اذْهَبَا إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَىٰ فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ
لەم ماویەدا گوێم لە چاوپێکەوتنێکی حسین علایی یەکەمین فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران و مامۆستای زانکۆی ئیمام حسین لە تاران گرت، ناوبراو لە میانەی وتەکانی باسی گرنگی دان و ستاندن و گفتوگۆی کرد بە تایبەت باسی لە گرنگی بوونی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد ، نابراو ئاماژەی بە فەرمانی خودا بۆ موسی و هارونی برای کرد کە بچنە لای فیرعەون و بە نەرمی قسەی لەگەڵ بکەن:
اذْهَبَا إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَىٰ فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ
بڕۆنە لای فیرعەون کە طوغیانی کردووە و بە نەرمی قسەی لەگەڵ بکەن بۆ ئەوەی بیر بکاتەوە و پەند وەربگرێت یان بترسێت.
خودای گەورە فەرمان دەکات کە بە نەرمی لەگەڵ فیرعەون بدوێن، ئەو فڕعونەی کە هەموو سنورەکانی زوڵم و زۆرداری و لە خۆبایی بوون و غروری تێپەڕاند بوو، تەنانەت گەورەترین گوناهی کە شرکە ئەنجام دابوو.
فَقَالَ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَىٰ .
تەنانەت دکتۆر محمد جواد ظریف لە پێشەکی کتێنی قدرت مذاکرە کە لە نوسینی عباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێستای ئێرانە، لەسەر گرنگی گفتوگۆ ئاماژەی بە هەمان ئایەتی قورئانی پیرۆز داوە. هەر بۆیە پێم وایە دەبێت هەمیشە دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ نەک تەنیا دۆستان و خۆییەکان کراوە بێت، بەڵکو پێویستە لەگەڵ نەیار و دوژمنانیش ئەم دەرگایە بە تەواوەتی دانەخرێت و بەڕێگای سیاسەتی نەرم و دیپلۆماسی وڵات و گەڵ بپارێزرێت.
هەروەها حسین علایی ئاماژەی بە شیعرێکی فارسی کرد ، کە لە ڕاستیدا ئەم شیعرەی حافزی شیرازی دەکرێت ببێتە بنەمای کاری سیاسی و دەوڵەتداری بۆ ناوخۆ و ئیدارەی وڵات و بۆ سیاسەتی دەرەوە لەم سەردەمەی پڕ لە ناسەقامگیریی و پڕ لە یاریکەری دەوڵەتی و نادەوڵەتی :
“آسايش دوگيتی، تفسير اين دوحرف است با دوستان مروٌت ، با دشمنان مدار” حافظ شیرازی
ئارامی و ئاسودەیی هەردوو جیهان تەفسیری ئەم دوو وتەیە، وەفاداری و مێهرەبانی لەگەڵ دۆستان، لێبوردەیی و سازان لەگەڵ دوژمنان .