایەوە و دواتر بە رێژەى 80%ى گەلانى عێراق دەنگیان لە سەردا ، کە لەسەربنەماى فیدراڵیی ،هاوبەشى و دابەشکردنى دەسەڵاتەکان و دیموکراسى بوو ، بەڵام زۆرى نەخایاند و هەر لەدواى ساڵى 2007 وە نەک هەر سیستمى فیدراڵى نەچووە بوارى جێبەجێکردنەوە و دەستوور و هاوبەشى جێبەجێ نەکرا، بەڵکو رۆژ بەرۆژ سێبەرى تاکڕەوى و دیکتاتۆرى  و فاشیزمى زیاتر سێبەرى بەسەر عێراقدا دادەپۆشێت 
ئەوەش ئاماژەیە بەشکستى عێراقى فیدراڵى ، چونکە دەستوور زامنى فیدڕاڵیی و ناساندنى سیسمى حکوومڕانى لە عێراقدا ، ئەوەش لە پێناو دەسەڵاتێکى فڕەیی لە بەڕێوەبردن و هاوبەشى ، چونکە کاتێک دەستوور جێبەجێ نەکرێت ، واتا بوونى دەسەڵاتێکى پاوانخواز و تاکڕەو و ناوەندى ، ئەوەش کێشەى سەرەکیی بووە بەدرێژایی مێژووى حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق ، بەتایبەتى بۆ هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى و هەرێمێکى فیدڕاڵى ڕێگەپێدراوە بۆ حکومڕانیی و خۆبەڕێوەبەرى ، ئەوەش واتا نەمانى دەسەڵاـتى ناوەندى و بەهێزکردنى پایەکانى دیموکراسى وڕێگریکردن لەگەڕانەوەى دیکتاتۆرى .
ئەوەى عێراقى فیدڕاڵى تووشى شکست و تاکڕەوى و بێ متمانەیی کردۆتەوە بریتیە لە : 
یەکەم ،، جێبەجێنەکردنى دەستوور و بەتایبەت ماددەى 140ى تایبەت بە ئاساییکردنەوەى رەوشى ناوچە داگیرکراوەکانى کوردستان 
دووەم ،، پەراوێزخستنى گەلى کورد ، لەو هاوبەشیی وسازان و هاوسەنگى و ەک دووەم گەورە نەتەوە لە عێراقدا .
سێیەم ،، نەبوونى دادگایەکىى دەستوورى سەربەخۆ بۆ چارەسەر نەکردنى کێشەکان بە شێوەیەکى دادپەوەرانە .
چوارەم ،، بەکارهێنانى هەموو جومگەکانى دەسەڵات بە دادگاشەوە بۆ گەڕاندنەوەى دەسەڵاتێکى ناوەندى ، نەک فیدراڵى و سەروەرى یاسا و بۆ جێبەجێکردنى دەستوور 
پێنجەم ،، خۆ دزینەوە لە بوونى یاساییەکى تایبەت بە نەوت و غاز لە پێناو چارەسەرى کێشەکان بە شێوەیەکى یەکجارى .
شەشەم ،، خۆ دزینەوە لە پێکهێنانى ئەنجوومەنى باڵاى فیدڕاڵى 
حەوتەم ،، بەکارهێنانى دادگە بۆ لاوازکردنى پێگەى ئابوورى و سیاسى و قەوارەى هەرێمى کوردستان بەناو یاسا و دادگاوە ، ئەوەش زیانى گەورەى ئابوورى نەک تەنها لە هەرێمى کوردستان بەڵکو بەهەموو عێراق گەیاندووە 
هەشتەم ،، دەسەڵاـتى ناوەندى یا میلیشیایی و سێبەرى زاڵبوو بە سەر حکوومەتى عێراق ، گوشارە دارایی و ئابوورییەکانى بۆ  لاوازکردنى قەوارەى هەرێمى کوردستان و تێکدانى ئاسایشى کۆمەڵایەتى چڕکردۆتەوە .
نۆیەم ،، بەکارهێنانى ئەو دادگایە، شوێنى ئەو هەموو دامەزراوەکانى گڕتۆتەوە واتە زیانى بەهاوسەنگى و دیموکراسى گەیاندووە ، واتا بەکارهێنانى یاسا لە پێناو هەژموونگەرانى و فراوانکردنى دەسەڵات و کۆتایی هێنان بە فیدڕاڵیزم.
ئەوەى لە ئێستەى عێراقدا بەکردەنى کارى لەسەر کراوە و دەبینرێت ، گەڕانەوەى تایفەگەڕى  وناوەندەگەرایی و هاوشێوەى دەسەڵاتە تاکڕەوەکانى ناوچەکە، بەسیناریۆ و لە ژێر چەتەرى پاراستنى سەروەرى کار بۆ کۆتایی هێنانى بە فیدڕاڵى و دەستوور دەکرێت .
لەڕاستییدا فیدڕاڵیی هەرگیز هەڕەشە نەبووە و بۆ سەر عێراق و دیموکراسیدا بەڵکو عێراق لە دیکتاتۆرى و تاکڕەویی و خۆسەپاندن دەپارێزێت ، دادگاى نەیتوانیووە دادپەوەر بێت ، عێراق نەیتوانیووە هاوبەشى راستەقینە بێت ، تا ئێستا هەوڵى جێبەجێکردنى ماددەى 140ى دەستوورى نەکردووە ، واتا عێراق لەلایەن گروپێکى تایفى و مەزهەبى و میلیشیاییەوە بەڕێوە دەبرێت .
بۆیە، کارنەکردن بەدەستوور و خۆ دزینەوە لە جێبەجێکردنى بنەماکانى فیدڕاڵیی، نەک هەر تاکڕەوى و پاوانخوازى گەڕاندۆتەوە ، بەڵکو ناسەقامگیرى و بێ متمانەى زیاتریشى لێدەکەوێێتەوە ، مەرامى حکوومڕانى 22 ساڵەى حکوومەتەکانى عێراق گەڕانەوە بووە بۆ دەسەڵاتێکى ناوەندى نەک عێراقێکى فیدراڵیی و دەستوورى ودیموکراسى ، بۆیە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى عێراق ، بە دەمامکى دیموکراسى ، هەژموونى دەسەڵاـتێکى تاکڕەوانە و دیکتاتۆرى زیاتر و بەهێزتر دەکات و گروپ و خزمەتى زیاترى تاقمە میلیشیاییە تایفییەکان دەکات و پرسێکیش بەناوى عێراقى فیدڕاڵى و دەستوورى و دیموکراسى بوونى نامێنێت تەنها قەپاغەکەى نەبێت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP