دواین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی پیاوە حەکیمەکەی کوردستان

‌شێرزاد موڕشید خەیلانی

پێش 3 هەفتە

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو کارەکتەرە سیاسیە بەتوانایە کە هەمیشە سەرنجی میدیا نێوخۆی و دەرەکیەکانی بۆ ڵای خۆی ڕاکێشاوە.

 ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی کەسایەتیەکی هەلکەوتوو و بەتوانای هەرێمی کوردستان و عێراقە هەمیشە بۆ هەرکێشیەکی چەقبەستوو جنابیان ڕادەسپێردرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی گەلەکەمان و هەرێمەکەمان دەبنەوە ،ناوبراو سیاسەتێکی جوان پەیڕەو دەکات و لەڵایەن سەرجەم حزب و ڵایەن و پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان و عێراق و لەسەر ئاستی دەرەوەش قبوڵ کراوە"سەرۆک نێچیرڤان جولە سیاسیە کاریگەرەکانی بۆەتە جێی سەرنجی بەشێک لەسەرکردەی ولاتان و حزبە سیاسیەکانە"ناو براو هەر ڕۆژەو لە شارێک و ولاتێکە لەپێناو سەقامگیری هەرێم و گەیاندنی پەیامی برایەتی و پێکەو ژیان و قوڵ بوونەوەی گیانی هاوکاری و بەرەو پێش بردنی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی کوردستان لەگەڵ ولاتانی جیهان بەگشتی و تایبەتریش ولاتانی دراوسێی کوردستان.

سەرۆک نێچیرڤان هەنگاوە کردەییەکانی بۆ بەغداد لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە جنابیان هەمیشە پارێزەرو داکۆکی کاری مافە ڕەواو دەستوریەکانی هاولاتیانی کوردستانە بە هەموو پێکهاتەو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان لەکوردستان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP