دواین هەواڵ

جام چی تێدابێ، هەر ئەوەی لێ ئەڕژێ!

‌شیروان تاڵیب

پێش 1 هەفتە

بانگەشەی کرد، حەماس و خرۆشانی دروستکرد، هێرشی برد و بەرگریشی کرد،،
بەڵام نە دڵی کەسی ڕەنجاند
نە شتێکی شکاند

نە قسەیەکی وەهایشی کرد کە سبەی ڕووی نەیەت خۆیی لێ بکا بە ساحێب!

باسی پارتی و دەستکەوتەکانی پارتی کرد، بەڵام هەر زۆر بەسەراحەت وتی: ئەوەی کردوومانە منەت نیە، واجبە!

باسی لە پێشکەوتنەکانی( پێنج) ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی پارتی کرد، کەچی باسی بیست ساڵی پێشووتری حوکمڕانی پارتی، کە خۆی تیایدا سەرۆکی حکوومەت بووە و هەرێمی کوردستانی لە بوقعەیەکی نەناسراوەوە کردە ناسراو، ئەسڵەن نەکرد،، ئەوە پەیامێک بوو بۆ ئەو کەس و کەسانەی، کە ئەلفێکیان بەسە!

وتی پارتی شتە، بەڵام نەیووت خەڵکی تر هیچ نین!
وتی پارتی گەورەیە، بەس نەیووت خەڵکی تر بچووکن!

وتی چی ئەکەن بیکەن، بەڵام وتیشی ڕێزی یەکتری بگرن، چونکە دواجار هەر ئەبێ بەیەکەوە بین!

ئەمە نێچیرڤان ە و جێگری سەرۆکی پارتی ە،، ئەو پارتییەی کە بۆ کوردستان هاتووە، نەک بۆ زۆن و کانتۆن!

ئەمە نێچیرڤان بارزانی ە، پارتی لای ئەو وەسیلەیە بۆ قەزییەکە، ئامانج نیە!

ئەمە ئەو پیاوەیە کە ئەودیوی تونێلەکە، واتا مەشهەدی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکان، بە ملەوەنی ئەبینێ.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP