دواین هەواڵ

کێ ڕۆڵ دەبینێت لە لیبیادا؟

‌چنور جەعفەر ئەحمەد

22/05/2024

لەم کورتە ووتارەمان تیشک دەخەینە سەر ووڵاتی لیبیا لەڕووی سەقامگیری و ئەو هۆکارانەشی کە بوونەتە هۆی ناسەقامگیری لەم ووڵاتەدا، هەرچەندە سەرەڕای ئەوەی لەدوای نەمانی سەرۆکەکەیانەوە قەزافی، چیتر لیبیا نەبۆتە جێگەی بایەخ و سەرنجی میدیاکان. بەڵام بەردەوام هۆکارە لە بوون بە سەرچاوەی ناسەقامگیری لە داینامیکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا. لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، لە ژێر ڕێنمایی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، سەرکردە دیارو دامەزراوەییەکانی لیبیا گەیشتنە سازشێک لەسەر ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی. بەڵام پێدەچێت دۆخی چەقبەستویان یارمەتیدەر نەبێت لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەم پرۆسەیەدا. ئەمەش دەگەڕێتە بۆ بەرژەوەندیخوازی سەرکردەکانی ئەم ووڵاتە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان نەک ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی چارەنوسساز.

ئەم چەقبەستووە سیاسییە کاریگەری لەسەر ئابووری لیبیاش کردووە، بەتایبەتی کەرتی وزە. چونکە دابەشبوونی وڵات بۆ دوو حکومەت، بوەتە ئاستەنگ لەبەردەم چالاکییەکانی کۆمپانیای نیشتمانی نەوت (NOC)، کە لە هەوڵدایە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی بەرهەمهێنانی کەرتی ووزە لەم ووڵاتەدا. جگە لەوەش بوونی دەستێوەردانە دەرەکیەکان دۆخێکی چەقبەستوی سیاسی لە لیبیادا دروستکردوە بەجۆرێک کە ووڵاتەکەی کردۆتە شانۆیەکی ڕکابەری نێودەوڵەتی. بۆ نموونە جێگیربوونی ڕووسیا لە لیبیادا لەلایەک، هەروەها هەوڵەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆخۆ بەهێزکردن و بەرپەچدانەوەیان بۆ مۆسکۆ لەناوچەکەدا لە لایەکی ترەوە. لەم چوارچێوەیەدا، سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا بۆ لیبیا، هەڵوێستی ئیتالیای لەو وڵاتەدا بەهێزتر کرد، بە ئامانجی ئەوەی ڕۆڵێکی بەرچاوتر لە پرۆسەی سەقامگیریدا بگێڕێت بۆ ئیتالیا. چونکە لێرەدا دیاردەی کۆچ بوەتە ئەوپرسەی نێوان ئیتالیاو لیبیا کە پێویستە سنورداربکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆچ بووەتە ڕێگەیەک  بۆ دووبارە تێکەڵ بوونەوەی داینامیکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لەکاتێکدا هۆکارێکیشە بۆ ناسەقامگیری سیاسی لە وڵاتەکەدا.

هەربۆیە ئەگەری بەڵێی هەڵبژاردنێکی گشتی لە لیبیادا بۆ ساڵی داهاتوو کەمکردۆتەوە، هەرچەندە چەند مانگێک لەمەوبەر ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمی ئەو یاسایانەی پەسەند کرد کە بڕیارە دەنگدانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بەڕێوەببەن، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی نیشتمانیش ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنیان، بەڵام بەردەوام بوونی ناکۆکیەکانی نێوان کوتلە ڕکابەرەکانی لیبیا سەبارەت بە ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکان و مەرجەکانی کاندیدبوون. گریمانەیەکی دوورە لە چارەسەرکردنێکی خێرای ئەم ناکۆکیانەدا. چونکە ئەوانەی کە ئێستا لەگەڵ ئەوەدان وڵاتەکە دابەش بکرێت بەسەر دوو حکومەتی ڕکابەردا، نەک گرەوەکانیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بێت. چونکە بە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن ترسی دورکەوتنەوەیان هەیە لە پۆستە باڵاکانیان

بەربەستەکانی بە پیشەسازیکردنی نەوت دیوەکەی تری دابەشبونی لیبیایە، هەربۆیە ئەم دابەشبونە سیاسیەی لە لیبیادا کاریگەری لەسەر ئێستا و داهاتووی پیشەسازی نەوتیش دروستکردوە لەم ووڵاتەدا، زۆرجار بەرهەمهێنانی پیشەسازی نەوت بە حوکمی لەژێر کاریگەری سیاسەتەکانیاندایە بەمەبەستی ڕکابەری سیاسی لایەنە نەیارەکانیان بەکاری دەهێنن. سەرۆکوەزیران عەبدولحەمید دبێیبە. کاتێک دوایین ئابڵوقەی لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆتایی هات، ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە ئەمریکا فشاری خستە سەر پشتیوانانی حەفتەر لە ئیمارات کە دەڵاڵی ڕێککەوتنێکیان کرد، هەرلەبەرئەمەشە  لە ئێستادا  سامانی نەوتی لیبیا لەنێوان بنەماڵەی حەفتەر و دبەیبە دابەشکراوە. بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرهەمهێنانی نەوت و داهاتووەکەی پەیوەستە بە ئامادەبوونی سیاسی لایەنە دابەشکراوەکان لە لیبیادا. لە کاتێکدا کە کۆمپانیای نیشتمانی نەوت یەکیانگرتەوە، بەڵام هەبوونی دوو حکومەت وا دەکات کە ئەستەم بێت بۆ NOC کە پارە بۆ وەبەرهێنانی پێویست دەستەبەر بکات. چونکە هەردوو لایەن بە بێباکی داهاتەکانیان خەرج دەکەن. هەرچەندە، NOC خەبات دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی کە بەرهەمهێنانی بڕی 2 ملیۆن بەرمیلە  تا ساڵی 2025. بەڵام دابەشبوونی بەردەوام، و نەبوونی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکارێکی یەکگرتوو ڕێگری دەکات لە گەشەی پیشەسازی نەوتی لیبیا.

دەستێوەردانە دەرەکیەکان بەهەمان شێوە کاریگەری لەسەر دۆخی چەقبەستوی سیاسی لیبیا دروست کردوە، لیبیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە کە یەکەم شەڕی ناوخۆی تێدا سەریهەڵدا، کەم تا زۆر تووشی دەستێوەردانی دەرەکی بەردەوام بووە. لەو کاتەوە ژمارەیەکی زۆر لە گەلی لیبیا سەروەری وڵاتیان پێشێل کردووە، هەروەها لەلایەن چینێکی سیاسی ناوخۆییەوە ئاسانکاری بۆ کراوە کە بە تەواوی نەیتوانیوە ئەم دەستدرێژیانە سنووردار بکات و بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیانی بەدی بهێنێت. ئەنجامەکەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە چینی هەڵبژێردراوی سیاسی لە لیبیادا بە سروشتی نەبووە. بە پێچەوانەوە زۆرێک لە ئەکتەرەکانی لیبیا مانەوەی خۆیان بەو ئیمتیازاتانەدا لەنگەری گرتووە کە بە وردی بەهۆی دەستێوەردانی دەرەکییەوە بەدەستیان هێناوە. بوونی ڕووسیا  لەناوچەی ڕۆژهەڵات و باشوری لیبیادا، لە دوای شکستی سەربازی فیڵد مارشال خەلیفە حەفتەر لە نزیک تەرابلوس لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٠، ڕووسیا  مانەوەی چەکداری لەم ناوچەیەدا بە شێوازێکی نهێنی پاراستووە لە ڕۆژهەڵات و باشووری لیبیادا. لەبەرئەوەی بنەماڵەی حەفتەر بوونی خۆیان بە پێویست دەزانن، لەم پێناوەشدا بەرتیلی زۆری ماددییان پێشکەشی ڕووسەکان کردووە. جگە لە گۆڕینی ڤاگنەر بە لایەنە نیمچە تایبەتەکانی دیکەی وەک ڕێدوت، لە ساڵی ٢٠٢٣، دەوڵەتی ڕووسیا بە فەرمی هاتۆتە نێوخاکی لیبیا وەو بە شێوەیەکی بەرچاویش بوونی هێزی سەربازی و چەک و چالاکیی دیپلۆماسی زیاد کردووە. بەپێچەوانەی چوار ساڵ لەمەوبەر کە هێزەکانی لیبیا و تورکیا ئامادەبوون ئازاری ڕووسەکان بدەن، ئێستا هیچ دژایەتییەکی لەو شێوەیە بوونی نییە. بە پێچەوانەوە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا  کە سەرقاڵی چەسپاندنی شوێنپێی سەربازی خۆیانن لە ناوچەکانی ژێر دەستی حەفتەر خۆیان بۆ شەڕی داگیرکردنی خاک ئامادە ناکەن. هیچ نیشانەیەک نییە بۆ هێرشکردنە سەر تەرابلوس یان میسراتە لە داهاتوویەکی نزیکدا. بەڵام ئامێری هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵات و باشووری لیبیا زۆر بەهێزتر بووە لەچاو چەند مانگێک لەمەوبەر.

کاتێک جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کە سەردانی لیبیای کردوە وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا تەنها بۆ بابەتی کۆچ و سەقامگیری نێوان هەردوو وڵات نیە، بەڵکو بۆ هۆشیارکردنەوەی ئەمریکایە لەسەر جەختکردنەوە لە خاڵێکە کە ئیدارەی ئەمریکا پێویستە ئاگاداربێت، ئەویش فراوانبوونی گەورە بوونی ڕووسیایە لە لیبیادا. هەرچەندە ئیتاڵیا سیاسەتی هەمەلایەنەی درێژخایەنی گرتۆتەبەر بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری پێشکەوتووانە لە لیبیادا، بەڵام ئەم گرێبەستە دەرەکیانەی نێوان هەردوو ولات تا دێت کاریگەرییان کەمتر دەبێتەوە. بەپێچەوانەوە ڕۆڵی لیبیا وەک ڕێگایەکی گەورەی کۆچبەری بۆ ئەوروپا. شێوازی کارلێکی ئەوروپییەکانی لەگەڵ لیبیادا گۆڕیوە و ڕێگەی زیاتری بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەکتەرە ناوچەییەکان دابینکردووە. لەم نێوەندەدا، زلهێزە دژبەرەکانی وەک ڕووسیا، یارمەتی حەفتەرەکان دەدەن بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بەسەر دەریای ناوەڕاستدا، بەهۆی کاریگەرییە ناسەقامگیرییەکانی لەسەر سیاسەتی ئەوروپا. لەم کاتەدا هەموو دەوڵەتانی باکووری ئەفریقا گرێبەستی کۆچبەرییان لەگەڵ ئەوروپا هەیە، و هاوکاری دەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەرییان هەبێت. لە ئێستاشدا کە نیجەر، جارێکی دیکە دەستیکردووەتەوە بە ئاسانکاری بۆ ڕۆیشتنی کۆچبەران، ئەمەش ڕێگایەکی نوێی کردۆتەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی نوێی نیامی و هاوتاکەی لە تەرابلوس و میلیشیا قاچاخچییەکانی گەلی لیبیا. هەربۆیە دەتوانین بلێین لە ئێستادا دیاردەی کۆچ هۆکارە سەرەکیەکەی یارمەتیدانی پارچە پارچە بوونی لیبیایە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP