دواین هەواڵ

وەسفی عاسی لە نێو زەلکاوی شۆڤێنیەت

‌ئەسرین عاسی شوانی

پێش 4 هەفتە

پێشمەرگە وەک سیمبوڵی کورد،پاراستنی خاکی کوردستان وشەرەف و کەرامەتی گەلەکەمانی لە ئەستۆ گرتوە،کە بەبەهاترین سەروەتی خۆی کە خۆێنەکەیەتی پارێزگاری لە شکۆی نەتەوەکەی کردوە،بە جۆرێک بستێک لە خاکی پیرۆزی کوردستان نەماوە خوێنی سور ئاڵی لەسەر نەڕژاندبێ.

ئاڵای کوردستان کە ناسنامەی کوردایەتی و کوردستانیەت ڕەنگ ڕێژ دەکات،بێ ئاڵا هەر میلەتێک لەسەر گۆی زەوی بێ،واتا لەدەست دانی شکۆو کەرامەت،بۆیە ئاڵای کوردستان و پێشمەرگەو ئاسایش و کوردستان دانەبڕاوێکی هەمیشەیی بزاوتی ڕزگاری خوازی گەلەکەمانە،گەلی کوردو شۆڕشە مەزنەکەشی لەسەر بست بە بستی خاکی کوردستان لێپرسینەوەی لە دوژمنان کردوەو درێژەی بە خەباتی نەپساوەی داوە،گەر ئاوڕێک لە کەرکوکی دڵی کوردستان بدەینەوە،کە هەمیشە چەقی ململانێکانی شۆڕش و داگیرکەران بونە،

هەرگیز کوردو شۆڕشەکەی مساوەمەی لەسەر کەرکوک نەکردوەو دەریایەک خوێنی لەو پێناوەدا بەخشیوە،دژی دڕندەترین ڕژێم وەستاوەتەوەو لە بستێک لە خاکی کەرکوک خۆش نەبوە لە سەردەمی شاخ و خەباتی چەکدارانەی دا،ئێستاش لە چوارچێوەی دەستوری عێراق و مادەی 140دا شەڕی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکانی ناسراو بە ناوچە جێناکۆکەکان دەکات،کەچی شوڤێنیەتی عەرەب گەیشتۆتە ئاستێک دەست بۆ ناوی پیرۆزی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان بەرن،وەک لە نوێترین لێدوانی وەسفی عاسی دا ناڕەزایەتی دەردەبڕێ و ڕەتی دەکاتەوە کە پێشمەرگەو ئاسایش نابێ بگەڕێنەوە کەرکوک و قەرسە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شارەکە،

بەڵام با عاسیەکان ئەو ڕاستیە بزانن کە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک چۆن لەسەردەمی بارزانی باوک دەسبەرداری کەرکوک نەبون،ئێستاش لەلایەن مەرجەعی کوردایەتییەوە کەرکوک هەر دڵی کوردستانەو دەسبەرداری بستێکی نابێت و بەهەوڵی سەرکردایەتی پارتی کەرکوک هەر دەگەڕێتەوە باوەشی هەرێمی کوردستان و ڕیسوای بۆ هاوچەشنەکانی وەک وەسفی عاسی دەمینێتەوە،

ئاخر دەکرێ لە ئەو شۆڤێنیانە بپرسین ئەو کاتەی پێشمەرگە خۆێنی خۆیان لەسەر خەڵکی کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکانەوە دەڕشت هاوچەشنەکانی وەسفی عاسی لە کوێ بون،هەر ئەوان نەبون هاوکاری داعشیان دەکرد بە مەبەستی داگیرکردن و وێران کردنی شارەکە لەسەر دەستی داعش،بۆیە بەبیری ئەو شۆڤێنیانەی دەهێنینەوە کە کەرکوک کوردستانیەوتا کوردێک مابێت بە کوردی دەمینێتەوەو ڕۆژێک دەبێ بگەڕێتەوە باوەشی کوردستان چونکە کەرکوک خاوەنی پێشمەرگەیەو پێشمەرگەش ئامادەی گیان بەختکردنە لە پێناو کەرکوکەکەی.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP