دواین هەواڵ

ناوم جەی دی ڤانسە

‌د.سەردار عەزیز

16/07/2024

وەهام پێباشە بە دانپیانانێک دەستپێبکەم: بونی ئەم کتێبە لە نێو دەستەکانتدا بە جۆرێک لە جۆرەکان بێمانایە.

لە بەرگەکەی نوسراوە یادەوەریی، بەڵام من تەنها ٣١ ساڵ تەمەنمە، خۆم یەکەم کەسم کە دانی پیادا دەنێم کە لە ژیانمدا هیچی شتێکی گەورە یان مەزن نیە. بە دڵنیاییەوە هیچ شتێکی وەها نیە کە بەهانەی ئەوە ببەخشێت کە کەسێک کە من نەناسێت پارە بدات بەم کتێبە هەتا بیخوێنێتەوە.

باشترین شتێک کردبێتم، هیچ نەبێت لە سەر کاغەز، ئەوەیە کە دەرچووی قوتابخانەی یاسام لە زانکۆی ییەل، کارێک کە بەلای جەی دی ڤانسی سیانزە ساڵانەوە جێگای باوەڕ نەبوو بە هیچ جۆرێک. بەڵام ساڵانە ٢٠٠ کەس ئەمە ئەکەن، بروام پێبکە، ناتەوێت هیچ دەربارەی ژیانی زۆرینەیان بزانیت. من سیناتۆر نیم، شارەدارنیم، ئەندامی پێشوی کابینەی حکومەت نیم. هەروەها کۆمپانیای بلیون دۆلاریم دانەمەزراندوە، یان دەزگای خێرنەخوازی دونیاگۆڕ.
ئیشێکی باشم هەیە، خێزانێکی دڵخۆش، ماڵێکی باش، و دوو سەگی دڵگیر. کەواتە ئەم کتێبەم نەنوسیوە لە بەر ئەوەی کارێکی گەورەم کردبێت. ئەم کتێبەم نوسی چونکە دەستکەوتێکی ئێجگار ئاساییم ئەنجامداوە، کە بۆ زۆربەی مناڵانی وەک من کارێکی ناوازەیە. لە پشتێنەی ژەنگاویی ئۆهایو هەژارانە گەورەبووم.

ئەمەی سەرەوە سەرەتای یادەوەریی ئەو کەسەیە کە دۆناڵد ترامپ بە جێگری خۆی دەستنیشانی کرد. ئەم یادەوەرییانە کراوە بە فلیم.

وەک دەبینیت جەی دی کەسێکە کە لە پاشخانێکی هەژاری سپی پێستەوە دێت و دەگاتە ئەو ئەو پێگەیە. لە زۆر ڕوەوە چیرۆکێکی ئەمریکیە، کە دەرچون لە هەژاری لە ئەمریکا مەحاڵ نیە. بەڵام لە هەمانکاتدا چیرۆکی داڕمانی ئەمریکیە.

ڕەخنەگرانی وەهای دەبینن یادەوەرییەکی ڕەگەزپەرستانەی دژ بە ژن و ئەوانیترە. بەڵام لە هەمانکاتدا چیرۆکێکی دڵگیرە. هەتا ئێستا زیاتر لە ملیون و نیوێکی لێفرۆشراوە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP