دواین هەواڵ

بریاری ڕیفراندۆم مێژووێک بۆ کوردستان

‌ئەسرین عاسی شوانی

07/06/2024

کورد وەک گەلێکی دێرین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان هەر لە دێر زەمانەوە ڕوبەڕوی چەندان جینۆسایدو هەوڵی سڕینەوە دراوە لە لایەن دوژمنانیەوە، بەڵام بە قەد ئەوە کاریگەری نەبووە کە، کورد خۆی لە نێوان خۆیان دا ناکۆک و ناتەبا بونەو ئەو ناتەبای و ناکۆکی و خۆ بەکەم زانینە، وای کردوە کورد وەک میللەتێکی ژمارە دوو لە ناوچەکە سەیر بکرێت، کێشەکە لەوەدایە کورد بە حوکمی ئەوەی میللەتێکی ژێر دەستە بووەو هەمیشە لە لایەن دوژمنانیەوە سەرکوت کراوەو ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوانیان دا چێنراوە هەمیشە خۆی بە کەم و دوژمنان و میللەتانی کەی بە گەورەو سەردەستەی خۆی زانیوە.

لەگەڵ ئەوەش دا هەندێ لە حیزب و میدیای کوردی بە تایبەت میدیای هەندێک لە حیزبەکان کار لە سەر ئەوە دەکەن ئەو خەونانەی دوژمنان بهێننە دی و کورد وەک و گەلێکی بچوک و هیچ لە بارا نەبوو پیشان بدەن دوژمن بەهێز و کورد بەبێ هێز پیشان بدەن بە جۆرێک گەلی کورد هەر چاوەڕوانی خوانی دوژمنان بێت و بێ ئەوان نەتوانن پەنجە بە ئاودا بکەن.

بۆ نمونە ئەگەر بێین و لە ڕیفراندۆم بڕوانین لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی شی بکەینەوە لایەنی ئەرێنی زۆر زیاترە لە لایەنی نەرێنی، بەلای کەمەوە لەو ڕۆژو ساتەدا گەلی کورد سەلماندی کە ئیرادەی بەهێزی هەیە بۆ سەربەخۆیی، ئیرادەکەشی لە دەرەوەی ویستی حیزب و بەرنامەی سیاسییە، لەبەر ئەوەی کورد لەو ڕۆژەدا سەلماندیان کە نایانەوێت لەوە زیاتر ژێر دەستەو کۆیلە بژین، بۆیە لە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیردا بڕیاری چارەنوس سازیان داو، بۆ جیهانیان سەلماند کە خواستی سەربەخۆیی لە لای تاک بە تاکی کورد بونی هەیە، بەڵام بە داخەوە دوای ئەنجام دانی ڕیفراندۆمەکەو دژایەتی کردنی لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە هەندێ لایەنی کوردی و میدیاکانیان کەوتنە دژایەتی ئەو پرۆسەیە، بەڵام بێ ئاگا لەوەی کەوا ئەو پرۆسەیە ویست و داواکاری سەرجەم کوردە بە هەوادارەکانیانەوە، بێ ئاگا لەوەی کەوا بڕیاری ڕیفراندۆم ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە دڵی داگیرکەران دا چاندووە و بە جۆری توشی شۆکی کردون کە قەت بیریان نەچێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەوانی داگیرکەران لە گرنگی بڕیاری ڕیفراندۆم تێگەیشتون بە پێچەوانەی هەندێ لە حیزبە کوردیەکان و میدیاکانیان، کە ئەوەندە خۆیان بە بچوک و کەم دەزانن و دوژمن بەگەورەو زەبەلاح هەمیشە چەشنی کۆیلە لە خۆیان و میللەتەکەیان دەڕوانن و ستایشی داگیرکەران دەکەنەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP