دواین هەواڵ

چوار گۆشەی کوردی گوتاری شانازی

‌فارس نەورۆڵی

2 رۆژ پێش ئێستا

 لەدوای کەوتنی بەعسی سووریجارێکی دیکە مەسەلەی کورد لە ناوەندە جیهانی و ناوچەییەکاندا بووەتەوە باس و خواسی لەناوەندە دبلۆماسی و میدیاییەکاندا ئێستا لە چوارگۆشەی کوردی (چوار پارچە) ئومێدێک هەیە، کە ڕوداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەی کورد لەنێو دیزاینی نوێی ناوچەکەدا  جێگای خۆی هەبێت، دەرەوەی ماڵی کوردی ئامادەیە بۆ پێدانی ڕۆڵ بە کورد، ئەوەتا دۆستانی کورد لە گەورە هێزەکانی جیهان تکای خوێنمان لێدەکەن و دەڵێن: یەکگرن پێشمەرگە بکەن بە یەک هێز، بە یەک گوتاری سیاسی  مامەڵە لەتەک ڕوداوەکان بکەن،

بەڵام حزبی کوردی وەک پێویست بەدەم ڕێنمایی و داواکارییەکانی گەورە هێزەکانەوە ناچێت، سەبارەت بە ووتاری  هاوبەشی کوردی ئەمە هۆکاری شکستی کوردە بە درێژایی مێژوو، بۆیە هەر هێزێک هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات و تێگەیشتنی واقیعی هەبێت بۆ هەلومەرجی سیاسی، هەموو شت دەکات بە قوربانی سەرکەوتنی کورد لەم قۆناغەدا، چونکە جگە لەوەی گەورە هێزەکان سی ساڵ زیاترە هاوکاری کوردن و دەیپارێزن. باوەڕم وایە بەدەستمانەوە ماندوبوون، ئێستا دەرفەتێکی دیکەی زێڕین لەبەردەم کورددایە، کە ببێتە یاریچی سەرەکی لە گۆڕانکاریەکاندا و لە کۆتایی یارییەکەدا براوەبێت.

ئێستا لە باکوور  لە ڕۆژئاوا مەسەلەی کورد بووەتە بابەتی ڕۆژ، گرنگە باشور ڕۆڵی سەنتەری خۆی بگێڕێت و بەزوترین کات کابینەی حکومەت پێک بهێنێت و دامەزراوەکانی حکومەت کارابکرێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگای دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمەوە مامەڵە لەتەک ڕووداوەکاندا  بکەین، ئەمەش پێویستی بە دڵسۆزی و ئەقڵ و داماڵینی ڕق و کینەیە و لێرەوە کوردبوون و بەرژەوەندییەکانی لە سەرووی هەموو باتەکانی دیکەوە بێت، هەر حزب و کەسایەتیەک بەم ئاراستەدا بیربکاتەوە شانازی چوارگۆشەی کوردی بۆ خۆی تۆمار دەکات لە مێژوودا بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر حیزبەکانی باشوور   و حکومەتی هەرێم ئەمڕۆڵە نەگێڕن، هەستیاری دۆخی ناوچە کە لەبەر چاو و نەگرن بۆ ئایندەی کورد هەموو حیزبەکان بە گشتی نەیەنە گۆڕەپانەکەوە  دەکەونە بەردەم لێپرسینەوەی مێژووەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP