دواین هەواڵ

دوژمن دەستی بۆ ئەنفال برد

‌ئەسرین عاسی شوانی

1 رۆژ پێش ئێستا

لەکام گۆشە نیگای ئەم ژیانە سەیری نەهامەتی کورد بکەم، کە ژیانی ڕادەستی بیابانی سەماوە کرد لەکام فەرهەنگدا  بتانددۆزمەوە تاپێناسەی غەریبیتان بۆ مرۆڤایەتیتان بکەم.

 لەوەتی هەیە کورد لەلایەن ڕژێمە سەرکوتکەرەکانی عەرەب و تورک و فارسەوە دەکوژرێ و کوردستان سوتماک دەکرێ.

بەڵام کورد زیاتر گەشە دەکات و لە نێوەندە جیهانیەکان زیاتر جێ پێنی خۆی دەکاتەوە،ئەوەی دەمینێتەوە ڕووڕەشیە بۆ بەکرێ گیراوان و نۆکەرانی داگیرکەرانی کوردستان لە ژێر هەر ناو و ناونیشان و بەهانەیەکیش بێت.
نامڕۆڤایەتی بگاتە ئاستێک 8000 هەزار بارزانی ئەنفال بکەن ،ڕوحی جوانترین بونەوەرەکان زیندەبەچاڵ بکرێت،شاباڵی پەپولەی ژوان بشکێندرێ،کەلتورو جلی ملی بشێوێندرێ،دەبێ ناوی چی لێ بنرێت،داتاشرین لە مرۆڤایەتی،یان سڕینەوەی مێژوو.
حکومەتی بەعس وەک هەمیشە بۆ بڕەودان بە کردەوەکانی حەڵاڵ کردنی کارە نامرۆڤایەتیەکانی دین و فەرمایشەکانی قورئانی بەکار دەهێنا، وەک قڕکردنی کورد لە باشوری کوردستان،کە بەناوی پرۆسەی ئەنفال پێی هەستا ،بەهەمان شێوەش شەڕی لە گەڵ ئێران بەبەکارهێنانی زاراوەیەکی فتوحاتی ئیسلامی وەک قادیسیە ،یان قادسیەی سەدام هەشت ساڵ گەلانی عێراقی دووچاری شەڕکرد،لەو شەڕانەش دا تاڵانی و کوشتن و سوتماک کردنی ناوچەی شەڕی حەڵاڵ کرد بۆ خۆی هەروەک داعش کە جوڵانەوەیەکی ئیسلام گەرای بوو ئەو ناوچانەی غەیری عەرەبی بوو هەموو کردەوەیەکی دوور لە مرۆڤایەتی تیا ئەنجام ئەدا وەک تاڵانی و بردنی ژن و کچ بە سەبایەو حەڵاڵ کردنی بۆخۆی وەک لە شنگال رووی دا بەڵام لە ناوشاری موسڵ کەناوچەیەکی عەرەبیە تەنها داگیری کردو هیچ لەوانە ڕوی نەدا کە بەرامبەر شنگال کرا،بەڕاستی ئەوە نەهجی عەرەبە بەرامبەر گەلانی غەیرە عەرەبی ئەنجامی ئەدەن و قورئان و ئایەتەکانیشی دەکەنە قەڵغان بۆ ڕەوایەت پێدانی.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP