دواین هەواڵ

مەملەکەتی غاز!

‌شیروان تاڵیب

6 رۆژ پێش ئێستا

قەڕنی ڕابردوو هی نەوت بوو، ئەوەی پێی بووە شت بووێ، ئەوەیشی پێی سووتا سووتا!

ئەم قەڕنە قەڕنی غازە، ئەو جێیەی غازی لێ بێ، پێگە سیاسییەکەی لەسەر عەرز، بڕی غازەکەی ژێری تەحدیدی ئەکا! نفووزی دەسەڵاتەکەی و بگرە پێکهاتەی حکوومەتەکەیشی، هەر غاز دروستی ئەکا! لە ململانێکانیدا، هێزی چەک و دەنگ فلسێک ناکا، ئەوەی حەسمی ئەکا، شێوەی مەعامەلەکردنە لەگەڵ غازدا،، لەمەیاندا، لانیکەم شکاندنی ئەوانە مسۆگەرە کە لە بەردەم تێپەڕینیدا عینادی ئەیانگرێ، خۆ ئەگەر عینادییەکە بگاتە ئەحمەقییات، بۆی هەیە بەرەو فەوتانیش بچێ!

بەشار ئەسەد، هەرئەوەندەی ڕازی نەبوو بۆرییەکی غاز، کە قەراربوو لە کەناراوەکانی خەلیجەوە، دوای ئەوەی بە خاکی سعوودییە و ئەردەندا ڕائەکێشرێ، بە ناو خاکی وڵاتەکەیدا تێپەڕێ تا بگاتە سەر دەریا و غازی پێ ڕەوانەی ( غەرب) بکرێ، ئیتر هەر ئەو غەربەی کە ئیدیعای هەموو شتێکی جوان و ناسک ئەکا، دەردێکی وەهایان بە خۆی دا و بەڵایەکی وەهایان بەسەر وڵاتەکەیدا هێنا، ئەوەتا نە خۆی لە سەرۆک و نە وڵاتەکەیشی لە دەوڵەت ئەچێ و ئێ ئەوانەیشی بەرەو ئەو عینادییە دەفعیان کرد، ئێستا خوا خوایانە سەری خۆیان سەلامەت دەرچێ!

جا ئافەرین بۆئەوەی کە بەهۆی غازەوە، خاک و خەڵکەکەی خۆی ئەکا بە شتێک، یان ئەیبا بەرەو شتێک!

واوەیلا بۆئەوەیشی کە سەرباری ئەوەی موجامەلە ئەکرێ، چاوپۆشی لە ئەفعالە خوارەکانی ئەکرێ، بگرە ( تۆزێک) سوڵتەشی پێ ئەدرێ، بەڵام هێشتا هەر بیەوێ لە بەشار ئەسەد بچێ.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP