شاراوه نییه لای زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه له ڕۆژی گه‌ڵاڵه‌بوونی هه‌رێم وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی دانپێدانراو، چه‌ند لایه‌نگر و دۆستی هه‌بووه، هێنده‌ش نه‌یار و ناحه‌ز كه چاویان به‌م هه‌رێمه هه‌ڵنه‌هاتووه، هه‌بووه كه له ئه‌نجامی لافاوێك له خوێن و هه‌زاران قوربانی به‌ده‌ست هێنراوه.
ڕاسته خه‌بات و تێكۆشانی لایه‌نه جیاجیاكانی نێو مه‌یدانی شۆڕش له دوای ساڵی 1975ـه‌وه تا كاتی شه‌ڕی كوه‌یت و تێوه‌گلانی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس به سه‌ره‌ڕۆییه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتووه‌وه به سوودی گه‌لانی عێراق به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی شكایه‌وه كه له ئه‌نجامدا هێزه‌كانی سوپای عێراق و دام و ده‌ستگاكانی كشانه‌وه و زه‌مینه بۆ ڕۆنانی هه‌رێمی كوردستان كه له ڕێگه‌ی چه‌ندین بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه بۆ ڕه‌خسا و له ئه‌نجامدا په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی لێ هاته‌كایه‌وه.
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازییه‌كی پێشوه‌خته‌ی له‌بار بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه نه‌خشه‌یه‌كی پوختی بۆ دانه‌ڕێژرابوو، ئه‌گه‌رچی به‌ره‌ی كوردستانیش له ئارادا بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌نگی دوو ئیداره‌یی به خۆیه‌وه گرت و تا ده‌هاتیش ئه‌و دوو ڕه‌نگه زیاتر و زیاتر تۆخ و په‌ره‌ی ده‌سه‌ند تا له كۆتاییدا به شه‌ڕی براكان شكایه‌وه، كه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م گه‌له‌كه‌مان و ئابڕووی هه‌رێمه ساواكه‌مان بوو.
دیاره به‌هۆی هه‌وڵی دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له و خه‌مخۆرانی ئاشتی و برایه‌تی و ڕۆڵی وڵاتانی دۆست هه‌ردوولا گه‌یشتنه كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌ر و نه‌گریسه و له ئه‌نجامدا حكوومه‌تێكی یه‌كگرتوو پێكهێنرا كه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌ر سیمای دوو ئیداره‌یی به‌م هه‌رێمه‌وه دیار بوو چونكه وه‌ك حكوومه‌تێكی یه‌كگرتوو نه‌یتوانی به پراكتیك خۆی نیشان بدات. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئاماژه‌ی پێدا ئه‌ویش زه‌رووره‌تی بوونی یه‌ك هه‌رێم و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه بوو كه تا ئه‌و دیده دروسته به كردار پیاده نه‌كرێت و نه‌یه‌ته ئاراوه ئه‌وا ئه‌و ئامانجه دێرین و مه‌زنه نایه‌ته‌دی، بۆیه ده‌بێ له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌دا و دوای ده‌ستبه‌كاربوونی په‌رله‌مان، یه‌كه‌مین كاری په‌رله‌مان جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵه گرنگانه بێت، چونكه بارودۆخی جیهانی و ناوچه‌كه گه‌لێك مه‌ترسیداره، بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ش خاوه‌نی ده‌ستوور و یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه و یه‌ك هه‌رێمی به‌هێز و یه‌كگرتوو بین. ده‌نا وه‌ك ده‌ڵێن (به‌جێ ده‌مێنین).