دواین هەواڵ

پڕۆژەی ئاشتی ئيسرائيلی

‌ڕەنج نەوزاد

25/02/2025

لە لێدوانی بەرپرسەکانی ئيسرائيل و لە ميدياکانياندا ئەوە دەردەکەوێت کە ويست و پێشنيارێکی ئيسرائيلی هەیە بۆ دابەشکردنی نەخشەی سووريا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سەربەخۆ یان نيمچە سەربەخۆ، لەسەر بنەمای نەتەوەیی و ئاينی و مەزهەبی. لەبەر زاڵبوونی گوتاری تيرۆری ئيسلامی سياسی و ناسيوناليزمی عەرەبی و تورکی و فارسی لە ناوچەکەدا، ئەم پێشنيارەی ئيسرائيل تەنيا وەک هەڕەشە و موئامەرەیەکی زايۆنی تەماشا دەکرێت. گوایە پڕۆژەیەکی ئيسرائيلە دژ بە ناوچەکە! 

 پێش هەموو شت، مەبەست لەم پێشنيار و ويست و لێدوانانەی ئيسرائيل تەنيا بەرژەوەندی خۆیەتی. بەڵام سەرەتا پێويستە بزانين ئەگەر ئەم پێشنيارەی ئيسرائيل لە واقعدا جێبەجێ بکرێت لێکەوتەکانی چی دەبن؟ 
گريمان سووريا دابەش دەکرێتە سەر چەند ناوچەیەکی سەربەخۆ یان نيمچە سەربەخۆ، تيایدا کورد و دروز و عەرەبی سووننە و عەلەوی هەر یەک ناوچەیەکی خۆی دەبێت. لە سيناريۆیەکی وادا هەر یەک لەو گروپانە بە ئازادییەکی زیاترەوە بڕيار لە حوکم و چارەنووسی خۆیان دەدەن. شەڕ و ململانێ و ناکۆکی ناوخۆ کەمتر دەبێتەوە. چونکە یەکێک لە هۆکارە سەرەکييەکانی ناکۆکی سووريا و زۆر وڵاتی تری ناوچەکە، ئەو تێکەڵييە نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاينييەیە کە کەسيان ئەوی تر قبوڵ ناکەن. یان دەبێت لایەنێک خۆی بسەپێنێت و ئەوانی تر سەرکوت بکات، یاخود هەمووان شەڕی هەمووان دەکەن. چونکە بە ديموکراسیبوونی ئەم وڵات و کۆمەڵگانە لەم کاتەدا مەحاڵە. چارەسەری وڵاتانی وەک سووريا و عيراق و ئێران و تورکيا... یان بوونە بە سوويسرا و بەلجيکا، یاخود دابەشبوون. ئەگەرنا، ململانێی بەردەوام، شەڕی ناوخۆ، پشت بەستنی هەر یەک لەو گروپانە بە هێزی دەرەکی بۆ پاراستنی خۆی. 

بژاردەی بوون بە سويسرا و بەلجيکا مەحاڵە، دەرکەوت زاڵبوونی لایەنێک و سەرکوتکردنی لایەنەکانی تر، سەرکەوتوو نەبوو، بووە مایەیی شەڕی ناوخۆ و کووشتارێکی بێ سنوور و درووستبوونی دەوڵەتی شکستخواردوو و بێ سەرەوەری. کاتی ئەوە هاتووە بير لەوە بکرێتەوە کە هەر یەک لەو نەتەوە و گروپانە خۆیان بەرپرسيارێتی خۆیان هەڵبگرن و سەربەخۆ بن. پێويستە چارەسەرێکی تر تاقی بکرێتەوە، نەک دووبارەکردنەوەی هەمان شکست و کووشتارەکانی ڕابوردوو. پڕۆژەکەی ئيسرائيل لە واقعدا ئەوپەڕی دادپەروەری و مرۆڤدۆستی و ئاشتيخوازانەیە. بۆ نموونە، ئيسرائيل پێیوایە تەنانەت عەلەوييەکان، کە دەيان ساڵە لە ميحوەری مقاوەمە و دژە ئيسرائيلن، مافی ئەوەیان هەیە بڕيار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ئازادانە بژين. تەنانەت ماف بە عەرەبە سوونييەکان دەدات دەوڵەتێکی ئيسلامی درووست بکەن ئەگەر خوازيارن. گريمان زۆرينەی عەرەبی سووننە لە سووريا دەيانەوێت دەوڵەتێکی ئيسلامی درووست بکەن، ئەم ويستە لە لایەن عەلەوی و دروز و کوردەوە ڕەت دەکرێتەوە. کەواتە پڕۆژەکەی ئيسرائيل، مافی چارەيخۆنووسين دەداتە ئيسلامييەکان و ئەوانی تريش. 

پڕۆژەکەی ئيسرائيل سنوورێک بۆ ئەو کوشتارە ناوخۆییەیی مسوڵمانان دادەنێت. دەرکەوتووە سوننە و شيعە ناتوانن بە یەکەوە بژێن، یان دەبێت یەکێکيان دەسەڵاتی هەبێت ئەوی تر بچەوسێنێتەوە، یاخود هەردووکيان شەڕی یەکتر دەکەن. ئەمە لە عيراق و ئێران و سووريا و یەمەن دەيان ساڵە بێ وەستان دەسەلمێنرێت. لە سووريا زیاد لە ٥٠ ساڵ سووننە گلەیی هەبوو کە عەلەوييەکان دەيانچەوسێننەوە، ئیستاش عەلەوييەکان گلەیی دەکەن کە سوننە زوڵميان لێ دەکەن. ئەم دوو گروپە ناتوانن و ئامادە نين بە یەکەوە بژێن. زیاد لە سەد ساڵە ڕۆژانە دەسەلمێنرێت کورد نابێت و ناکرێت و هەڵەیە لەژێر دەسەڵاتی عەرەب و فارس و تورک بژێت. ئەمە جگە لەوەی بۆ کورد کارەساتە و بووەتە مایەیی جينۆسايد و چەوساندنەوەیەکی بەردەوام، بووەتە سەرئێشە و کێشەیەکی بەردەوامی تورک و فارس و عەرەب. کورد هەميشە شکست و کێشەکانی دەخاتە ئەستۆی ئەو چوار دەوڵەتە، ئەو چوار دەوڵەتەش هەميشە کورد تۆمەتبار دەکەن بە سەرچاوەی کێشەی ناوخۆ و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ هیزی دەرەکی. ئەم هاوکێشە سەخيفە زیاد لە سەد ساڵە بەردەوامە، پڕۆژەکەی ئيسرائيل چارەسەرێکی ڕيشەییە بۆ ئەوە. 

ئەوانەی دژی ئەو پڕۆژەیەن چەند پاساوێکيان هەیە: گوایە ئيسرائيل دەيەوێت دەوڵەتانی ناوچەکە پەرت و لاواز بکات بۆ ئەوەی خۆی بەهێز و زاڵ بێت! بۆ ئێستا بەهێز و زاڵ نييە؟ دەوڵەتانی ناوچەکە بەرانبەر بە ئيسرائيل لەوە زەليلتر دەبن؟ هەر ٥٦ دەوڵەتە ئيسلامييەکە بە حکومەت و خەڵکەوە بەسەر پێڵاوەکانی نەتانياهۆ کەوتوون. یانی سووريا تەل ئەڤيڤی گەمارۆ داوە و ئێستا ئيسرائيل دەيەوێت دابەشی بکات؟ هەمان شت بۆ عيراق و ئێران و تورکيا ڕاستە. پاشان لەم جەنگەدا بە تەواوی کۆتایی بە وەهم و يستی سڕينەوەی ئيسرائيل هێنرا، ئەوەی بانگەشەی شەڕی ئيسرائيلی دەکرد، کووژرا و ناوچەکەی کاولکرا. هەر وەک چۆن شەڕی ناسيوناليزمی عەرەبی دژ بە ئيسرائيل گەورەترين شکستی هێنا و کۆتایی پێهات. بە هەمان شێوە شەڕی ئيسلامی سياسی (بە هەردوو ڤێرژنی تيرۆری سووننی و تيرۆری شيعی) و ئێران دژ بە ئيسرائيل گەورەترين شکستی هێنا و بۆ ئەبەد خرایە ژێر پۆستاڵی سەربازەکانی ئيسرائيل. قۆناغی داهاتوو سەردەمی ئاشتی و کۆتایهاتنی جەنگی ئيسرائيل دەبێت، چونکە ئيتر حکومەت و کۆمەڵگەکان توانای ئەو خۆکووژييەیان نييە بەرانبەر بە ئيسرائيل. لە ماوەی ١٥ مانگدا ئيسرائيل زیانی سەدان مليار دۆلاری لە فەڵەستين و سووريا و لوبنان و ئێران و یەمەن داوە، زیاد لە ٧٠ هەزار کەسی لەناوچەکە کووشتووە، سەروو ١٥٠ هەزاری بريندار و کەم ئەندام کردووە. زۆربەی هەرە زۆری سەرکردە و ڕابەرەکانی بەرەی دژە ئيسرائيلی کووشتووە. بە سەدان هەزار خانوو و شەقام و بەندەر و ژێرخانی وێران کردووە. ٥ سەربازگەی لە لوبنان، و ٩ لە سووريا، زیاد لە ١٠  سەربازگەی لە غەززە درووستکردووە. دانوستانی دژە ئيسرائيلييەکان لە ئايندەدا تەنيا بۆ کشانەوەی ئەو هێزانە دەبێت، نەک شەڕ و خۆکووژی تر. جارێ جەنگەکەش تەواو نەبووە، زیانەکان زیاتر دەبن. بێ گومان ئيسرائيل وەک هەميشە یەک بست خاکی لە دەستنەداوە!

یاخود دەوترێت هەر گروپ و نەتەوەیەک سەربەخۆ بن، کەواتە دەيان دەوڵەت درووست دەبێت... ئەمە بۆچی کێشەیە؟ گۆی زەوی بەشی ئەو دەوڵەتانە ناکات؟ پێش جەنگی یەکەمی جيهانی ٥٠-٦٠ دەوڵەت هەبوون، ئێستا زیاد لە ١٩٣ دەوڵەت هەیە. بۆچی نابێت ئەو ١٩٣ دەوڵەتە ببنە ٢٠٠ یان ٢٢٠ دەوڵەت؟ بۆچی لە ماوەی سەد ساڵ زیاد لە ١٢٠ دەوڵەت زیادی کرد، ئێستا نابێت ١٠ دەوڵەتی تر زیاد بکات؟
یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو گەشە و سەقامگيری و پێشکەوتنە ڕێژەیەیی لە دەوڵەتانی کەنداو هەیە، وەک ئيماڕات و قەتەر، ئەوەیە ئەو دابەشبوونە نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاينيەیان نييە، یان زۆر کەمترە. دابەشکردنی سووريا بۆ چەند دەوڵەتێکی سەربەخۆ، دەکرێت چەندين ئيمارات و قەتەری تر لەو ناوچەیە درووست بکات. بۆ نموونە مافی سوننەکانی سووريایە ئەگەر دەيانەوێت دەوڵەتێکی ئيسلامی درووست بکەن، بەڵام مافی ئەوەیان نييە ئەو دەوڵەتە بسەپێنن بەسەر عەلەوی و کورد و دروز و مەسيحی. ئەم نەتەوانەش مافی ئەوەیان نييە عەرەبی سوننە ناچار بکەن دەوڵەتێک درووست بکەن کە خۆیان نايانەوێت. کەواتە چارەسەر ئەوەیە هەر گروپێک بەرپرس بێت لە ژیان و سيستەمی سياسی و چارەنووسی خۆی، کەس ڕێگری لەوی تر نەکات، کەس فکر و دين و خواستی خۆی نەسەپێنێت بەسەر ئەوانی تر. ئەمە بە پڕۆژەکەی ئيسرائيل دێتە دی. 

بە داخەوە، زۆرينە، ئەمريکا و ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و تەنانەت خودی نەتەوەکانی ناوچەکەش تا ئێستا یان دژی ئەم پڕۆژەیەن یاخود بانگەشە و پشتگيری لێ ناکەن. پڕۆژەکەی ئيسرائيل ئەگەر جێبەجێ بکرێت، دەيان جار لە یاسای نێودەوڵەتی و دەستووری ناوخۆی وڵاتەکان دادپەروەرتر و مرۆڤدۆستانەتر و ئاشتیخوازانەترە. بە تايبەت کە هيچ کام لەو گروپانە جوو نين و ئيسرائيل نايەوێت هيج ناوچەیەک لەوانە داگير بکات. گەورەترين خزمەت بە کۆی نەتەوە و گروپەکانی ناوچەکە دەکات. بە تايبەت ئەگەر لە سوورياوە دەست پێبکات و بگاتە عيراق و ئێران و تورکيا و وڵاتەکانی تری ناوچەکە کە دەيان ساڵە گيرۆدەی شەڕی ناوخۆ و ستەمکارین بە هۆی ئەو تێکەڵبوونە سەپێنراوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP