(شێخ بابۆ بارزانی )
٤٤ ساڵی تەمەنت پیرۆز بێت هەڵگری ناوی پیرۆز و کوردایەتی…
مەلا مستەفا بارزانی(شێخ بابۆ بارزانی ) ئەو دیارەیە بە نرخ و پر لە گەوهەرەی کە خوای گەورە بە خەڵکی کوردستان بەخشی ، خاوەن کەسایەتییەکی سادە و خاکی و دڵسۆز بۆ خاک و نیشتیمان ، جەنابیان لە ماوەیەکی کورتدا توانی جێگای خۆی لە ناو دڵی هەموواندا بکاتەوە ، هەمیشە خەمی گشتی خەڵکەی لە پێش خەمی خۆی داناوە ، شەو و رۆژی لە سەر یەک داناوە بۆ ئەوەی ئێش و ئازارەکانی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و نەوەی ئەنفاڵ و هەموو تۆێژەکان کەم بکاتەوە ،
خەمی ئەو دەبین کردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگۆزەران بۆ رۆل و نەوەی شەهیدان و هەژار و کەم دەرامەتەکان بووە هەر لە بەر ئەوەش کارگەی زووم کە خۆی لە بەرهەم هێنانی سەرجەم بەرهەمە شیرییەکان دەبینێتەوە کردووە و ئێستا لقەکانی لە زۆربەی شار و گۆند و دێهاتەکان کراوەیە بۆ وەرگرتنی شیر لە خەڵک کە سەرچاوەیەکی باشی بە دەست هێنانی داهاتە بۆ هەمووان ، بابۆ بارزانی بەردەوام لە ناو هەموو چین و توێژەکاندا بووە بە بێ جیاوازی لەگەڵ گەنجان گەنج بووە ، لەگەڵ بەتەمەنەکان بە تەمەن بووە ، بۆیەش بۆتە جێگای دڵ خۆشی و ئارامی هەمووان ،
جەنابیان لە کاتی قسەکردن کەسێکی هێمن و لەسەرخۆیە ئەمەش نیشانەی کەسایەتی و سەرکردەی لێزان و سەنگین نیشان دەدات ، هەمیشە بە کردار تێرامان و فکرێکی قۆڵی بۆ ئێستا و داهاتووی هەرێمی کوردستان هەیە ، خۆرێکی پرشنگدار و چرایەکی گەشە لە ئاسمانی کوردستان کاتێک بە جامنەی سور و جڵ و بەرگە پر لە کوردبوون و نیشتیمان پەروەریەکەی دەردەکەوێت ئەو کات ئازایەتی و خەمخۆری و بوێری و مەردایەتی بۆ خزمەتکردنی گەڵ و نیشتیمانی لێ دەبارێت .