به درێژایی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عێراق چه‌ندین سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجامدراوه، له‌وانه سه‌رژمێرییه‌كانی ساڵانی 1927، 1934ـ 1947ـ1957، 1965، 1977، 1987، جگه 1997 ، كه پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرته‌وه.
گومان له‌وه‌دا نییه سه‌رژمێری مانای ته‌ماشاكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به گه‌شه‌پێدان و پێشگه‌وتنی وڵات و دانانی پلان و نه‌خشه‌ی ئاینده‌وه به چاوێكی كراوه‌وه هه‌یه، كه توانا مرۆییه‌كان و وزه بابه‌تییه‌كان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌وڵه‌ت كاری بۆ ده‌كات له‌به‌رچاوبگرێت.
ئه‌و كێشانه‌ی، كه شوناسێكی درێژخایه‌نی له ئه‌زموونی حوكمرانێتی له عێڕاقدا هه‌بووه، حاڵه‌تێكی درووستكردووه، كه به گومانه‌وه بڕوانرێته سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رژمێر و ئامارانه‌ی له عێڕاقدا كراوه، جگه له سه‌رژمێری 1957.
عه‌قلیه‌تی كاركردن بۆ گۆڕانكاری دیموگرافی و پێدانی شه‌رعیه‌ت به‌و گۆڕانكارییانه و به‌مه‌به‌ست شێواندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی پێكهاته‌كان و ناونووسیكردنی كلدان ئاشوری سریان و ئه‌رمه‌ن و توركمان به عه‌ره‌ب له سه‌رژمێرییه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس وه‌ك نموونه، به‌شێكه له‌و مه‌ترسیانه‌ی، كه تاكو ئه‌مڕۆ له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌تی سه‌رژمێری دێته‌پێشه‌وه. جگه له‌م ترسه، كه تائێستا به شێوه‌یكی كرده‌یی له هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌تی فیدڕال دیاره و ته‌نانه‌ت دادگاكان و به‌دادگای ئیتحادییه‌وه هه‌ر بۆ نموونه چاره‌سه‌ری زه‌وی جووتیارانی كورد و توركمانی له كه‌ركووك نه‌كرد و، دادگای ئیتحادیش له سه‌ره‌تاوه كۆتای توركمان و ئاشوری و كلدان و سریانی و ئه‌رمه‌نی بۆ هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی په‌رله‌مانی كوردستانی لابرد و، چه‌ندین نموونه‌ی دیكه، كه له ژیانی سیاسی‌دا هه‌ن، ئاماژه‌یه‌كه بۆ مه‌ترسی له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری سه‌رانسه‌ری و به‌كارهێنانی بۆ سه‌پاندنی واقیعێكی تایبه‌ت له لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی له عێڕاقدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، جموجۆڵی دانیشتوان له ئاكامی بارگرژی ئه‌منی و نه‌گه‌ڕانه‌وه به‌شێكی به‌رچاو له ئاواره‌كان بۆ شوێنی نیشته‌جێی ڕه‌سه‌ن، سه‌قامگیری به خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
سه‌رجه‌م ئه‌م كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاماده‌كردنی پێداویستییه‌كانی سه‌رژمێرییه‌كی سه‌رانسه‌ری زانستییه‌وه هه‌یه، هه‌مان كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كی ئه‌زموونگه‌ری، كه ئێستا حكومه‌تی سودانی ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات.
به بۆچوونی ئێمه پێداویستییه‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كی سه‌رانسه‌ری، كه سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی تێدا بێت و، ڕچاوی مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، كه له لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی كاروباری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌ستنیشانكراوه و به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه‌شی بۆ ده‌كرێت، پێویستی به ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕه‌وشی سیاسی هه‌یه به جۆرێك ئاسایشی گشتی و ناوخۆیی بپارێژرێت و، كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستوور و ئه‌و به‌نددانه‌ی په‌یوه‌ندییان به حوكمرانی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و مافی نه‌ته‌وه و گه‌لان و مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و، یه‌كێكیش له‌وانه مادده‌ی 140ی ده‌ستووره كه گۆڕانكاری دیموگرافی چاره‌سه‌ربكات، جێبه‌جێبكرێن و، به‌م جۆره‌ش ده‌كرێ سه‌رژمێرییه‌كی یارمه‌تیده‌ر بۆ سیاسه‌تێكی گه‌شه‌پێده‌ری گشتی و ده‌ربازبوو له عه‌قلیه‌تی ده‌وڵه‌تی به‌رخۆر و، دوور له مه‌به‌ستی سیاسی شاراوه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار له ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌رژمێره، دابینبكرێت.
له‌گه‌ڵ نه‌بوونی گومان له‌سه‌ر پێداویستی سه‌رژمێری بۆ ڕیكخستنی كاروباری ده‌وڵه‌ت، ئه‌نجامدانی گه‌شه‌پێدان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌ت و باوه‌ڕبوون به ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانی له بورای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، به مه‌به‌ستی كاركردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری گونجاو و دابینكردنی ژیانی شیاو و پڕكه‌رامه‌ت بۆ هاووڵاتی، كه سه‌رجه‌م ئه‌م خاڵانه له ئارسته‌ی حكومه‌ته یه‌ك له دووا یه‌كه‌كاندا به‌دی ناكرێت.