گەلی کورد لەباشوری کوردستان هەموو کات لەژێر دەسەڵاتی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکان عیراق ستمی بەرامبەر کراوە، لەسەردەمی تاجی پاشایەتی تاکو ئەمڕۆ هەر خەریکی پیلان گێڕین بۆ نەهێشتنی کورد و ناوی کوردستان، کاتێک ڕژێمی پاشایەتی ساڵی ۱۹٥٨ بەکودەتا کۆتایی پێهات عبدالکریم قاسم سیستەمێکی نوێی حوکمڕانی لەعیراق پەیڕەو کرد کەسیستەمی کۆماری بوو، کورد ئەوکات ئومێدێکی گەورەی بۆ دروست بوو پێیان وابوو ئەوەی ڕژێمی پاشایەتی بەرامبەر بەگەلی کورد کردوویەتی کۆتایی پێهات و مافەکانیان بەدەست دەهێنن و بەئازادی و سەربەستی دەتوانن لەژێر سێبەری کۆمار بژین وەکو گەلێکی ستەم لێکراو ڕێزی لێبگیرێت و مافی ژیانیان بەتەواوی بۆیان زامن بکرێت، بەڵام دوای پێدانی وەعدو بەڵێنێکی زۆر لەلایەن سەرۆکی کۆماری عیراق بەڵام جگە لەپڕوپاگەندەی ساختە هیچی تر نەبوو، دووبارە وەکو ڕژێمی پێشوو دەستیان برد بۆ خوێنی کوردو بێویژدانانە پەلاماری ناوچە کوردیەکانیاندا،هەر لەوکاتەشابوو مصطفی بارزانی شۆڕشی ایلولی لەساڵی ۱۹٦۱ دامەزراندوو لە دژی کۆمار وستایەوە بۆ ڕێگری کردن لەهێرشەکان بۆسەر خاکی کوردستان، دوای کۆمار ڕژێمی خوێنمژی بەعس و دارودەستەکەی صدامی گۆڕبەگۆڕ دەسهەڵاتی ڕەهای ئەم وڵاتەی گرتەدەست و ئەویش هەر لەدەسپێکی کاری سیاسی خۆی پەلامارو هێرشەکانی بۆسەر کوردبوو لەسەردەمی ئەو دیکتاتۆرە هەرچی کاری نامرۆڤانەیە بەبەرچاوی دەوڵەتانی جیهان بەرامبەر بەکورد ئەنجامدرا، کیمیابارنکردنی هاوڵاتیانی کوردستان بەچەکی قەدەغەکراوو زیندەبەچاڵکردنی دەیان و سەدان هەزار منداڵ و پیرو جوانی کورد ڕاگواستنیان لەسەر زێدی خۆیان و بەعەرەب کردنی ناوچە کوردیەکان لەکارە ناڕەواکانی صدامی خوێن مژبوون، ئیستاش بەهۆی مین ڕێژکردنی خاکی کوردستان ڕۆژانە هەواڵی گیان لەدەستدانی گەنجانی کورد دەبیستین و ئەویش لەکارە قێزەونەکانی ئەو دیکتاتۆرە بێویژدانە بوو، کاتێک ئەو ڕژێمە سەری نایەوە لەگۆڕ کورد بەشێکی گرنگ بوو لەدامەزراندنی عیراقی نوێ، لەڕۆژی یەکەمی هێرشی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی ئەو ڕژێمە کورد بەشداریێکی کارای هەبوو لەڕوخاندنی دەسهەڵاتێکی خۆسەپێن بۆ ڕزگارکردنی گەلانی عیراق لەژێر چەپۆکی مرۆڤێکی تاوانکارو خوێن مژ، دوای ڕزگاربوونی عیراق و نەمانی ئەو سیاسەتە شۆڤێنیە کورد بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بانگەشەی بۆ عیراقێکی فیدڕاڵی و دیموکراسی کرد، هەموو لایەنەکانی بانگێشتی سەر مێزی گفتوگۆ کرد بۆ ئەوەی هەرچی زووە حکومەتێکی کاتی پێکبهێنرێت،سەرۆک بارزانی ڕێنمایی کارێکی بەهێزبوو بۆ لایەنەکان کەچۆن جارێکی تر عیراقێکی نوێ بنیات بنرێت و ئارامی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیان، یەکەم هنگاوی سەرۆک بارزانی بۆ بەرپرسانی عیراق پەلەبکرێت لەنوسینەوەی دەستورێکی نوێ و دوور لەبەرژەوەندی شەخصی و حزبی مافی گشت پێکهاتەکان تیادا پارێزراوبێت، دوای دوو کابینەی حکومەت کوردیان بەشەریکی خۆیان زانی لەدروستکردنی عیراقی نوێ و گێڕانەوەی شکۆ بۆ دام و دەزگاکانی دەوڵەت، دواتر لەساڵی ۲۰۱٤وە لەسەر بابەتی مووچەو بوجەی هەرێمی کوردستان کێشەیان دروستکردو دەستیان برد بۆ بڕینی مووچەو شایستە دارایەکانی خەڵکی کوردستان و دەستوریان پێشێلکرد و لەو ڕێگەیەوە ویستیان هەرچی هەیە لەبیری خەڵکی کوردستان بەرنەوە، حکومەتی هەرێم بەهەموو توانایەک ئامادەبووە بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کەهەیە بەڵام ئەوان نیازپاک نین بەرامبەر بەکوردو ئامانجیان ڕوونە دەیانەوێت ئەو خۆشگوزرانی و ئاسایش و ئەمنیەتەی لەکوردستان هەیە لەناوی ببەن، چەندین ڕێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەنجامدا بەڵام هەرخۆیان پابەند نەبوون بەرێکەوتنەکان، لەهەوڵی ئەوەدان بەرەی دژی حکومەتی هەرێم دروست بکەن لەناو خاکی کوردستان بۆ شکاندنی ئیرادەی کورد و تەسلیم بوون بەداخوازیەکانی حکومەتی عیراق و ملکەچ بوونیان، هەموو لایەنە کوردیەکان پێویستە بەرپرسیارانە هەڵسن دژی ئەو دەسهەڵاتە ڕەگەزپەرستە فشاری دروست بکەن بۆ گێڕانەوەی شکۆ بۆ ئەو حکومەتەی کەبەدەنگی زۆرینەی خەڵکی کوردستان دروست بووە هەموو لایەکیش تیادا شەریکە، نەوەک دەست بخەنە دەستی ئەو حکومەتەی کەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە، یەکگرتن و یەکهەڵوێستی کورد دەتوانێ ئەو دۆخە لەبەرژەوەندی گەلی کوردستان کۆتایی پێ بهێنرێت و موچەی موچەخۆران و شایستەدارایەکان لەژێر فشاری یەکهەڵوێستی و یەکگرتوانە زامن بکرێت و حکومەتی عیراق ناچاربکرێت بەجێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنانەی کەپێشوتر لەنێوان هەردولادا ئەنجامدراوە ، هەر لایەنێک لەنێوخۆی هەرێمی کوردستان ستایشی ئەو هەڵوێستەی عیراق بکات نامەعقوڵی دەکات بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان و ئەو دەسکەوتانەی کەلەماوەکانی ڕابردوو بەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەو نشتیمانە بەدەستهاتوون، ئیرادەی خەڵکی کوردستان بەهێزە بەمووشەک و کیمیاباران و انفال و ڕاگواستنی زۆرەملی نەشکاوە ئیستاش هەر بەبەهێزی دەمێنێتەوە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت جارێکی تر پیلانی گڵاوی شۆڤێنیەکان بەرەو کوردستان ئاراستە بکرێت