مۆدێرنەو مەترسیەکانی
مۆدێرنیتێ سەرەتاکانی بۆ سەردەمی بووژانەوە دەگەڕێتەوە.
هەندێ بیرمەند پێیان وایە لەو ساتەوە مۆدێرنیتێ دەست پێ دەکا کە فیکری زانستی و ڕەخنەیی لە سەرەتای ئەو سەردەمە دەردەکەوێ کە زیاتر سەرەتای سەدەی پانزەمە،
ئۆجەلان ئەڵێ ئەم مۆدێرنە کە لەسەدەی بیست و یەک گەشە دەکات،
بەدەر لەوەی ئەگەری سەرکەوتنی هەیە بۆ کورد، ئەگەری جینۆسایدو قڕکردنیشی هەیە،
ئەوەش پەیوەندی بە مەسەلە نەتەوەیەکانەوە نیە، بەڵکو پەیوەندی بە دروست بون و بناغەی مۆدێرنەوە هەیە.
هەروەها نیچە..
مەسەلەی مۆدێرنیزم بە گەورەترین خەتەر ئەزانێت بۆ سەر مرۆڤ بون، باوەڕی وایە مرۆڤ ئەو مەکینە بەهێزە نیە لە پارچەیەک ئاسان پێکهات بێت، ڕاکە ڕاکەی بێت بەدوای گۆڕانکاریەکان.
مۆدێرنە کۆمەڵێ چەمکی تازە گەری فرە چەشنی ئاڵۆزەو زهنی مرۆڤ ماندوو ئەکات
کە پڕوپاگەندەی پێشکەوتن ، پەرەسەندن، ڕزگاربون، ئازادی، گەشەکردن، چەندین چەمکی تر لە خۆ دەگرێت، بە واتای گۆڕانکاری و نوێ بونەوە دێت! لە هەموو بوارەکاندا هەر ئەم پەرەسەندنە وایکردوە ئەمڕۆ زلهێزەکانی جیهان ووڵاتە گەورەکان ئەوانەی خاوەن ئابوریەکی بە هێزن، بەرهەمە باش و بەرهەمە خراپەکانیشیان بێنە مەیدانی تاقی کردنەوە،
زۆر بیرو ڕای جیاواز هەیە لەسەر ئەم چەمکە.
مۆدێرنە لەڕووە فەلسەفیەکەی و فەرهەنگ و ڕوانینە، قوتابخانەیەکی نوێخوازانەیە و لە ڕووی تیۆرییەوە حوکمدانی لە بارەی نرخ و بەهاکانی تێدایە.
(ئیمانوێل کانت) ئەڵێ با ئازایەتی ئەوەت هەبێت جۆرێک لە مۆدێرنەی خۆرسکت هەبێت لە عقڵی خۆتدا، هەتا ئەم مۆدێرنە داسەپاوە فریوت نەدات.
محمەد ئاراگۆن بیرمەندی عەرەبی دەڵێ ئێمە بە مۆدێرنەی ماددی گەیشتوین، بەڵام هێشتا دوو سەدەی ترمان ماوە بگەین بەو جۆرە مۆدێرنەی فیکری و فەرهەنگی و یاخود مەعریفە ناسیەوە، چونکە هەتا ئێستاش لەسەردەمی مێنتاڵێتی خێڵ و ئاینی و کەلەپورو شارستانیەتی چەق بەستو دەڕۆین.
کۆمەڵگا ڕۆژئاوایەکان ئەم چەمکی مۆدێرنەیە لە بوارە باشەکاندا بۆخۆیان بە ڕەوا دەبینن و بە هەند وەریدەگرن، پاشماوە خراپیەکانیشی، بۆ ئەم ووڵاتانەی گەل و نەتەوەو و کۆمەڵگا خێڵ و دواکەوتوەکان دابەش دەکات و بەهایەکی دیاریکراوی بۆ دادەتاشی ناوی دەنێت پێشکەوتن و ئابوری و بازاڕی ئازاد.