دواین هەواڵ

هەر بەدروشمەکانیاندا بیانناسنەوە!

‌شیروان تاڵیب

پێش 3 هەفتە

لەوەزعێکداین، کۆکردنەوەی خەڵک و خڕکردنەوەی دەنگ کێشەیە، بەڵام کێشە گەورەکە، شیعاراتی هەڵبژاردنەکەیە!

هەر لە ڕاستی دەکەینەوە و ڕایاندەگرینەوە بیگرە، تا ئەگات بە ئێمە ئەکرێ و ئیتر بەسە و ئەم بابەتانە، دروشمگەلێکن، ئەوانەی کە بەرزیان کردونەتەوە، بێئاگان لەوەی کە خۆیانیان نزم کردۆتەوە! ئەوەی ئەوان ئەیڵێن، ڕێک وەک ئەوەیە هاوار بکەن و بڵێن: لەوەتای هەین، هیچ نەبووین! جا وایە؟!

دۆخ لە ناوخۆدا بەناویەکداچووە، بە چواردەوریشماندا ئاگربارانە، کێ تاقەتی ئەوەی هەیە گوێ لە هەڕەشەوگوڕەشە بگرێ؟

کێ حەوسەڵەی ماوە بە دیار سنگ دەرپەڕاندنی ئەم و پەنجەڕاوەشاندنی ئەوی ترەوە دابنیشێ و سوور بیشزانێ ئەوەی ئەوترێ، هیچی نە لێ سەوز ئەبێ، نە شین، بەڵکوو دواجار زەرد هەڵئەگەڕێ!
نێچیرڤان بارزانی جارێکیان وتی: خەڵک بەدەست ناکۆکی و ململانێیوە، ماندووە!

ڕاستەکا،، خەڵک بەدوای ئارامیدا ئەگەڕێ، کار و کردار و ئاوەدانی ئەوێ، پەرۆشی پێکەوەییە و بێزاربووە لە هەرکەس بۆخۆی!

خەڵک خۆی ڕاگرتووە و بۆ ئایندەیەکی باشتر ئەڕوانێ، چاوەڕێیە ئەوەی ئەمڕۆ جەنابی سەرۆک بارزانی وتی: (یەک هەرێم، یەک پەڕلەمان، یەک حکوومەت) بەزوویی بێتەدی، ئێ ئەمەش تەنیا بە سەرکەوتنی پارتی و بە بردنەوەیەکی گەورەی لیستی ( ١٩٠) دێتەدی!

ڕاستتان ئەوێ، هەر بەدروشمەکاندا دیارە، کێ چی ئەوێ.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP