دواین هەواڵ

سلێمانی لە زهنی ئەوانەی نەیاندیووە!

‌شیروان تاڵیب

14/11/2024

هەن و کەمیش نین ئەوانەی کە نەک شەوێک لە سلێمانیدا نەبوون و سەعاتێک تیایدا نەژیاوون، بەڵکوو بەلایشیدا تێنەپەڕیون، کەچی بە شاری جاش و خۆ و خاک و هتدفرۆش.. ناوی ئەبەن!

غەڵەتێکی گەورە کە بێویژدانییەکی گەورەیشی لەگەڵدایە ئەوەیە، لە دوورەوە حوکم لەسەر نەفەرێک بدەی، چ جای شارێک بە کاملی!

ئەگەر بتەوێ لە سلێمانی تێبگەی، ئیلا ئەبێ تیایدا ژیا بی، یان بژیت!

ئەگەر ئەتەوێ خەڵکی سلێمانیش بناسی، گوێ لە ئەحزاب و لە بوق و جووقەکانیان مەگرە، خۆت بچۆ ئەوێ و خەڵکەکەی بدوێنە، تا بیانناسی!

پیرۆز بێت یادی ئەو شارەی کە لەوەتای هەیە، لەگەڵ سوڵتەکەیدا کێشەی هەیە!

پیرۆز بێت یادی ئەو شارەی کە زۆری کردووە و کەمی وەرگرتووە!

لە هەولێری پایتەختەوە،، ئەو هەولێرەی کە لە دڵەوە لە من زیاتر تۆی خۆش ئەوێ، 240 ساڵەت پیرۆز بێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP