سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوزیرى عێراق و شانده باڵاكه‌ى یاوه‌رى بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكادا، پێوتین:
ستایشكردنه‌كانى تره‌مپ بۆ زه‌یدى و باسكردن له‌وه‌ى زه‌یدى كاندیدى خۆى بوه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرى عێراق و دواتریش به پیاوه به‌هێزه‌كه‌ى عێراق و "خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست"ى ناوبرد و عێراق-ى نوێى به هاوبه‌شێكى ستراتیژى وڵاته‌كه‌یشى ناساند... وه‌كچۆن له به‌رانبه‌ردا، زه‌یدى راشكاوانه رایگه‌یاند: ئه‌و باره سه‌خته‌ى وه‌ك پاشخانى قه‌یرانى گه‌وره‌ى ئابوریى به‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى گرتوه‌ته‌وه و بۆى به‌جێماوه، ته‌نها به هاوپه‌یمانێتیى ستراتیژیى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا چاره‌سه‌رده‌بێت و وتیشی: تاکو 30 سێپتامبەر، تەواوی هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت چەکدەکرێن... هه‌مو ئه‌مانه، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كمان پێده‌ڵێن:
یه‌كه‌م: زه‌یدى بۆ سه‌ركه‌وتنى له‌به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرى عێراق، هه‌مو هێلكه‌كانى خستوه‌ته سه‌به‌ته‌ى ئه‌مه‌ریكاوه. ده‌مێكه ئینگلیز گوتویه‌تى: "هه‌مو هێلكه‌كان مه‌كه‌ره سه‌به‌ته‌یه‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر سه‌به‌ته‌كه‌ت لێكه‌وت، هه‌مویان نه‌شكێن".
دوه‌م: زه‌یدى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه چانسى به‌هێزى ده‌درێتێ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته به‌هێزترین و كاریگه‌رترین سه‌رۆكوه‌زیرى عێراق؛ له‌دواى كه‌وتنى به‌عسه‌وه له عێراق.
سێیه‌م: خۆرى چوارچێوه‌ى هه‌مئاهه‌نگیى و سه‌ركرده‌كانى به‌ره‌و ئاوابون ده‌چێت و ئه‌مه‌یش ململانێى توندى نێوان ئه‌و سه‌ركردانه و زه‌یدى لێده‌كه‌وێته‌وه.
چواره‌م: تاكو 30 ئه‌یلولى ئه‌مساڵ، کاردەکرێت بۆ چەککردنی ته‌واوى هێزه میلیشیاكانى عێراق به هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا، وه‌كچۆن زه‌یدى به ده‌نگى به‌رز و له كۆشكى سپى-یه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر كرده‌وه، بەڵام هێشتا ئەمەیش ئاڵنگاریی گەورەی لەبەردەمدایە.
پێنجه‌م: عیراق، هاوشێوه‌ى سوریاى ئه‌حمه‌د شه‌رع و وڵاتانى كه‌نداو، ده‌بێته هاوپه‌یمانى ستراتیژى ئه‌مه‌ریكا و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
شه‌شه‌م: عێراق له‌سه‌رده‌مى زه‌یدى دا، كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى له‌ژێر پاڵتۆى ئێران بچێته ده‌ره‌وه.
حه‌وته‌م: عێراق تاكو كۆتایى 2026 له‌به‌رده‌م ئاڵنگاریى گه‌وره‌دا ده‌بێت و هێشتا مینه‌كانى به‌رپێى زه‌یدى زۆرن، كه ده‌شێ له ساتێك له ساته‌كان دا، پێیدا بته‌قنه‌وه و له‌پێى بخه‌ن. سەرەڕای ئەوەی زەیدی هیچ پێگەیەکی لە پەرلەمان دا نییە و رەنگە تاماوەیەکی زۆریش، کابینە نیوەناچڵەکەی پڕنەکرێتەوە.
هه‌شته‌م: ئێران به‌وردیى چاودێریى هه‌نگاوه‌كانى داهاتوى زه‌یدى و هاوپه‌یمانه‌كانى و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى ده‌كات؛ له عێراق.
نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر زه‌یدى بتوانێت به‌پشتیوانیى ئه‌مه‌ریكا ئامانجه‌كانى بهێنێته‌دى و وه‌كو كاراكته‌رێكى به‌هێزى عێراق و ناوچه‌كه ده‌ربكه‌وێت، مافى مانه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات دا، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر بەردەوامدەبێت. تائه‌وڕاده‌ى ره‌نگه ببێته سه‌دام حسێن-ێكى نوێ له عێراق دا، به‌ڵام به‌شێوازێكى دیكه.
ده‌یه‌م: به فشارى ئه‌مه‌ریكا، پارتى و یه‌كێتیى وه‌كو پشتیوانێكى به‌هێزى حكومه‌ته‌كه‌ى زه‌یدى ده‌مێننه‌وه و له به‌رانبه‌ردا، زه‌یدى بۆ قۆناغێك نه‌رمیى به‌رانبه‌ر به هه‌رێم ده‌نوێنێت.
یازده‌یه‌م: پێشوازییه گه‌رمه‌كه‌ى دوێنێى تره‌مپ له كۆشكى سپى له زه‌یدى و دواتریش تێكشكاندنى پڕۆتۆكۆڵ و بانگێشتكردنى زه‌یدى بۆ خوانى ئێواره، زۆر ره‌هه‌ندى سیاسیى گه‌وره‌ى له‌پشته‌وه‌یه، كه ده‌شێ به‌لاى سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌مئاهه‌نگیى-یشه‌وه، جێگاى دڵخۆشیى نه‌بێت و ورده ورده هه‌نگاوبنێن له‌دژى و هه‌وڵى راكێشانى به‌ڕه‌كه‌ى ژێر پێى بده‌ن، ئه‌گه‌ر تواناى ئه‌و راكێشانه‌یان هه‌بێت. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، ره‌نگه به‌شێكى سه‌ركرده‌كانى ئێستاى چوارچێوه‌ى هه‌مئاهه‌نگیى، بكرێنه نێچیرى سیاسه‌ته‌كانى "ریفۆرم"ى زه‌یدى له عێراق.
دوازده‌یه‌م: له‌دواى پێشوازییه گه‌رموگوڕه‌كه‌ى تره‌مپ-ه‌وه له زه‌یدى، قۆناغێكى نوێ و توندى ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق دا ده‌ستپێده‌كات.
داهاتوى نزیك، زۆرى له هه‌گبه‌دایه.
کاتیی