ئەمە تەنھا لە ناوبردنی کازمی نەبوو بەڵکو لە پشتی ئەم ھەوڵەوە نەخشە و پیلانی کودەتایەکی چەکداری دارێژراو ھەبووە بۆ دەست بەسەراگرتنی دەسەلات.
دیارە ھێزە دۆراوەکانی ھەڵبژرادن بە پشتیوان و یارمەتی دەرەکی ویستیان سیستەمەکە بگۆرن بیخەنە ژێر دەستی ئەو ھێزانەی کە بە موشەک و درۆن شاری ھەولێر و فرۆکەخانەی ھەولێریان بۆمبا بارانکرد و ویستیان پرۆسەی ھەرێمی کوردستانیش لەناو بەرن.
ھەرئەم ھێزە دەرەکیانە ئەیانەوێت عێراق و ھەرێمی کوردستان بکەن بە میدانی تەسفەی حساباتی ئێران و ئەمریکا و تورکیا گەلی عێراق شانسی ھەبوو کە کازمی نەکوژرا و پیلانەکە سەری نەگرت.
بە رای ئێمە ھەر لێرە دا ناوەستێ رەوشی سیاسی عێراق بە کوردستان ەو بەرە قۆناغێکی نادیار و ئالۆزدا تێپەردەبێت.