هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت كه له ئه‌نجامی خولی (5)پێنجه‌می هه‌ڵبژاردندا، كابینه‌ی (9) دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لڵایه‌كی زۆر، كه ئه‌وساش هه‌ر خودی یه‌كێتی ڕێگر و له‌مپه‌ر بوو له دواكه‌وتنی، دامه‌زراو چه‌ندین پله و پۆستی باڵایان پێدرا كه زۆر زیاتر بوو له قه‌باره‌ی خۆیان و ده‌نگه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی هه‌رێم و سه‌قامگیریی وڵات، پارتی جۆری پێكهێنانی حكوومه‌تی قبوڵ كرد و بوون به به‌شدار له ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمدا، بۆیه گه‌ر حكوومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا، سه‌ركه‌وتوو بووبێت، ئه‌وه ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو بوون و گه‌ر پێچه‌وانه‌ش بوو بێت وه‌ك ئێستا ڕایده‌گه‌یه‌نن و سواڵی ده‌نگ و ده‌نگده‌رانی خۆیانی پێ فریو ده‌ده‌ن، ئه‌وا ئه‌وانیش هاوبه‌شی هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كی ئه‌و قۆناغه ده‌بن.
ئیتر ئێوه كه له ماوه‌ی زیاد له چوار ساڵدا گه‌لێك پۆستی گرنگ و باڵا و گرنگتان له ده‌ستدا بوو وه‌ك جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری كشتوكاڵ و وه‌زیری خوێندنی باڵا و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌یان جێگری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پۆستی پله باڵای دیكه، ئیتر باسی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بۆ كێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه به چ ڕوویه‌كه‌وه باسی قۆرخكاریی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و باسی خۆسه‌پاندن ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌و پله و پۆستانه‌ی پارتی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كه خۆتان به‌شدار بوون تێیدا نه‌بوو، ئایا ئه‌و پۆستانه‌ی به شه‌ڕو كوده‌تا گه‌یشته ده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستان، یان ئه‌وه -گه‌ر ئێوه له پرۆسه‌ی دیموكراتی و ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ن- مافی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن نییه كه خۆشتان به‌شدار بوون و زۆرینه‌تان به ده‌ست نه‌هێنا؟ ئیتر باسی خۆسه‌پاندن و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن بۆ كێ ده‌كه‌ن؟ قه‌باره‌و سه‌نگی ئێوه له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا بای ئه‌وه‌نده پله و پۆستیشی نه‌بووه كه پارتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌قامگیریی هه‌رێم، به ئێوه‌ی به‌خشی بوو.
گه‌ر وانه‌بووبێت، وه‌ك ئێوه ده‌ڵێن، هۆكار چی بوو كه له حكوومه‌ت و به‌شداری ده‌سه‌ڵات نه‌كشانه‌وه و چوار ساڵ به‌شداری حكوومه‌ت بوون و له هه‌موو بڕیاره‌كانیشدا به‌شدار بوون و به‌دانپێدانانی به‌رپرسه باڵاكانی خۆتان له حكوومه‌تدا، ئاگاداری هه‌موو شتێك بوون و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه دۆسیه‌ی نه‌وت؟ ئیدی ئێستا قسه بۆ كێ ده‌كه‌ن؟! چه‌واشه‌كاری بڕ ناكات و جارێكی دیكه، هاووڵاتییانی هه‌رێم، ده‌زانن بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و پاراستنی هه‌رێم ڕۆژی (20)ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن و سزای سه‌ختی كێ ده‌ده‌ن.
ئێمه دڵنیاین خه‌ڵكی هۆشیارو دڵسۆزانی هه‌رێم ده‌نگ به لیستی (190) ده‌ده‌ن.