دواین هەواڵ

هەر بۆ مێژوو

‌محەممەد ئەمین پێنجوێنی

06/03/2021

بەبۆنەی هاتنی پاپاوە بۆ عێراق و باشوری کوردستان حەزم کرد ئەم یادگاریە مێژوویەتان بۆ باس بکەم لە یەکێ لە کۆبونەوە کانی بەرلەمانی کوردستانی دەرەوەی وڵات لە ئیتالیا لە ڕۆما بەندەو دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی چاومان کەوت بە یەکێ لە مسییۆ نێرەکانی پاپا داوامان کرد کە ئەمانەوێ جەنابی پاپا ببینین وەکو(شاندی پەرلەمانی کوردستانی دەرەوەی وڵات)مسییۆ نێرەکە کە نۆێنەری کەنیسەی ئەنگلی کانی بەریتانی لە تەك دا بو وتیان ئێمە لایەنێکی ئاینین ناتوانین لا یەنی سیاسی ببینین .

مەگەر سەرۆك دەوڵەتێك یان کەسانی ئاینی ئەویش بۆ کاوباری ئاینی لەجیهاندا .ئیتر ئێمە پێکهاتین لەسەر ئەوەی بەناوی ئەنستیوتی کوردی بەرلینەوە نامایەك بۆ دەوڵەتی فاتیکان و دیوانی پاپای مەزن بنوسین بۆ ئەو دیدارە کەبۆ یەکەم جار لە مێژوی سیاسی کوردا کارێکی لەم شێوەیە دەکرێت نامەکەمان بەواژۆی ئەم بەڕێزانە بو 1- دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی سەرۆکی یەکەمی ئەنسییتوتی کوردی لەبەرلین

2- محەمەد ئەمین پێنجوینی سەرۆکی دوهەمی ئەنستییوتی کوردی لە بەرلین و بەڕێوەبەر

3- عەبدول ڕەحمان دوڕە موفتی پێشوی دیار بەکرو کەسایەتی ئاینی و سیاسی

4- دل بە خون دارا کارگێڕی ئەنستیییوت و بەرپرسی بزاڤی ڕۆشنبیری کە ئەو کاتە ئەندامێکی چالاکی پەکەکە بو.

لەگەڵ نامەکەدا سیڤی خۆشمان نارد بو لەبەهاری ساڵی ۱۹۹٥ دا لەفاتکان بەدیداری پاپا پۆڵسی دوهەم شاد بوین . یاداشتێکمان پێشکەش کرد دەربارەی مەزڵومیەتی گەلی کوردستان وە باسی ئەوەشمان کرد کە کەلتوری کوردستان بەرەو لە ناو چون دەچێ بە هۆی ئەو گەل و وڵاتانەی کە کوردستانیان داگیر کردوە چونکە کەلتوری کورد بەشێکی سەرەکی و گرنگە لەدیانەتی ئیبراهیمی و کلتوری میزو پۆتامیا وە کرستیانەکان .

وە هەروەها نامەی بەڕێز ئۆچ ئالانیشمان دا بە پاپا کە داوا دەکات حەزرەتی پاپا یارمەتی دەر بێ بۆ جارە سەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە تورکیا . پاپا فەرموی خودا یارمەتیم بدا نۆێژێکتان بۆ دەکەم کە بە ئاشتی و ئا سودە ی بژین ئەوەی شایانی باس بێت من جلی کوردیم لەبەردا بو کە بوە جێ سەرنجی پاپا و میدیاکان بەم بۆ نەیەوە بە خێر هاتنی پاپا فەرەنسیس دەکەین هیوا دارین هاتنەکەی ببێتە مایەی ئاشتی و تەبایی بەینی ئاین و مەزهەبەکانی عێراق و کوردستان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP