دواین هەواڵ

ئێستا حەکیمیی سەرۆک (بارزانی)تان بۆ دەرکەوت؟

‌ئەسرین عاسی شوانی

پێش 2 هەفتە

ماوەی چەند ساڵێكە بافڵ دەست نەماوە ماچی نەکات، هەتا مامی (بارزانی) ببینێ، بەڵام سەرۆک بارزانی رەتی دەکردەوە. چونکە دەیزانی چ توخمێکە! ئاخر خۆ باوکی واتە مام جەلال کە لێیان پرسیبوو: چەند منداڵت هەیە؟ لەخۆڕا ئەو وەڵامە سەیرەی نەدابۆوە كە زۆر كەس باسی دەكات. بافڵ، دەکرێ ئەدمینێكی سەرکەوتوو بێ لە تیکتۆک،

بەڵام هەرگیز بۆ سیاسەت دەست نادات، چونکە کەسایەتییەکەی خاڵییە لە فکر و لە سیاسەت و لە ئاکار. ئەو لە (...)ڕێ بوو بە كوڕێ! هەر لەخۆیەوە لەو حزبەدا خۆی کرد بە کەسی یەکەم چووە سەر كورسیی سەرۆكایەتیی حزبەکەی، ئەو کوا لە دیموکراسی دەگات؟ ئەوێک کە میلیشیاپەروەر و دوژمن دۆستە، كە هەمیشە حەزی لە ئامێزی نەیارانی كوردستانە،

کوو دەبی لەگەڵ مەرجەع کۆ ببێتەوە؟ ئێستا تێگەیشتین کە بارزانی بۆ نایەوێ لەگەڵی دانیشێت، ئێ سەرۆك بارزانی شەست و دوو ساڵە سیاسەت دەکات،

چۆن لەگەڵ ناحاڵییەكی بێئاگای! ڤایپ بەدەست دابنیشێت؟ ئەم بافڵە، لەملا بانگەشەی ئەوە دەکات پشتی کوردی باکوور دەگرێ و لەولاشەوە تەنگی بە پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات هەڵچنیوە، ئەوە با تەسلیمکردنیشیان بوەستێت. ئەرێ ئێوە هەرگیز پرسیوتانە: بۆچی لە سنووری هەولێر درۆن لە پە.کە.کە نادات و لە زۆنی ئەوان ناوچە نیە نەکرێتە ئامانج؟ ئەمە خەڵکی ژیر تێی دەگات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP