دواین هەواڵ

مێژووی عەقڵ لە مرۆڤدا

‌سەرۆ قادر

16/07/2022

مێژوی عەقڵ لە تاریخى مرۆڤایەتیدا لە ٥٠٠ ساڵ تێناپەڕێت یانى تا ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا هەموو تاریخى مرۆڤ ، دیرۆکێکی نەزانانە بووە کە دەیخوێنیەوە شەڕ و داگیر کارى و جۆرەها ئازاردانى ئینسانى تێدایە ، هەر بۆیە تاریخ ، تاریخێکى نا ئینسانییە .

لە ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستاوە کە قۆناغى نوێ دەستى پێکرد هەندێک لە دیرۆک بووبە تاریخى زانستی ، ئەوە دیرۆکی ئەو دەسکەوتانەىە کە بەشەر هەیەتى . کەنگینێ ئەوە بوو ؟ ئەو کاتەى کەو ا ماشینى چاپ دا هات ، کتێب چاپ کرا ، رۆژنامە ، ساڵنامە چاپ کران . کە کتێب پەیدا بوو ئینجا زانکۆکان پەیدا بوون کە کتێب پەیدا بوو بیردۆز پەیدا بوو کە کتێب زۆر بوو زۆر کەس دەیخوێندەوە جا تەکنۆلۆژیا پێشکەوت . کە تەکنۆڵۆژیا پێشدەکەوێ ئاستی ژیانى مرۆڤ بەرز دەبێتەوە

لە قۆناغى نوێدا کە پێ دەڵێن قۆناغى مۆدێڕن بناغەیی ئیعتمادى ژیانی کۆمەڵگا و هى تەنزیمى کۆمەڵگا لەسەر دەستکەوتەکانى زانستە نەک لەسەر داب و نەڕێت و چیڕۆک .

هەر شتێک زانست تەزکیەى نەکات لە کۆمەڵگاى نوێدا جێ نابێتەوە. علم هەمیشە لە بەرژەوەندى ئینساندایە . مێشکی ئینسان لە ٥٠٠ ساڵى ڕابردوو شوێنێکى تایبەتى هەیە کە پێیدەوترێت توێژی سەرەوەى مێشک دەستى بە گەشە کردووە هەڵبەت زیاتر لە قۆناغەکانى پێشوو. ئەوەش نەتیجەى خوێندەوارى و زانیارى و تێکەڵبوونى تەجرەبەى مرۆڤایەتییە .

لە کۆمەڵگای نوێدا هیچ سازش هیچ گفتوگۆێک لە گەڵ کۆمەڵگای کۆندا نییە یانی دەبێ بە جێ بهێڵى .

بۆ نموونە تۆ رێزى مێژوی خۆت دەگرى وەکوو دیرۆکی درووستبوونت بەڵام ئەم دیرۆکە پڕ لە ئازار و پڕ لە شکستیشە کە دەیخوێنى بۆ ئەوەیە کە بزانى چۆن گەیشتوویە ئەم قۆناغەى ئێستا، بەو مانایە نییە کە لە سەر ئەوێ بمێنییەوە . نهێنی ئەوى دەبێ قانون وە سیستەمى سیاسى ئێمەى ئێستا هى دوێنی نەبێ بە هەموو بیروباوەرەکانیەوە ، ئەوەیە . کە دەڵێن هەموو داب ونەڕێت و عورف و ئەوەى کە لە کۆمەڵگای ئێمە دا دروست بووە لە گەڵ باوەرى دینى ، بە دینە جیاجیاکانیشەوە لەگەڵ ئەوپەڕى رێزم بۆیان دەبێ نەچنە ناو سیستەمى سیاسى چونکە سیستەمى سیاسى نوێ بەوان بەڕێوە ناچێت .

بەڕێوە ناچێ بۆ؟ چونکە سیستەمى سیاسى لە سەر بنەمای ڕوانگەى علمى بە ڕێوە دەچێت . سۆسیال میدیا بەرهەمى ئەو پێشکەوتنە علمیەیە . ئەم پێشکەوەتنە علمیە تاکە کارێکى کە دەیکات ئازادى مرۆڤ وەک تاکە کەس زیاتر دەکات .

یانى ئەگەر سیستەمى وڵاتیش مەجالى کەرەستەى دەڕبڕینى بیرو راى ئازاد دروست نەکات خودى ئەو سیستەمە مۆدێڕنە دروستى کردوە .سۆسیال میدیا و دەزگاکانى ڕاگەیاندن کە پشت بە ئەنتەرنێت دەبەستێ ئەگەر بە بێ تەنزیم بەڕێوە بچن یانى ئەگەر وڵاتێک نەبێ کە ڕوانگاى هەبێ بۆ هەموو بوارەکانى پێشکەوتن، ئەگەر حکومەتێک تەنزیمى ئەو بوارە نەکات بە شێوەێکى پەڕت و بڵاو و ناکۆک بەڕێوە دەچێت هەموو کەس ئەتوانێ قسەى تێدا بکات وە هیچ کەس نابێتە مەرجەع.

بۆیە حکومەتێکى باشى بەهێز نەبێ زانکۆکان پێشناکەون وە ئەگەر زانکۆکان پێشنەکەوتن ، لەم سۆسیال میدیایەدا کە ئێمە دروستمان نەکردوە دونیاى دەرەوە دروستى دەکات و بە دەستى ئیمە دەگات جا بەرهەمە فکریکەى جۆرێکی ناکۆکى ناعلمى دەبێ کە پێیەوە مەشغوڵین پێیەوە تووشى خیلاف دەبین پێیەوە دژى یەک دەوەستین بەڵام هیچ شتێکمان دەست ناکەوێ هیچ نەتیجەێکمان دەست ناکەوێ کە وڵاتەکەمان بتوانێ سەقامگیر بێ .

بەڵاى سۆسیال میدیا یان میدیاى پێشکەوتووى ئەم زەمانە کە ئێمە تێیدەگەین بەڵایە ئەگەر لەو بوارەوە بێت ،! لە ڕاستیدا بەڵایە کە وڵاتەکە باش تەنزیم نەبوە و سیستەم بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP