هه‌ر له‌سه‌ڕه‌تای شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران له ناوچه‌كه‌دا ، عێراقیش له ژێر كاریگه‌ری تاران تێوه‌گلاوه له هێرشكردن بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوهاوپه‌یمانانی له‌ناوچه‌كه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی زڵهێز هه‌ڵوێستی رژد به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا وه‌ربگڕن و چه‌ندین جار هۆشداری توند بده‌ن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنی ئه‌و تاقم و گروپ و میلیشیا تیرۆریست و له‌یاسا ده‌رچووانه بكه‌ن ، به‌تایبه‌تی كه خه‌رجی وچه‌ك و جبه‌خانه‌یان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دابین ده‌كرێت ، ئه‌وه‌ش وایكردووه خاوه‌ن چه‌ك ، درۆن و مووشه‌ك بن بۆ په‌ڵاماردانی وڵاتانی ناوچه‌كه وبه‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی سه‌قامگیری وئاشتی و ڕێگریكردن له پێشكه‌وتن وگه‌شه‌ندنه‌كانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوور ونزیك سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداو پێشهاته‌كان كردووه و هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و گفتوگۆ ولۆژیك بووه
بۆیه ، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ك رابردوو جارێكی ئه‌و تاقم و گروپه میلیشیا تیرۆریستانه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت و دواتر شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به فه‌رمانی ده‌ره‌كی ده‌ستپێكردۆته‌وه ، هه‌ڵبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراقدان و به‌غداش بچووكترین ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و گروپ و تاقمانه‌دا نییه ، ئه‌و میلیشیانه له راسته‌وخۆ فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن و خۆیان به وه‌لائیی ئێران له‌قه‌ڵه‌مداوه ، له‌گه‌ڵ هه‌ر په‌لاماردانێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر كوردستان ، به‌رپرسیاریه‌تی خۆشیان راده‌گه‌ێنن ، ئه‌و میلیشیا تیرۆریستانه وه‌ك هه‌موو جارێك به سوودوه‌رگرتن له شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیران ، به مووشه‌ك ودرۆنیی بۆمبرێژكراو هێرشی تیرۆریستی وتێكده‌رانه بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، بوونی ئه‌و تاقم و میلیشیایانه نه‌ك هه‌ر شكستیان له‌ڕووی سیاسی وئابووری و ئه‌منی به عێراق هێناوه و ده‌ستیان له‌گه‌نده‌ڵی و تاڵانكاری سه‌دان میلیارد دۆلار سه‌روه‌ت و سامانی گشتیی هه‌یه ، ئێستا چاویان به سه‌قامگیری و ئارامی و پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت ، بۆ شاردنه‌وه شكسته‌كانیان له‌ناوچه‌كه و عێراق ، به دڵ و مێشێكی پڕ له ڕق وكینه و ترسنۆكانه و تیرۆریستی دژی كوردستان په‌یره‌و ده‌كه‌ن
به‌دڵنییاییه‌وه ، ئه‌و جۆره هێرش وپه‌لاماره تیرۆریستیانه‌ی هیچ جۆره بیانوویه‌كی سیاسی و سه‌ربازی هه‌ڵناگرێت ، جگه له دوژمنایه‌تی و ڕق ئه‌ستووری ئه‌و تاقم و میلیشیا له‌یاسا ده‌رچوون و تیرۆریستیانه به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌سه‌ندن وئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی ، بۆیه كوێر كوێرانه ، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو و ئێستای شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیله‌وه هه‌موو سه‌رچاوه ئابووری و كاره‌با و سڤیڵی كوردستان ده‌كه‌نه مه‌ڕامه تێكده‌رانه‌كانیان ،هه‌میشه خه‌ونی په‌كخستنی پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان یان داوه
له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردووش‌دا ، هه‌مان زێهنیه‌ت و میلیشیا و تاقمه تیرۆریستانه له نێو ده‌سه‌ڵاتی عێراق و به‌غدا بوون هه‌موو تواناكانیان خسته‌گه‌ڕ به ڕێگه‌ی بڕینی مووچه وبودجه و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتننامه‌كان هه‌وڵی شكستپێهێنان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرن ، ئێستا به په‌لاماردانی درۆنی و مووشه‌كی درێژه به‌هه‌مان دوژمنكاری و كاری تێرۆریستیانه‌یان به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان ده‌ده‌ن
ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه تیرۆریستیانه ، درێژه‌پێده‌ری هه‌مان زێهنیه‌تی دژایه‌تیكردنی كوردستان و هه‌وڵدانه بۆ ڕێگرتن له پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه ئه‌و گروپ و تاقم ومیلیشیا تیرۆریستانه دژ به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌وی ده‌كه‌ن ، ئه‌و میلیشیا و زێهنیه‌ته دوژمنانی سه‌رسه‌ختی هه‌موو كوردستانن چونكه به بێ جیاوازی په‌لاماری هه‌موو كوردستان و به‌رژوه‌ندییه‌كانی ده‌ده‌ن و دوژمنانی سه‌رسه‌ختی هه‌رێمی كوردستانن
هه‌موو ئه‌و كرده‌وه تێكده‌رانه‌ی میلیشیا وتاقم له یاسا ده‌رچوونانه پێمان ده‌ڵێن و ئاماژه‌یه‌كی روون به شكستی ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا به‌رانبه‌ر ئه‌و میلیشیا تیرۆریستانه و جوڵه تێكده‌رانه‌كانیان له عێراقدا ، ئه‌و هێرشانه پێمان ده‌ڵێن و گومانیش دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش پێیان خۆش بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان تێك بچێت ، چونكه له رابردوو وئێستاشدا حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی دژی ئه‌و گروپ و میلیشیا تیرۆریستیانه نه‌گڕتۆته‌به‌ر
به‌دڵنییاییه‌وه ، ئیراده‌ی گه‌لی كورد زۆر به‌هێزه و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان ڕه‌تكراوه‌ن ، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه ن ناتوانن ڕێگه له گه‌شه‌سه‌ندنی و به‌هێزكردنی پایه‌كانی حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستان بگڕن، ئه‌م هێرشه و په‌لاماردانه تیرۆریستانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، زیاتر ته‌بایی و یه‌كریزی له نێوان كوردوكوردستان دروست كردووه ، خه‌ڵكی كوردستانیش پشوودرێژن و ئه‌و سنوور به‌زاندنه‌ی سه‌ر كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ، ستراتیژی و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشتی و سه‌قامگیری و لۆژیكه بۆ پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌دڵنیاییه‌وه هیچ داهاتوویه‌ك بۆ ئه‌م تاقم و میلیشیا له یاسا ده‌رچووانه له عێراق نابێ و زیانی گه‌وره‌ش به ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ده‌گه‌ێنێت و كوردستانیش هه‌ر به‌ره‌و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه ده‌روات