دواین هەواڵ

سوپاس بۆ وێنەگرەکــە

‌توانا عوسمان

13/06/2022

تاوانەکە ئەوە نیە کەئەوەی شەقی تێهەڵئەدرێ ژنـە، تاوانەکەش ئەوەنیە ئەوەی لێ ئەدرێ کەسوکاری قوربانیە، تاوانەکە ئەوەیە کەپۆلیس لەدادگایا بەشەق لەمرۆڤ ئەدات.

ئەوەی ئەمرۆ لێیدرا پیاویش بوایە و کەسوکاری بکوژەکەش بوایە هەر تاوانە مادام پۆلیس لێی ئەدات، هەڵبەت مادام بەشەقەو لەداگادایە ناشرینترە.

نیسانی 1991 لەلۆس ئەنجلۆس کاتێک جۆرج هۆڵیدەی بەکامێراکەی لەماڵەوە تەسویری ئەو مرۆڤەی کرد کەژمارەیەک پۆلیس بەشەق و بۆکس لێیان ئەدا، گەورەترین ڕووداوی لەکۆمەڵگای ئەمەریکادا دروستکرد و بەدوایدا فشارێکی گەورەو زنجیرەیەک پشێوی و گۆڕانکاری لێکەوتەوە.

توندوتیژی و پێشێلکاری هەیە، بەڵام حیکمەت لەوێنەگرتن و دۆکیومێنتکردنیدایە.

ڤیدیۆکەی دادگای سلێمانی، بەکارهێنانی دروستی مۆبایلەکانی دەستمانە وەک چەکێکی مەدەنی بۆ چاودێری و هۆشیاری جەماعی.

ئەمڕۆ کەهەموومان مۆبایلمان پێیە، هەموومان وێنەگر و ڕۆژنامەنوسی بێ موچەین، دەبێت بیرمان بێت لەکوێیا ناشرینی و پێشلێکاری هەیە تۆماری بکەین، مۆبایل تەنها بۆ سێڵڤی نیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP