دوا بەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی عێراق و بنیاتنانەوەی عێراقی تازەو کۆتای هاتنی ململانێی نێوخۆی لە کوردستان و ئەنجامدانی جەژنانەو قولکردنەوەی گیانی پێکەوەی و پتەوکردنی پەوەندیەکان و تێکەلکردنی کوردستانیانی ئازیز لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان و گەردەن ئازای کردنی سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان لەڕۆژێکی پیرۆزدا"
دووبارە ناحەزانی گەلی کوردستانی موسلمان و ستەم دیدە لەهەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەلبەندی سێی ڕێخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەهەولێر دووتەقینەوەی خۆکوژی ڕوویدا و لەئەنجامدا 103شەهیدو 246برینداری لێکەوتەوە کە سەرجەمیان هاوڵاتی ئەو نیشتمانە بوون بەبێ جیاوازی"جا دەمەوێ لێرەوە تیشکێک بخەمە سەر ئەو بابەتە، هەموو کات ناحەزانی کوردستان لەهەر فورسەتێکا توانیبیان زیانیان گەیاندووە بە میللەتەکەمان
بەبێ لەبەر چاو گرتنی ڕەنگ و دەنگی جیاواز"واتا دووژمنی گەل و خاکی ئێمەن نەک پارتێکی سیاسی و شارێکی کوردستان
وەهەروەها خۆراگری و کۆلنەدانی خەلکی کوردستان پەیامێکی جەرگبڕە بۆ ناحەزانی ئێمە کە ئێمەی خەلکی کوردستان بەسەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانەوە کە هیچ کات کۆڵ نادەین بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمان لە کوردستان "چونکە بەدەست هێنانی ماف و ئازادی پێویستی بە قوربانی دانی ڕۆلەکانی نیشتمانە
سەری ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای رزگاری خوازی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی ۱ـی شوبات.