هه‌موو كه‌سێكی ڕاستگۆ و به ئه‌مه‌ك له‌نێو ئۆپۆزیسیۆنی عێراقیدا، ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت كه هه‌رێمی كوردستان چۆن ببووه په‌ناگه و ئارامگای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ست حكوومه‌تی دیكتاتۆری عێراق هه‌ڵاتبوون و په‌نایان بۆ كوردستان برد بوو، هه‌روه‌ك زه‌مینه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی بۆ ڕه‌خساندبوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئابڵۆقه و نه‌دارییه‌ی خودی هه‌رێم یارمه‌تی ئه‌وانیشی به‌پێی توانا به چه‌ك و دارایی ده‌دا.
بۆیه دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، هه‌موو گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون كه ئه‌وانه‌ی دوێنێ له شاخ و له‌به‌ر سێبه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پارێزراو بوون و ئه‌مڕۆ له ده‌سه‌ڵاتدان، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه ئه‌وانه به‌رانبه‌ر هه‌رێم هه‌ڵوێستیان ئه‌رێنی و دۆستانه بێت كه‌چی به‌داخه‌وه ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه بوو.
چونكه ئه‌وه‌تا ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه زیاتر له 80% خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی پێ دا، ئه‌وانه ئه‌مڕۆ به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و خاڵانه ده‌خه‌نه به‌ركار كه ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه، هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمیشه كه مادده‌ی (140) كه چاره‌سه‌رێكی تا ڕاده‌یه‌ك گونجاوی بۆ كێشه‌ی ناوچه دابڕاێندراوه‌كانی هه‌رێم داناوه، وابۆ بیست ساڵه نا‌هێڵن جێبه‌جێ بكرێت و به پاساوی بێ مانا، پشتگوێی ده‌خه‌ن.
ئه‌وان ئه‌مڕۆ چاویان به‌رایی نادا‌ت كه به‌و ده‌رامه‌ته كه‌مه‌ی هه‌رێم ئه‌و هه‌موو ئاوه‌دانییه‌ی له هه‌رێم كرا بێت كه به‌راورد به دۆخی شڕ و دواكه‌وتوویی ناوه‌ڕاستی عێراق به‌راوردی ده‌كه‌ن هه‌ر خه‌ریكه شێت ده‌بن، هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێننه‌وه و جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بیمان لێ هان ده‌ده‌ن، گوایه دواكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌وان هۆكاره‌كه‌ی هه‌رێمه، بۆیه وا چه‌ندین ساڵه خه‌ریكی گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌و‌نن و مووچه‌و بوودجه‌ی هه‌رێمیان كردووه‌ته ئامانج، له‌و ڕێگه‌یه‌وه چۆك به هه‌رێم دابده‌ن، به پاساوی بێ مانا و بێ ئه‌رزش هه‌موو مانگێگ مووچه دوا ده‌خه‌ن و هه‌موو ساڵێكیش یه‌ك دوو مانگ ده‌خۆن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا هه‌موو داواكانی حكوومه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێ كراون، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئامانجیان ڕاده‌ستی هه‌موو داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی و به‌داهاتی ناوخۆشه، به‌و پێیه هیچ سیمایه‌كی فیدڕاڵییه‌ت به هه‌رێمه‌وه نامێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیزامێكی مه‌ركه‌زی كه هیچ جیاوازییه‌كی له ڕژێمی پێشوو نابێت، ئه‌ویش هه‌رگیز گه‌له‌كه‌مان كه به‌هه‌زاران قوربانی له‌پێناو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه داوه به ئه‌نفال و كیمیابارانیشه‌وه به هیچ جۆرێك ئه‌م یارییه قێزه‌و‌نه قبووڵ ناكات