دواین هەواڵ

ئەم شەرە دەرونییەی راگەیاندن لەگەڵ خەڵکی کوردستان لە پێناو چی؟

‌ هشیار شکاک

12/08/2024

راگەیاندن ( بە تۆرەکانیشەوە ) ئێستا ڕۆلێکی گرنگ و کاریگەری لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە ، تەنانەت کاریگەری لە سەر ڕای گشتی و ڕۆلی لەسەر گۆڕانکاریەکان لە گشت بوارەکانی ( سیاسی و سەربازی و ئایینی و کۆمەلایەتی و ئابوری ) هەیە ، جا بەکارهێنەرانی راگەیاندن دەتوانن لە هەموو بارەدۆخ و هەڵو مەرجێکدا شوێن پەنجەی خۆیان بە ئەرێنی یاخود بە نەرێنی لە ناو کۆمەڵگا و ولاتدا دروست بکەن ، ئەمەش لە سەر ئەو هەواڵ و بابەتە بلاۆکراوانە دەمێنێتەوە کە ئایا رۆخێنەر یاخود بنیاتنەر بن ، لە هەرێمی کوردستان گەر سەیری راگەیاندنی بینەر و بیسراو بکەین دەبینین ئەوەندەی کار لە سەر لایەنی دەرون و نەمانی شیرازەی خێزانی و خراپی بارەدۆخی ئابوری خەڵک و قوڵتر کردنی کیشە و گیرۆگرفتەکانی حکۆمداری و بەرێوەردن دەکەنەوە ، ئەوەندە هەوڵی چارەسەرکردن و بلاۆکردنەوەی بابەتی بەرهەمدار ناکەنەوە ، هەروەک دەبینین راگەیاندنی کوردی هەموو بنەمایەکانی راگەیاندنی تەندروستی پشت گوێ خستووە ، رۆژانە دەرون و عەقلی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرەو ماندوویەتی و رۆخاندن دەبەن ، ئەمەش تەنها لەپێناو بەرژەوەندیی سیاسی و ئابوری خۆیان ئەم کارە دەکەن ، گەر رۆژانە سەیری راگەیاندنی کوردی بە گشتی بکەین چی دەبینین ؟

رووداو نوسیووە فلان کچە مودێل خاوەنی پارەیەکی زۆر و ئۆتومبێلی رەنجی پێیە !
کوردستان۲٤ دەلێ لە شاری هەولێر کورێک باوکی خۆی
کۆشت !
‎ئێن ئار تی دەلێ حکۆمەتی کاربەرێکەری هەرێم لیستی مووچە
بە دروستی رەوانە ناکات !

‎کەی ئێن ئێن دەلێ حکۆمەتی هەرێم زانیاری مووچەخۆران بە
وەزارەتی دارایی عێراق نادات !
گەڵی کوردستان دەلێ حکۆمەتی هەرێم دژی خەڵکی سلێمانییە!
‎کورسات دەلێ یەکێتی ئامادەیە بە راستەوخۆ لیستی مووچەی
مووچەخۆرانی سلێمانی بۆ دارایی عێراق بنێرێت!
‎کوردستان تیڤی دەلێ دارایی عێراق هەر جارێ بیانوێ لە لیستی
مووچە دەگرێ و نایەوێ رێکەوێ!
‎ئەرێ بەرهەم و ئامانجی ئەم جۆرە هەواڵانە بەرەو کوێ؟
‎ئەرێ ئەم شەرە دەرونی و بەرژەوەندی خوازە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆچی ؟ لە بەرامبەر چی ؟

لە دونیای سەردەم ئۆپۆسیون و بێ لایەن و دەسەلاتدار هەن ، لە بارەدۆخە ئاسایی و خۆشەکاندا تا سەر ئێسکان هەوڵی شکاند و سەرکەوتن بە سەر یەکتریدا دەدەن جا بە شێوەی رووبەروو بێت یاخود بە شێوەیەک لە شێوەکانی راگەیاندن بێت ئەمە شتێکی ئاسایی و نۆرماڵە ، بەلام ئاسایی نییە و ناکرێت لە کاتی هەبوونی کێشە و گیروگرفتەکان بە دەرفەتی بزانی لە پێناو بەرژەوەندییە تایبەتیەکان لایەنی دەسەلاتداری پێ عەیبدار و تۆشی شکست بکەی بێ ئەوەی بیر لە دەرون و بەرژەوەندی خەڵک و کۆمەڵگا و وڵات بکەیەوە ، نکۆڵی لەوە نەکرێت کە هیچ کۆمەڵگا و وڵاتێک بێ ‎کێشە و گیروگرفت نین و نابن ، بەلام بوونی راگەیاندنێکی تەواو تەندروست وا دەکات کە تیشک بخاتە سەر تێكڕای گیروگرفتەكانی كۆمەڵگا و وڵات ، بە هەموو لایەنەکانەوە هەوڵ و بەدواداچوون بۆ ئەو كێشە و گیروگرفتانە بکەن كە ڕووبەڕووی كۆمەڵگا و وڵات بوونەتەوە و دەبنەوە ، بەتایبەتی سێكتەرەكانی بەڕێوەبردنی حكومرانی بە سیستەمی ئابوری و کارگێڕی و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و وڵاتەوە ، ئەمەش وا دەکات لە جیاتی مانەوەی ئەو کێشە و گیروگرفتانە و قوڵتر بوونیان ئەوا بەرەو چاسەر کردن و نەمان دەچن ، بەمەش کۆمەڵگا و وڵات رێچکەیەکی جوانی حکۆمداری و بەرێوەبردن بە گشت سێکتەرەکانی بە خۆیەوە دەبینێ ، تەنانەت راگەیاندن دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەر لە دەست نیشانکردن و چارەسەرکردنی كێشەو گیروگرفتە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکان ببینێت و سیمایەکی جوانی حکۆمداری و بەرێوەبردن و کۆمەلایەتی و ئاشتی و پێکەوە ژیان بە کۆمەڵگا و وڵات بدات

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP