دواین هەواڵ

پلانەکەی ترەمپ بۆ ڕاگواستن و ئاوەدانکردنەوەی غەزە و وانەیەک لە مێژووی ڕاگواستنی زۆرملێ

‌د. پشتیوان فەرەج

10/02/2025

ترەمپ پلانەکەی دوو هێندە کردوە بۆ ڕاگواستنی دانیشتوانی غەزە بۆ وڵاتانی دیکە لەوانەش ئوردن و میسر و چاودێرانی سیاسەتی ئەمریکاش دوودڵن لەم پلانە ئایا ئاشتی دەهێنێتە ئاراوە یان ئاگری جەنگێکی نوێ هەڵدەگیرسێنێت. بەتایبەتی بۆ ئوردن و میسر کە خۆیان گیرۆدەی ئیسلامی سیاسین. ئەگەر غەزەی ژێردەسەڵاتی حەماس هەڕەشە بوو بۆ ئیسرایل ئایا ڕاگواستنی فەلەستینیەکان بۆ ئەوو دوو وڵاتە نابێتە هۆی ئەوەی حەماس ئوردن داگیربکات و ئیخوان موسلمین میسر کۆنتڕۆڵ بکەن و نابن بەکێشەیەکی گەورەتر؟

هەروەها دەنگۆی گواستنەوەی فەلەستینییەکان بۆ مەغریب، سۆمالیلاند، یان پونتلاند بە هەمان شێوە پڕە لە کێشە. مەغریبییەکان بە زمانێکی عەرەبی جیاواز قسە دەکەن لەوەی کە لە شام و ڕۆژهەڵات قسەی پێدەکرێت. سۆمالیلاند سەقامگیر و دیموکراسییە؛ڕاگواستنی بەلێشاوی فەلەستینییەکان بە زۆرەملێی و لەهەمان کاتدا ئەوان مەیلیان بۆ شەڕانگێزی هەیە، دەتوانێت شکست بەهەموو دەستکەوتەکانی ئیسرایل بهێنێت. لە لایەکی دیکەوە، پونتلاند لە ئێستاوە کێشەیەکی بەردەوامی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامیدا هەیە؛ ڕاگواستنی حەماس یان فەلەستینیەکان هاوشێوەی ڕشتنی بەنزینە بۆ ناو ئاگرێک.

لە کاتێکدا لە ئێستادا بیرۆکەی ڕاگواستنی دانیشتوانی وڵاتێک لە ڕووی سیاسیەوە ڕاست و دروست نیە بەلایەنی کەمەوە لەم سەدەی ٢١ ەکەدا بەڵام مێژوو پڕ پڕە لە وانە و نمونەی ڕاگواستنی زۆرەملێ ی و زۆربەی ئەو ڕاگواستنانەش بەبێدەنگی ئەنجام دران و کەسیش نەیتوانی فززەی لێوە بێت.

مێژوو پڕپڕە لە ڕاگواستنی زۆرەملێ ی گەل و نەتەوەکان
ئیسپانییەکان و پورتوگالیەکان لە ساڵی ١٤٩٢دا جولەکەکانیان بە کۆمەڵ دەرکرد.

لە سەرەتای سەدەی شانزەهەمدا شا ئیسماعیلی یەکەم، هەمان شای فارسی کە ئێرانی کردە دەوڵەتێکی شیعەگەرایی، کوردەکانی دیپۆرتی خوراسان کرد، لە نزیک سنوورەکانی ئەمڕۆی ئەفغانستان و تورکمانستان بۆ ڕێگریکردن لە لێشاوی کۆچەری تورک کە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی فارس دەهاتن. دواتریش هەر لەو سەدەیەدا، شا عەباسی یەکەم دەستی بە گواستنەوەی کورد کردەوە بۆ سزادانی یاخی بوونی کوردان لە ناوچە شاخاوییەکاندا کە کوردێکی زۆری تێدا مابووەوە. دوای زیاتر لە 500 ساڵ، هێشتا چەندین گوند و شارۆچکە کوردییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران ماون کە بە سەدان میل لە زێدی کوردستانەوە دابڕاون.

دواتر شا عەباسی یەکەم هەزاران ئەرمەنی بەدووری ٦٠٠ میل لە باشووری قەفقازەوە گواستەوە بۆ ئیسفەهان کە ئەوکاتە پایتەختی فارسەکان بوو. ئامانجی ئەو بەکارهێنانی ئەرمەنییە لێهاتووەکان وبازرگانەکانیان بوو بۆ بوژاندنەوەی ئابووری و بازرگانییە جۆراوجۆرەکان لە ناوەڕاستی ئێران. لە ئەمڕۆدا ئیسفەهان هێشتا وەک ماڵ و جێگەی دەیان گەڕەکی ئەرمەنی هەر ماون.

بەریتانیەکان بە گواستنەوەی زۆرەملێی سزادراوانی بەریتانی و کەسانی نەخوازراوی دیکە بوو بۆ ئوسترالیا لە کۆتایی سەدەی ١٨دا بۆ هەمیشە دیمۆگرافیای ئەو کیشوەرەی گۆڕی.

لە ساڵی ١٨٣٠ەوە سەرۆکی ئەمریکا ئەندرۆ جاکسۆن "ڕێڕەوی فرمێسک"ی دروستکرد، کە ئاوارەبوونی زۆرەملێی دەیان هەزار دانیشتوانی ئەمریکی هیندنی ڕەسەنی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکاوە بۆ خاکی ئۆکلاهۆما لێکەوتەوە.

ئەوە یەکەمجار نەبوو کە هیندییەکانی ئەمریکا تووشی ئاوارەبوونی لەو شێوەیە بوون:ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی زۆر کۆنی ئەمریکا شتێک هەیە بەناوی ئەفسانەی (دڕەندەی میهرەبان) ، لەم ئەفسانەیانەدا هۆزە ڕەسەنەکانی ناو ئەمریکا زۆر دڕندانەتر پاکتاوی نەژادیان ئەنجام داوە بۆ چەندین سەدە هۆزە ڕکابەرەکانی خۆیان بە زۆر دەربەدەر و قەتڵ و عام و ئاوارە دەکرد ئەمەش پێش سەدان ساڵ پێش ئەوەی پیاوە سپی پێستەکانی ئەوروپا پێیان لە خاکی ئەمریکای باکووردا بچەسپێنن و کۆڵۆنیاڵیزم دەست پێ بکات.

گواستنەوەی زۆرەملێ لە سەدەی بیستەمدا زۆر خێراتر بوو. لە کاتێکدا پەیمانی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ سنوورەکانی نێوان یۆنان و تورکیای کێشا، یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی لە تورکیا بەرەو یۆنان هەڵهاتن و ٣٥٠ هەزار موسڵمانی تورک یۆنانیان بەجێهێشت و بەرەو تورکیا ڕۆیشتن. مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری تورکیای مۆدێرن، خۆی لە شاری سالۆنیکی [سالۆنیکا]ی یۆنان لەدایک بووە.

لە ساڵی ١٩٢٦ لە سەرژمێرێکی یەکێتی سۆڤیەتدا نزیکەی ٤٠ هەزار کورد لە ئازەربایجان بوونی هەبووە. جۆزێف ستالین کە ئەوکات کۆمیساری گەل و نەتەوەکان بوو، بیرۆکەی دروستکردنی “کوردستانی سوور” لە نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان چوو بوە کەڵکەڵە ومێشکیەوە. دواتر ستالین بیرۆکەکەی خۆی گۆڕی و کوردەکانی بە لێشاو ئاوارە کردن و ناردنی بۆ ئەو شوێنەی ئێستا بە کازاخستان ناسراوە. تا ساڵی ١٩٣٩ تەنها شەش هەزار کورد لە ئازەربایجان مانەوە. زۆرێک لە کوردەکان بە سادەیی ئاوێزان و ئاسمیلە بوون و توانەوە چونکە ئەوان هاوسەرگیریان لەگەڵ تورکەکانی ئاسیای ناوەڕاست کرد.

دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەوروپا دەیان نمونەی دیکەی ڕاگواستنەوەی بەخۆیەوە بینی. لەوانەش گواستنەوەی ئەڵمانییە سودەتێنەکان لە چیکۆسلۆڤاکیا بۆ ئەڵمانیا. سۆڤیەتەکان 100 هەزار ئەڵمانییان لە کۆنیگسبێرگ دەرکرد، چونکە ئەوان دەیانویست گۆڕانکار یدمۆگرافی ئەنجام بدەن و شاری کۆنیگسبێرگ لە شارێکی مێژوویی پرۆس و ئەڵمانییەوە بگۆڕن بۆ ناوچەیەکی ڕووسی.
لە هیندستان ئاوارەبوونی زۆرەملێ بوو بەهۆی دابەشبوونی هیندستان لە ساڵی ١٩٤٧: زیاتر لە ١٤ ملیۆن کەس لە هیندستانەوە هەڵهاتن بۆ پاکستان یان بە پێچەوانەوە. هیندۆسی سندی و پونجابیەکان لە پاکستان هەڵهاتن بۆ هیندستان هەروەها هیندۆسەکانی بەنگالی هەڵهاتن بۆ بەنگلادیش. موسڵمانانی پونجابی لە هیندستانەوە ڕوویان لە پاکستان کرد.

پێش دابەشبوون، سیخەکان ڕەنگە لەسەدا دەی ئەو وڵاتەیان پێکهێنابێت کە ئێستا پونجابی پاکستانە؛ ئەمڕۆ تەنها ٥ هەزار کەس ماونەتەوە، کە نزیکەی لەسەدا ٠.٠٠٤ی دانیشتووانەکەیە. لە هەمان ماوەدا ڕێژەی سیخەکان لە پونجابی هیندستان دوو هێندە زیادی کردووە لە نزیکەی لەسەدا ٣٠ بۆ ٦٠ بەهۆی ئەوەی کەمینە ئایینییەکان لە پاکستان هەڵهاتن. وەک مێژوونووسی کۆچکردوو بێرنارد لویس ئاماژەی پێکردووە، ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان هەمان پێناسەی پەنابەری بۆ دابەشکردنی هیندستان لە ساڵی ١٩٤٧دا بەکارهێنابێت کە ئەمڕۆ لەگەڵ فەلەستینییەکان بەکاریدەهێنێت، ئەوا دابەشکردنی ساڵی ١٩٤٧ لە ئەنجامدا یەک چارەک ملیار پەنابەری ئەمڕۆی لێکەوتەوە.

فەلەستینییەکان واناسراون هەمیشە خۆیان بە پەنابەردەزانن، بەڵام ئەوان ململانێی مێژووی عەرەبی و ئیسرائیل پشتگوێ دەخەن: لەوانەش هەڵاتنی ٨٥٠ هەزار جولەکە لە وڵاتانی عەرەبیەوە بۆ ناو ئیسرائیل بۆ ڕزگاربوون لە چەوسانەوە و لەناوبردنیان هەر لە مەغریبەوە تاوەکو عێراق.

لە کاتێکدا ماوتسیتۆنگ و هێزە کۆمۆنیستەکانی کۆماری گەلی چینیان دامەزراند بەهەزاران چینی نەتەوەیی لە کۆماری چینەوە بەکۆمەڵ کۆچیان کرد بۆ تایوان،. سەرەڕای پێداگری ئەمڕۆی پەکین، تایوان هەمیشە وڵاتێکی جیاواز بووە، ئەمەش ڕاستییەک تەنانەت ماو دانی پێدا ناوە.

جەنگی سارد گواستنەوەی دانیشتوانی گەیاندە باشووری زەریای هێمن. لە ساڵی ١٩٤٦ ئەمریکا بە زۆر دانیشتوانی ئەتۆلی بیکینی ڕاگواست بۆ ئەوەی ئەمریکا بتوانێت ئەو دوورگەیە بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بەکاربهێنێت. هێزی دەریایی ئەمریکا بە درێژایی ١٢٥ میل گەلی بیکینی ئاتۆلیان گواستەوە بۆ دوورگەی ڕۆنگێریک کە خەڵکی تێدا نەبووە.

کەمتر لە ١٨ مانگ لەمەوبەر ئازەربایجان ١٢٠ هەزار دانیشتووی ئەرمەنی لە ناگۆرنۆ قەرەباخ دەرکرد و لە یەک ڕۆژدا مێژووی بوونی ١٧٠٠ ساڵەی مەسیحییەکانی لەو خاکەدا کۆتایی پێهێنا.

مێژوو دەتوانێت پەند و عیبرەتمان بداتێ لەسەر پلانی غەززە

ڕەنگە ترەمپ پێیوابێت گواستنەوەی فەلەستینیەکان لە غەززە ئاشتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەڵام مێژووی گواستنەوەی دانیشتووان ئەوە دەردەخات کە ئەو جۆرە چاوەڕوانیانە ناڕاستەقینەن. بە دڵنیاییەوە شاس ئیسماعیل و شا عەباس گواستنەوەی دانیشتوانی گەلی کوردیان بۆ چووە سەر و ، بەڵام ئەوەی لە سەدەی ١٦دا ئاسایی بوو، ئەمڕۆ بە دڕندەیی و تاوانی جەنگ دەبێنرێـت.
ئەو برینانەی بەهۆی ڕاگواستنەوەی دانیشتووان لە نێوان یۆنان و تورکیا، هیندستان و پاکستان و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دروست بوون، تا ئێستاش خوێنیان لێ دەچؤڕێت. لە هیندستان و پاکستان دوور نیە چەکی ئەتۆمی لەدژی یەکتر بەکاربهێنن و خۆیەکلانەکردنەوەی تورکیا لەگەڵ ناتۆ لەگەڵ گواستنەوەی فڕۆکە جەنگییە مۆدێرنەکانی ئەمریکا بۆ تورکیا دوورنیە ڕؤژێک شەڕی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەدژی یەکتر لێبکەوێتەوە. ڕەنگە ئەوروپای ناوەڕاست ماوەیەک لە مێژوودا بێدەنگتر دەرکەوتبێ، بەڵام ئەوە بێ دەنگی پێش زریان بوو کە ئاوارەبوونی ٤٠ ملیۆن کەسی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمی لێکەوتەوە.

ڕاگواستنەوەکانی تر- لە نمونەى ڕاگواستنی کوردان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ولە ئەمریکاش دەرکردنی چیرۆکی، چیکاسۆ، چۆکتاو، موسکۆگی و سێمینۆلەکان بۆ ئۆکلاهۆما چەندین هۆز وکولتوورەکەیانی لەناوبرد بەتایبەتی لەوناوچانەی کە دەرکران.

ڕەنگە ترەمپ دوو هێندەی تر سوور بێت لە دەرکردنی غەززییەکان و لەوانەشە سەرکەوتوو بێت، بەڵام ئەو تێڕوانینەی کە هەنگاوێکی لەو شێوەیە کۆتایی بە ململانێکان دەهێنێت، تێڕوانینێکی زیرەکانە نیە و ململانێ ی درێژخایەنی لێدەکەوێتەوە.

ئەمڕۆش لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی کۆشکی سپی زۆر پرسیاری لە ڕاگواستنی فەلەستینیەکان لێکرا و سەرەتا گوتی ڕاگواستنی هەمیشەیی دەبێ بەڵام دواتر قسەکەی گۆڕی و گوتی ڕاگواستنی کاتی دەبێ و دەتوانن دواتر بگەڕێنەوە غەزە بەڵام دوای ئەوەی بونیات دەنرێتەوە. تەنانەت گوتیشی لە ئێستایا کەرتی غەززە وێرانەیە و هەرکەسێک داوای ئەوە بکات غەززیەیەکان بگەڕێتەوە ئەو وێرانەیە ئەوە ئیهانە بە غەزەییەکان دەکات. گوتیشی ئاوەدانی دەکەینەوە و دیکەین بەناوچەیەکی ئاوەدان و پێشکەوتوو بۆ هەموان کە دۆستن نەک تیرۆریست.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP